< Jobs 41 >

1 Kann du fiska krokodillen, binda tunga hans med taum,
«ئایا دەتوانیت لیڤیاتان بە قولاپ ڕاو بکەیت، یان زمانی بە گوریس ببەستیتەوە؟
2 Draga snor i gjenom nosi, hogga krok i kjaken hans?
ئایا دەتوانیت ئەڵقە بخەیتە لووتی یان شەویلاکی بە لووتەوانە بسمیت؟
3 Vil han tigga um nåde, tala mjuke ord til deg?
ئایا زۆر لێت دەپاڕێتەوە یان بە نەرمی قسەت لەگەڵ دەکات؟
4 Tru han vil gjera samband med deg og din træl for alltid verta?
ئایا پەیمانت لەگەڵ دەبەستێت کە بە درێژایی ژیانی بیکەیت بە کۆیلەی خۆت؟
5 Kann du han som leikfugl halda for smågjentorne i band?
ئایا وەک چۆلەکە یاری لەگەڵ دەکەیت یان بۆ کچە منداڵەکانت دەیبەستیتەوە؟
6 Handlar fiskarlag med honom, skiftar ut til kræmarar?
ئایا ڕاوچییەکان کڕین و فرۆشتنی لەسەر دەکەن یان لەنێو بازرگانەکان دابەشی دەکەن؟
7 Kann hans hud med spjot du fylla, og hans hovud med harpunar?
ئایا پێستی پڕ دەکەیت لە ڕم و سەریشی پڕ لە تیر؟
8 Berre prøv - du skal det minnast; enn ein gong du gjer det ikkje!
دەستت لەسەری دابنێ و بیر لە جەنگ بکەرەوە، جارێکی دیکە دووبارەی ناکەیتەوە!
9 Kvar og ein vil missa voni, verta feld ved syni av han.
هیواخواستن بۆ گرتنی پووچە، هەر بە بینینی دەتۆقێت.
10 Ingen torer eggja honom; kven kann då mot meg reisa?
کەسێک نییە ئەوەندە ئازا بێت بەخەبەری بهێنێت، ئیتر کێ هەیە لە ڕووی مندا بوەستێت؟
11 Kven gav meg, so eg gjev att? Under himmeln alt eg eig.
کێ شتێکی پێم بەخشیوە تاکو من بیدەمەوە؟ ئەوەی لەژێر هەموو ئاسمانە هی منە.
12 Ei eg tegjer um hans lemer, um hans sterke, væne bygnad.
«بێدەنگ نابم لە باسکردنی ئەندامەکانی جەستەی لیڤیاتان و لە ڕاگەیاندنی هێزی و لە جوانی ئاکاری جەستەی.
13 Kven hev drege brynja av han, Gjenge inn i duble tanngard?
کێ دەتوانێت پێستەکەی دابماڵێت؟ کێ دەتوانێت هەردوو لای سپەرەکەی ببڕێت؟
14 Kven hev opna kjakeporten? Rædsla kring hans tenner ligg.
کێ دوو شەویلاکی دەمی دەکاتەوە؟ ڕیزی ددانەکانی ترسێنەرە.
15 Sterke er hans skjolde-rader, feste med ei fast forsigling.
پشتی بە ڕیزێک قەڵغان داپۆشراوە، بە پتەوی بەیەکەوە بەستراوە؛
16 Tett dei ligg innåt kvarandre, ingi luft slepp millom deim.
بە شێوەیەک پێکەوە نووساون کە تەنانەت با بە نێوانیاندا ناڕوات.
17 Eine skjolden i den andre heng i hop, skilst ikkje åt.
هەریەکەیان بەوی تەنیشتیەوە نووساوە؛ پێکەوە بەستراون لێک نابنەوە.
18 Ljos ifrå hans njosing strålar, augo skin som morgonroden.
کە دەحیلێنێت بروسکەی ڕووناکی دەدات؛ چاوەکانی وەک گزنگی بەیانن.
19 Or hans gap skyt brandar fram, gneistar sprutar derifrå.
لە دەمیەوە بڵێسەی ئاگر دێتە دەرەوە، پریشکی ئاگری لێ دەبێتەوە.
20 Or hans nasar stig det røyk, liksom eim or kjel som kokar.
لە کونە لووتییەوە دووکەڵ هەڵدەستێت، هەروەک سووتانی قامیش لەبن مەنجەڵێکی لە کوڵ.
21 Anden hans set eld på kol, logen ut or gapet stend.
هەناسەی خەڵووز دادەگیرسێنێت، گڕیش لە دەمیەوە دەڕژێت.
22 I hans nakke styrken bur, rædsla spring framfor hans åsyn.
هێزەکەی لە ملیدایە، لەبەردەمی هەڵوەستەی لێ دەکەن.
23 Tette sit kjøtvalkarne, støypte fast urikkelg.
گۆشتەکەی قەدقەد پێکەوە نووساوە، بەسەر لەشیدا داڕێژراوە و ناجوڵێتەوە.
24 Hjarta hans er hardt som stein, fast som understein i kverni.
سەرسەختە، بە جەرگ و چاونەوترسە.
25 Kjempor ræddast når han ris, misser både mod og hugs;
کە هەڵدەستێت بەهێزان دەتۆقن، لە ترسی خۆڕاتەکاندنەکەی پەنا دەگرن.
26 Sverd vil ikkje bita på, ikkje skot med spjot og pil.
شمشێری بەر دەکەوێت بەڵام نایپێکێت، نە ڕم و نە تیر.
27 Jarn agtar han liksom strå, kopar nett som fauskeved.
ئاسن لەلای وەک کا وایە، بڕۆنزیش وەک داری کلۆر.
28 Ei han vik for bogesonen; stein frå slyngja vert som halm,
تیری کەوانەکان نایبەزێنن؛ بەردی بەردەقانییەکان بەلایەوە وەک پووشن.
29 og stridsklubba vert som strå, og han lær åt spjot som susar.
گورز لەلای وەک کایە؛ بە ڕاوەشاندنی ڕم پێدەکەنێت.
30 Under han er kvasse broddar, spor dei set som treskjeslede.
ژێری پارچە گۆزەی تیژە، جەنجەڕ بەسەر قوڕدا ڕادەکێشێت.
31 Djupet kokar som ei gryta, sjøen som ein salvekjel.
وا دەکات قووڵایی وەک مەنجەڵ بکوڵێت، دەریا وەک هیزەی زەیت لێ دەکات.
32 Vegen lyser etter honom, djupet skin som sylverhår.
لەدوای خۆی هێڵێکی سپی درەوشاوە بەجێدەهێڵێت، شەپۆلەکان وەک پرچی سپی لێ دەکات.
33 Liken hans på jord ei finst, denne skapning utan ræddhug.
لەسەر زەوی هاوشێوەی نییە، بۆ نەترسان دروستکراوە.
34 Han ser ned på alt som høgt er, konge yver alle kaute.»
بە سووکییەوە تەماشای لووتبەرزەکان دەکات؛ پاشای هەموو لەخۆباییەکانە.»

< Jobs 41 >