< Jobs 40 >

1 Og Herren svara Job og sagde:
یەزدان بە ئەیوبی فەرموو:
2 «Vil klandraren med Allvald trætta? Lat han som lastar Gud då svara!»
«ئایا ئەوەی ڕکابەری لەگەڵ توانادارەکە دەکات مافی ئەوەی هەیە سەرزەنشتی بکات؟ ئەوەی خودا تاوانبار دەکات با وەڵام بداتەوە!»
3 Då svara Job Herren og sagde:
ئەیوبیش وەڵامی یەزدانی دایەوە:
4 «For ring eg er; kva skal eg svara? Eg handi legg på munnen min.
«من وا سووکوچروکم، چۆن وەڵامت بدەمەوە؟ من دەست دەخەمە سەر دەمی خۆم.
5 Ein gong eg tala, no eg tegjer, tvo gong’ - eg gjer det ikkje meir.»
جارێک قسەم کرد و بێ وەڵام بووم، دوو جار و ئیتر دووبارەی ناکەمەوە.»
6 Og Herren svara Job or stormen og sagde:
یەزدانیش لە گەردەلوولەکەوە وەڵامی ئەیوبی دایەوە و فەرمووی:
7 «Spenn som mann ditt beltet på, gjev meg på mine spursmål svar:
«ئێستا وەک پیاو پشتێنەکەی خۆت توند بکە؛ من پرسیارت لێ دەکەم و تۆش وەڵامم بدەوە.
8 Vil du forspille meg min rett, fordøma meg, so du fær rett?
«ئایا دادپەروەریم دەخەیتە گومانەوە، تاوانبارم دەکەیت بۆ ئەوەی خۆت بە ڕاستودروست دەربخەیت؟
9 Hev du vel slik ein arm som Gud? Kann du som han med røysti dundra?
یان بازووێکت وەک خودا هەیە و بە دەنگێکی وەک دەنگی ئەو دەگرمێنیت؟
10 Pryd deg med høgd og herredom, klæd deg i glans og herlegdom,
ئێستا بە پایەبەرزی و سەرفرازی خۆت بڕازێنەوە، ڕێز و شکۆمەندی بپۆشە.
11 Lat so din vreide strøyma fram, sjå kvar ein stolt og audmyk han!
لافاوی تووڕەییەکەت بڕێژە و تەماشای هەموو لووتبەرزێک بکە و نزمی بکەرەوە،
12 Så kvar ein stolt og bøyg han ned, og slå til jord dei gudlause!
سەیری هەموو خۆبەزلزانێک بکە و زەلیلی بکە، لە جێی خۆیان پێ بە خراپەکاراندا بنێ.
13 Og gøym deim alle under jordi, bitt deira andlit fast i løynd!
تێکڕا لەناو خۆڵ نوقومیان بکە، لە تاریکیدا ڕوویان بەند بکە.
14 So skal eg og lovprisa deg, som siger med di høgre vann.
منیش دان بەوەدا دەنێم، کە دەستی ڕاستی خۆت دەتوانێت ڕزگارت بکات.
15 Sjå elvhesten! Eg hev skapt han liksom deg; som ein ukse et han gras.
«سەیری بەهێمۆت بکە، کە لەگەڵ تۆ دروستم کرد وەک مانگا گیا دەخوات.
16 Sjå då krafti i hans lender, i bukmusklarne hans styrke!
ئەوەتا هێزەکەی لە کەمەریەتی و تواناکەی لە ماسوولکەکانی سکیەتی.
17 Halen gjer han stiv som ceder, fast bogsenarne er tvinna.
کلکی وەک داری ئورز شۆڕ دەکاتەوە؛ ماسوولکەکانی ڕانی یەکیان تەنیوە.
18 Knokarne er koparrøyrer, beini som jarnstenger er.
ئێسکەکانی لوولەی بڕۆنزن، چوارپەلی وەکو لوولەی ئاسنن.
19 Av Guds verk er han det fyrste, av sin skapar fekk han sverd.
ئەو سەرەتای کارەکانی خودایە، بەڵام دروستکەرەکەی دەتوانێت بە شمشێر لێی نزیک بێتەوە.
20 Bergi ber åt honom for, alle villdyr leikar der.
چیاکان سەوزایی بۆ دەردەخەن و هەموو ئاژەڵی کێوی لەتەنیشتی یاری دەکەن.
21 Under lotusbusk han kviler, løyner seg i røyr og sev.
لەژێر درەختەکانی لۆتس ڕادەکشێت، خۆی دەشارێتەوە لەنێو قامیشی زۆنگەکاندا.
22 Lotusbusk gjev honom skugge, piletre umkransar honom.
درەختەکانی لۆتس بە سێبەرەکانیان دایدەپۆشن؛ شۆڕەبی کەنار جۆگەکان دەوری دەدەن.
23 Strid gjeng elvi, ei han ottast; trygg er han um so sjølve Jordan fossar imot hans gap.
ئەگەر ئاوی ڕووبار هەستێت یان ڕووباری ئوردونیش تەووژم بۆ دەمی بهێنێت، ئەو دڵنیایە و ترسی لێ نانیشێت.
24 Kann ein tak han so han ser det, draga snara gjenom snuten?
ئایا کەس دەتوانێت ڕوو بە ڕوو ڕاوی بکات، یان بە تەڵە بیگرێت و لووتی کون بکات؟

< Jobs 40 >