< زەبوورەکان 54 >

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە ئامێرە ژێدارەکان. هۆنراوەیەکی داودە کاتێک زیفییەکان هاتن و بە شاولیان گوت: «داود لەلای ئێمە خۆی شاردووەتەوە.» ئەی خودایە، بە ناوی خۆت ڕزگارم بکە، بە هێزی خۆت ئەستۆپاکیم بسەلمێنە. 1
ئەی خودایە، گوێ لە نوێژم بگرە، قسەکانی دەمم ببیستە. 2
بێگانە لێم هەستاون، دڵڕەقەکان دەیانەوێ بمکوژن، ئەوانەی ڕوویان لە خودا نەکردووە. 3
بە ڕاستی خودا یارمەتیدەری منە، پەروەردگار پشتگیری گیانم دەکات. 4
با خراپە بگەڕێتەوە سەر دوژمنەکانم، بە دڵسۆزی خۆت لە ناویان ببە. 5
ئەی یەزدان، بەخشینی ئازادت پێشکەش دەکەم، ستایشی ناوت دەکەم، چونکە چاکە. 6
لە هەموو تەنگانەکان دەربازی کردووم، سەرکەوتووانە چاوم بڕیوەتە دوژمنەکانم. 7

< زەبوورەکان 54 >