< ئەیوب 3 >

دوای ئەمە ئەیوب دەمی کردەوە و نەفرەتی لەو ڕۆژە کرد کە تێیدا لەدایک بووە. 1
此後,約伯開口咒詛自己的生日,
ئەیوب دەستی بە قسە کرد و گوتی: 2
說:
«با لەناوبچێت ئەو ڕۆژەی تێیدا لەدایک بووم، ئەو شەوەش کە گوترا:”کوڕێک لەدایک بوو!“ 3
願我生的那日 和說懷了男胎的那夜都滅沒。
با ئەو ڕۆژە تاریک بێت، نە خودا لە سەرەوە بایەخی پێ بدات و نە ڕۆژی بەسەردا هەڵبێت. 4
願那日變為黑暗; 願上帝不從上面尋找它; 願亮光不照於其上。
با تاریکی و سێبەری مەرگ لەسەری بێت، با هەور دایبگرێت، با ڕۆژ تاریک دابێت و بیتۆقێنێت. 5
願黑暗和死蔭索取那日; 願密雲停在其上; 願日蝕恐嚇它。
ئەو شەوە، با شەوەزەنگ بیگرێت، لەناو ڕۆژانی ساڵ دڵخۆش نەبێت نەیەتە ناو ژمارەی مانگەکان. 6
願那夜被幽暗奪取, 不在年中的日子同樂, 也不入月中的數目。
با ئەو شەوە نەزۆک بێت، هاواری خۆشی تێدا نەبێت. 7
願那夜沒有生育, 其間也沒有歡樂的聲音。
بەر نەفرەتی ئەوانە بکەوێت کە نەفرەت لە ڕۆژگار دەکەن، ئەوانەی ئامادەن لیڤیاتان بەئاگا بهێنن. 8
願那咒詛日子且能惹動鱷魚的 咒詛那夜。
با ئەستێرەکانی بەرەبەیان تاریک دابێن، چاوەڕوانی ڕووناکی بێت و نەیەت، با گزنگی بەیان نەبینێت، 9
願那夜黎明的星宿變為黑暗, 盼亮卻不亮, 也不見早晨的光線;
چونکە دەرگاکانی سکی لەسەر من دانەخست و چەرمەسەری لە چاوەکانم نەشاردەوە. 10
因沒有把懷我胎的門關閉, 也沒有將患難對我的眼隱藏。
«بۆ لە بار دایکم نەچووم، کە لەدایک بووم، بۆ ڕۆحم بەدەستەوە نەدا؟ 11
我為何不出母胎而死? 為何不出母腹絕氣?
بۆچی ئەژنۆکان هەڵیانگرتم، بۆ مەمک هەبوو تاکو شیر بدرێم؟ 12
為何有膝接收我? 為何有奶哺養我?
چونکە ئێستا ڕاکشابووم و بێدەنگ ببووم، ئەو کاتە بە ئاسوودەیی دەخەوتم، 13
不然,我就早已躺臥安睡,
لەگەڵ پاشایان و ڕاوێژکارانی زەوی، ئەوانەی ئەو کۆشکانەیان بۆ خۆیان بنیاد نا کە ئێستا بوونەتە کەلاوە، 14
和地上為自己重造荒邱的君王、謀士,
یان لەگەڵ میران کە زێڕیان هەیە، ئەوانەی ماڵەکانیان لە زیو پڕکردووە، 15
或與有金子、將銀子裝滿了房屋的王子 一同安息;
یان وەک لەبارچووێکی لەخاکنراو، ئینجا نەدەبووم، وەک کۆرپەیەک ڕووناکی نەبینیوە. 16
或像隱而未現、不到期而落的胎, 歸於無有,如同未見光的嬰孩。
لەوێ خراپەکاران لە ئاژاوەنانەوە دەوەستن لەوێ ماندووان پشوو دەدەن، 17
在那裏惡人止息攪擾, 困乏人得享安息,
دیلەکان تێکڕا ئاسوودە دەبن، گوێیان لە دەنگی سەرکار نابێت، 18
被囚的人同得安逸, 不聽見督工的聲音。
لەوێ بچووک وەک گەورە وایە، کۆیلەش ئازادە لە دەستی گەورەکەی. 19
大小都在那裏; 奴僕脫離主人的轄制。
«بۆ ڕووناکی دەدرێتە ڕەنجدەران و ژیانیش بۆ ئەوەی تاڵاوی تێدایە، 20
受患難的人為何有光賜給他呢? 心中愁苦的人為何有生命賜給他呢?
ئەوانەی چاوەڕوانی مردن دەکەن و نییە، لە گەنجینە زیاتر بەدوایدا دەگەڕێن، 21
他們切望死,卻不得死; 求死,勝於求隱藏的珍寶。
هەتا ئەوپەڕی شادمانی دڵخۆشن، دڵشادن کە گۆڕێک دەبیننەوە؟ 22
他們尋見墳墓就快樂, 極其歡喜。
بۆ ژیان دەدرێتە پیاوێک کە ڕێگای شاردراوەتەوە، خوداش بە چواردەوریدا پەرژینی لێ داوە؟ 23
人的道路既然遮隱, 上帝又把他四面圍困, 為何有光賜給他呢?
لەبەر ئەوەی ئاخ هەڵکێشانم بووەتە نانی ڕۆژانەم، هەنسکیشم وەک ئاو دەڕژێت. 24
我未曾吃飯就發出歎息; 我唉哼的聲音湧出如水。
ئەوەی دەمتۆقێنێت هاتە سەر ڕێگام، ئەوەی لێی دەترسام بەسەرم هات. 25
因我所恐懼的臨到我身, 我所懼怕的迎我而來。
ئاسوودە نەبووم و بێدەنگ نەبووم، پشووم نەدا و ئاژاوە هات.» 26
我不得安逸,不得平靜, 也不得安息,卻有患難來到。

< ئەیوب 3 >