< زەبوورەکان 22 >

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بەگوێرەی ئاسکی بەرەبەیان. زەبوورێکی داود. خودای من، خودای من، بۆ وازت لێ هێنام؟ بۆ وا دووری لە ڕزگارکردنم، لە بیستنی ناڵەم؟ 1
大衛的詩,交與伶長。調用朝鹿。 我的上帝,我的上帝!為甚麼離棄我? 為甚麼遠離不救我?不聽我唉哼的言語?
ئەی خودای من، بە ڕۆژ لێت دەپاڕێمەوە، وەڵامم نادەیتەوە، بە شەویش ئارامیم نییە. 2
我的上帝啊,我白日呼求,你不應允, 夜間呼求,並不住聲。
لەگەڵ ئەوەشدا، تۆ خودای پیرۆزیت، لەنێو ستایشی ئیسرائیل دانیشتوویت. 3
但你是聖潔的, 是用以色列的讚美為寶座的。
باوباپیرانمان پشتیان بە تۆ بەست، پشتیان بە تۆ بەست و تۆش ڕزگارت کردن. 4
我們的祖宗倚靠你; 他們倚靠你,你便解救他們。
هاواریان بۆ تۆ هێنا و تۆش دەربازت کردن، پشتیان بە تۆ بەست و شەرمەزار نەبوون. 5
他們哀求你,便蒙解救; 他們倚靠你,就不羞愧。
بەڵام من سەگم نەک مرۆڤ، مایەی ڕیسوایی ئادەمیزاد و سووکایەتی خەڵک. 6
但我是蟲,不是人, 被眾人羞辱,被百姓藐視。
هەموو ئەوانەی دەمبینن گاڵتەم پێ دەکەن، توانجم لێ دەگرن و بە بزەوە سەر بادەدەن و دەڵێن: 7
凡看見我的都嗤笑我; 他們撇嘴搖頭,說:
«پشتی بە یەزدان بەست، با یەزدان ڕزگاری بکات. با فریای بکەوێت، ئەگەر یەزدان پێی دڵخۆشە.» 8
他把自己交託耶和華,耶和華可以救他吧! 耶和華既喜悅他,可以搭救他吧!
بەڵام تۆ لەناو سکی دایکم دەرتهێنام، کاتێک لەبەر مەمکی دایکم بووم، دڵنیات کردم. 9
但你是叫我出母腹的; 我在母懷裏,你就使我有倚靠的心。
من لە کاتی لەدایکبوونمەوە بە تۆ سپێردراوم، لە سکی دایکمەوە تۆ خودای منی. 10
我自出母胎就被交在你手裏; 從我母親生我,你就是我的上帝。
لێم دوور مەبە، چونکە تەنگانە نزیک بووەتەوە و کەس نییە یارمەتیم بدات. 11
求你不要遠離我! 因為急難臨近了,沒有人幫助我。
گای زۆر دەوریان داوم، گایە بەهێزەکانی باشان ئابڵوقەیان داوم. 12
有許多公牛圍繞我, 巴珊大力的公牛四面困住我。
وەک شێری دڕندەی بە نەڕەنەڕ، ددانیان لێ تیژکردوومەتەوە. 13
牠們向我張口, 好像抓撕吼叫的獅子。
وەک ئاو ڕژام، هەموو ئێسقانەکانم لێک جیا بوونەتەوە. دڵم بووە بە مۆم، لە ناخمدا تواوەتەوە. 14
我如水被倒出來; 我的骨頭都脫了節; 我心在我裏面如蠟鎔化。
هێزم وەک پارچە گۆزە وشک بووە، زمانم بە مەڵاشوومەوە نووساوە، منت خستە ناو خاکی مەرگ. 15
我的精力枯乾,如同瓦片; 我的舌頭貼在我牙床上。 你將我安置在死地的塵土中。
سەگ دەوریان داوم، تاقمێک بەدکار ئابڵوقەیان داوم، دەست و پێیان کون کردووم. 16
犬類圍着我,惡黨環繞我; 他們扎了我的手,我的腳。
هەموو ئێسقانەکانم دەژمێرم، ئەمانە تەماشام دەکەن و سەرنجیان لەسەرمە. 17
我的骨頭,我都能數過; 他們瞪着眼看我。
جلوبەرگەکەم لەنێو خۆیان بەش دەکەن، تیروپشک لەسەر کراسەکەم دەکەن. 18
他們分我的外衣, 為我的裏衣拈鬮。
بەڵام تۆ ئەی یەزدان، لێم دوور مەبە، ئەی هێزی من، زوو بگە فریام. 19
耶和華啊,求你不要遠離我! 我的救主啊,求你快來幫助我!
ژیانم لە شمشێر دەرباز بکە، ژیانی بەهادارم لە چنگی سەگ. 20
求你救我的靈魂脫離刀劍, 救我的生命脫離犬類,
لە دەمی شێر ڕزگارم بکە، لە قۆچی گای کێوی، دەربازم بکە. 21
救我脫離獅子的口; 你已經應允我,使我脫離野牛的角。
ناوی تۆ بە براکانم ڕادەگەیەنم، لەناو کۆمەڵدا ستایشت دەکەم. 22
我要將你的名傳與我的弟兄, 在會中我要讚美你。
ئەی لەخواترسەکان، ستایشی بکەن! ئەی هەموو نەوەکانی یاقوب، شکۆداری بکەن! ئەی هەموو نەوەکانی ئیسرائیل، لێی بترسن! 23
你們敬畏耶和華的人要讚美他! 雅各的後裔都要榮耀他! 以色列的後裔都要懼怕他!
لەبەر ئەوەی بە سووکییەوە نەیڕوانییە ستەمی ستەملێکراوەکە و پشتی لێ ناکات، ڕووی لێ وەرناگێڕێت، بەڵکو گوێ لە هاواری دەگرێت. 24
因為他沒有藐視憎惡受苦的人, 也沒有向他掩面; 那受苦之人呼籲的時候,他就垂聽。
لە کۆڕ و کۆمەڵی گەورەدا تۆ بابەتی ستایشکردنی منی، نەزرەکانم بەجێدەهێنم لەپێش ئەوانەی ترسی تۆیان هەیە. 25
我在大會中讚美你的話是從你而來的; 我要在敬畏耶和華的人面前還我的願。
هەژارەکان دەخۆن و تێر دەبن، ئەوانەی ڕوو لە یەزدان دەکەن ستایشی دەکەن، دڵتان بۆ هەتاهەتایە بژیێت. 26
謙卑的人必吃得飽足; 尋求耶和華的人必讚美他。 願你們的心永遠活着!
سەرانسەری زەوی یەزدانیان بەبیر دێتەوە و دەگەڕێنەوە لای ئەو، هەروەها هەموو هۆزەکانی نەتەوەکان لەبەردەمی کڕنۆش دەبەن، 27
地的四極都要想念耶和華,並且歸順他; 列國的萬族都要在你面前敬拜。
چونکە پاشایەتی بۆ یەزدانە و ئەو فەرمانڕەوایەتی نەتەوەکان دەکات. 28
因為國權是耶和華的; 他是管理萬國的。
هەموو دەوڵەمەندەکانی سەر زەوی دەخۆن و کڕنۆشی بۆ دەبەن، هەروەها هەموو ئەوانەی دەچنە ناو خۆڵ لەبەردەمی ئەو چۆک دادەدەن، ئەوانەی ناتوانن خۆیان بە زیندوویی بهێڵنەوە. 29
地上一切豐肥的人必吃喝而敬拜; 凡下到塵土中-不能存活自己性命的人 -都要在他面前下拜。
نەوەکان دەیپەرستن، باسی پەروەردگار بۆ نەوەکانی داهاتوو دەکرێت. 30
他必有後裔事奉他; 主所行的事必傳與後代。
ڕاستودروستییەکەی بەو خەڵکانە ڕادەگەیەنن کە هێشتا لەدایک نەبوونە، چونکە ئەم کارەی کردووە. 31
他們必來把他的公義傳給將要生的民, 言明這事是他所行的。

< زەبوورەکان 22 >