< До ефесян 1 >

1 Павло, з волі Божої апо́стол Христа Ісуса, святим, що в Ефе́сі, і вірним у Христі Ісусі, —
لە پۆڵسەوە کە بە خواستی خودا نێردراوی عیسای مەسیحە، بۆ گەلی پیرۆزی خودا لە شاری ئەفەسۆس، بۆ ئەوانەی کە بە یەکبوون لەگەڵ عیسای مەسیحدا دڵسۆزن:
2 нехай буде вам благода́ть та мир від Бога, Отця нашого, і Господа Ісуса Христа!
با نیعمەت و ئاشتی لە خودای باوکمان و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆوە لەگەڵتان بێت.
3 Благословенний Бог і Отець Господа нашого Ісуса Христа, що нас у Христі поблагословив усяким благослове́нням духовним у небесах,
ستایش بۆ خودا، باوکی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان، کە ئێمەی بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا بە هەموو بەرەکەتێکی ڕۆحی لە شوێنەکانی ئاسماندا بەرەکەتدار کردووە،
4 так як вибрав у Ньому Він нас перше зало́ження світу, щоб були перед Ним ми святі й непорочні, у любові,
وەک پێش دامەزراندنی جیهان بە یەکبوونمان لەگەڵ مەسیحدا هەڵیبژاردین، تاکو لەبەردەمی پیرۆز و بێ گلەیی بین.
5 призна́чивши напере́д, щоб нас усинови́ти для Себе Ісусом Христом, за вподо́банням волі Своєї,
پێشتر بە خۆشەویستی ئێمەی دیاری کرد، تاکو لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە بەگوێرەی خواستی خۆشحاڵانەی، وەکو منداڵی خۆی لە خۆیمان بگرێتەوە،
6 на хвалу́ слави благода́ті Своєї, якою Він обдарував нас в Улю́бленім,
ئەمەش دەبێتە مایەی ستایشکردنی نیعمەتە شکۆدارەکەی کە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحی خۆشەویستیەوە بەخۆڕایی پێیداوین.
7 що маємо в Ньому відку́плення кров'ю Його, про́щення провин, через багатство благода́ті Його,
ئێمە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا و بەهۆی خوێنی ئەوەوە کڕدراینەوە، واتە لێخۆشبوونی گوناهمان وەرگرت، بەگوێرەی دەوڵەمەندی نیعمەتەکەی،
8 яку Він намно́жив у нас у всякій премудрості й розва́жності,
ئەوەی بەوپەڕی دانایی و تێگەیشتنەوە بەسەرمانی داباراند.
9 об'явивши нам таємни́цю волі Своєї за Своїм уподо́банням, яке постановив у Самому Собі,
نهێنی خواستی خۆی پێ ناساندین، بەگوێرەی خۆشحاڵی خۆی کە لە ڕێگەی مەسیحەوە مەبەستی بوو،
10 для уря́дження ви́повнення часів, щоб усе об'єднати в Христі, — що на небі, і що́ на землі.
بۆ بەجێگەیاندنی لە تەواوی زەمانەدا، تاکو هەموو شتێک لە زەوی و ئاسمان لەژێر دەسەڵاتی مەسیحدا و لە ڕێگەی ئەوەوە یەک بخات.
11 У Нім, що в Нім стали ми й спадкоє́мцями, бувши призначені наперед постановою Того, Хто все чинить за радою волі Своєї,
خودا پێشوەخت بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا ئێمەی هەڵبژارد تاکو بەگوێرەی پلانەکەی بۆ ئەو بین. خودا هەموو شتێک بەگوێرەی مەبەست و ویستی خۆی بەڕێوە دەبات،
12 щоб на хвалу́ Його слави були ми, що перше надіялися на Христа.
بۆ ئەوەی ئێمە کە یەکەمین بووین هیوای خۆمان بە مەسیحەوە گرێ بدەین، ببینە مایەی ستایشکردن بۆ شکۆی مەسیح.
13 У Ньому й ви, як почули були слово правди, Єва́нгелію спасі́ння свого, та в Нього й увірували, запечатані стали Святим Духом обі́тниці,
هەروەها ئێوە، کاتێک گوێتان لە پەیامی ڕاستی گرت کە مزگێنیی ڕزگاریتانە، خودا ئێوەی لەگەڵ مەسیحدا کرد بە یەک، چونکە کاتێک باوەڕتان هێنا ڕۆحی پیرۆزی بەڵێنپێدراو وەک مۆرێک دەستنیشانی کردن.
14 Який є завда́ток нашого спа́дку, на викуп здобутого, на хвалу́ Його слави!
ڕۆحی پیرۆزیش پێشەکی دەستەبەری میراتەکەمانە، بۆ کڕینەوەی گەلی تایبەتی خودا، بۆ ستایشکردنی شکۆیەکەی.
15 Тому й я, прочувши про вашу віру в Господа Ісуса, і про любов до всіх святих,
لەبەر ئەم هۆیە کاتێک منیش باوەڕی ئێوەم بیست بە عیسای خاوەن شکۆ و خۆشەویستیتان بۆ هەموو گەلی پیرۆزی خودا،
16 не перестаю за вас дя́кувати, і в моли́твах своїх за вас згадую,
بێ وەستان لە پێناوتاندا سوپاسی خودا دەکەم، لە نوێژەکانمدا یادتان دەکەم.
17 щоб Бог Господа нашого Ісуса Христа, Отець слави, дав вам Духа премудрости та об'явлення для пізна́ння Його,
داوا دەکەم لە باوکی شکۆدار، کە خودای عیسای مەسیحی پەروەردگارمانە، ڕۆحی دانایی و ئاشکراکردنتان بداتێ هەتا بتوانن بە شێوەیەکی دروست بیناسن.
18 просвітив очі вашого серця, щоб ви зрозуміли, до якої надії Він вас закликає, і який багатий Його славний спа́док у святих,
نزا دەکەم بیروهۆشتان ڕووناک بێتەوە تاکو بزانن چییە ئەو هیوایەی ئێوەی بۆ بانگ کراون، هەروەها لە شکۆ و دەوڵەمەندیی میراتەکەی بۆ خوشک‏ و برا پیرۆزەکان تێبگەن،
19 і яка безмірна ве́лич Його сили в нас, що віруємо за ви́явленням поту́жної сили Його,
هەروەها گەورەیی بێ سنووری هێزەکەشی بۆ ئێمە کە باوەڕدارین. ئەم هێزە هەمان ئەو توانا مەزنەیە
20 яку виявив Він у Христі, воскресивши із мертвих Його, і посадивши на небі право́руч Себе,
کە خودا بەکاریهێنا ئەو کاتەی کە مەسیحی لەنێو مردووان هەستاندەوە و لە دەستەڕاستی خۆی لە شوێنەکانی ئاسماندا داینا،
21 вище від усякого уря́ду, і вла́ди, і сили, і панува́ння, і всякого йме́ння, що на́зване не тільки в цім віці, але й у майбу́тньому. (aiōn g165)
لە سەرووی هەموو فەرمانڕەوا و حوکومڕان و هێز و دەسەڵاتێک و هەموو ئەوانەی ناویان هەیە، نەک تەنها لەم دنیایە، بەڵکو لەو دنیاش. (aiōn g165)
22 І все впокорив Він під ноги Йому́, і Його дав найвище за все — за Голову Церкви,
خودا هەموو شتێکی خستە ژێر پێیەکانی، لە سەرووی هەموو شتێکدا کردییە سەر بۆ کڵێسا،
23 а вона — Його тіло, по́вня Того, що все всім наповня́є!
کە جەستەی مەسیحە، واتە پڕیی ئەو بە هەموو شێوەیەک هەموو گەردوون پڕ دەکات.

< До ефесян 1 >