< Lukas 11 >

1 När han en gång uppehöll sig på ett ställe för att bedja och hade slutat sin bön, sade en av hans lärjungar till honom: "Herre, lär oss att bedja, såsom ock Johannes lärde sina lärjungar."
جارێک عیسا لە شوێنێکدا نوێژی دەکرد، کاتێک لە نوێژەکەی بووەوە، یەکێک لە قوتابییەکانی پێی گوت: «گەورەم، فێری نوێژمان بکە، هەروەک چۆن یەحیا قوتابییەکانی خۆی فێرکرد.»
2 Då sade han till dem: "När I bedjen, skolen I säga så: 'Fader, helgat varde ditt namn; tillkomme ditt rike;
پێی فەرموون: «کاتێک نوێژ دەکەن، بڵێن:”باوکە، با ناوت پیرۆز بێت، با پاشایەتییەکەت بێ،
3 vårt dagliga bröd giv oss var dag;
نانی ڕۆژانەمان هەموو ڕۆژێک بدەرێ.
4 och förlåt oss våra synder, ty också vi förlåta var och en som är oss något skyldig; och inled oss icke i frestelse.'"
لە گوناهەکانمان خۆشبە، چونکە ئێمەش لەوانە خۆشدەبین کە خراپەمان بەرامبەر دەکەن. مەمانخەرە تاقیکردنەوە.“»
5 Ytterligare sade han till dem: "Om någon av eder har en vän och mitt i natten kommer till denne och säger till honom: 'Käre vän, låna mig tre bröd;
ئینجا پێی فەرموون: «کێ لە ئێوە ئەگەر هاوڕێیەکی هەبێت و لە نیوەشەودا بچێتە لای و پێی بڵێت:”هاوڕێم، سێ کولێرەم بە قەرز بدەرێ،
6 ty en av mina vänner har kommit resande till mig, och jag har intet att sätta fram åt honom'
چونکە هاوڕێیەکم لە دوورەوە بۆ لام هاتووە، هیچم نییە لەبەردەمی دابنێم.“
7 så svarar kanske den andre inifrån huset och säger: 'Gör mig icke omak; dörren är redan stängd, och både jag och mina barn hava gått till sängs; jag kan icke stå upp och göra dig något.'
ئەمەی ژوورەوە وەڵام دەداتەوە:”هەراسانم مەکە، دەرگا داخراوە، خۆم و منداڵم لەناو جێگاداین، ناتوانم هەستم و بتدەمێ.“
8 Men jag säger eder: Om han än icke, av det skälet att han är hans vän, vill stå upp och giva honom något, så kommer han likväl, därför att den andre är så påträngande, att stå upp och giva honom så mycket han behöver.
پێتان دەڵێم: ئەگەر لەبەر هاوڕێیەتی هەڵنەستێت و بیداتێ، ئەوا لەبەر پاراستنی ناوبانگی خۆی، هەڵدەستێت و دەیداتێ.
9 Likaså säger jag till eder: Bedjen, och eder skall varda givet; söken, och I skolen finna; klappen, och för eder skall varda upplåtet.
«لەبەر ئەوە پێتان دەڵێم، داوا بکەن، پێتان دەدرێت، بگەڕێن دەدۆزنەوە، لە دەرگا بدەن، لێتان دەکرێتەوە،
10 Ty var och en som beder, han får; och den som söker, han finner; och för den som klappar skall varda upplåtet.
چونکە هەرکەسێک داوا بکات، وەردەگرێت، ئەوەی بگەڕێت، دەدۆزێتەوە. ئەوەش لە دەرگا دەدات لێی دەکرێتەوە.
11 Finnes bland eder någon fader, som när hans son beder honom om en fisk, i stallet för en fisk räcker honom en orm,
«چ باوکێک لە ئێوە ئەگەر کوڕەکەی داوای ماسی لێ بکات، لە جیاتی ماسی ماری دەداتێ؟
12 eller som räcker honom en skorpion, när han beder om ett ägg?
یان داوای هێلکە بکات دووپشکی دەداتێ؟
13 Om nu I, som ären onda, förstån att giva edra barn goda gåvor, huru mycket mer skall icke då den himmelske Fadern giva helig ande åt dem som bedja honom!"
جا ئێوە کە خراپن، بزانن شتی باش بدەنە منداڵەکانتان، باوک کە لە ئاسمانە، چەند زیاتر ڕۆحی پیرۆز دەداتە ئەوانەی داوای لێ دەکەن.»
14 Och han drev ut en ond ande som var dövstum. Och när den onde anden hade blivit utdriven, talade den dövstumme; och folket förundrade sig.
عیسا ڕۆحێکی پیسی دەردەکرد کە لاڵ بوو، کاتێک ڕۆحە پیسەکە دەرکرا، لاڵەکە قسەی کرد و خەڵکەکە سەرسام بوون.
15 Men några av dem sade: "Det är med Beelsebul, de onda andarnas furste, som han driver ut de onda andarna."
بەڵام هەندێکیان گوتیان: «بە بەعل‌زەبولی شای ڕۆحە پیسەکان، ڕۆحی پیس دەردەکات.»
16 Och några andra ville sätta honom på prov och begärde av honom ett tecken från himmelen.
هەندێکی دیکەش تاقییان دەکردەوە، داوای نیشانەیەکی ئاسمانییان لێی کرد.
17 Men han förstod deras tankar och sade till dem: "Vart rike som har kommit i strid med sig självt bliver förött, så att hus faller på hus.
ئەویش بە بیرکردنەوەیانی زانی، پێی فەرموون: «هەر شانشینێک دووبەرەکی تێبکەوێت وێران دەبێت، هەر ماڵێکیش دووبەرەکی تێبکەوێت تێکدەچێت.
18 Om nu Satan har kommit i strid med sig själv, huru kan då hans rike hava bestånd? I sägen ju att det är med Beelsebul som jag driver ut de onda andarna.
ئەگەر شەیتان دووبەرەکی تێبکەوێت، ئیتر چۆن شانشینەکەی خۆی ڕادەگرێت؟ چونکە دەڵێن:”من بە بەعل‌زەبول ڕۆحی پیس دەردەکەم.“
19 Men om det är med Beelsebul som jag driver ut de onda andarna, med vem driva då edra egna anhängare ut dem? De skola alltså vara edra domare.
باشە ئەگەر من بە بەعل‌زەبول ڕۆحی پیس دەربکەم، ئەی شوێنکەوتەکانی ئێوە بە کێ دەریاندەکەن؟ لەبەر ئەوە ئەوان حوکمتان دەدەن.
20 Om det åter är med Guds finger som jag driver ut de onda andarna, så har ju Guds rike kommit till eder. --
بەڵام ئەگەر من بە پەنجەی خودا ڕۆحی پیس دەربکەم، ئەوا پاشایەتی خودا هاتووەتە سەرتان.
21 När en stark man, fullt väpnad, bevakar sin gård, då äro hans ägodelar fredade.
«کاتێک پیاوێکی بەهێز و چەکدار پارێزگاری لە ماڵەکەی دەکات، ماڵەکەی پارێزراوە.
22 Men om någon som är starkare än han angriper honom och övervinner honom, så tager denne ifrån honom alla vapnen, som han förtröstade på, och skiftar ut bytet efter honom.
بەڵام کاتێک یەکێکی لە خۆی بەهێزتر بێتە سەری دەیبەزێنێت، چەکەکانی لێ دەستێنێ کە پشتی پێی بەستبوو، تاڵانییەکەش دابەش دەکات.
23 Den som icke är med mig, han är emot mig, och den som icke församlar med mig, han förskingrar.
«ئەوەی لەگەڵ من نییە لە دژی منە، ئەوەش لەگەڵ من کۆناکاتەوە، بڵاو دەکاتەوە.
24 När en oren ande har farit ut ur en människa, vandrar han omkring i ökentrakter och söker efter ro. Men då han icke finner någon, säger han: 'Jag vill vända tillbaka till mitt hus, som jag gick ut ifrån.'
«کاتێک ڕۆحی پیس لە مرۆڤێک دەردەچێت، لە شوێنە وشکەکاندا بەدوای حەوانەوەدا دەگەڕێت و دەستی ناکەوێت. ئینجا دەڵێت:”دەگەڕێمەوە بۆ ئەو ماڵەی کە بەجێمهێشت.“
25 Och när han kommer dit och finner det fejat och prytt,
کاتێک دەگەڕێتەوە، دەبینێت گسکدراوە و ڕێکخراوە.
26 då går han åstad och tager med sig sju andra andar, som äro värre än han själv, och de gå ditin och bo där; och så bliver för den människan det sista värre än det första."
ئەوسا دەچێت و حەوت ڕۆحی پیسی دیکە لە خۆی خراپتر دەهێنێت، دەچنەوە نێو مرۆڤەکە و لەناویدا دەژین، ئینجا کۆتایی ئەو مرۆڤە لە جاران خراپتر دەبێت.»
27 När han sade detta, hov en kvinna in folkhopen upp sin röst och ropade till honom: "Saligt är det moderssköte som har burit dig, och de bröst som du har diat."
کاتێک عیسا ئەمانەی دەگوت، ژنێک لەناو خەڵکەکەوە دەنگی بەرز کردەوە و پێی گوت: «خۆزگە دەخوازرێت بەو سکەی هەڵیگرتووی و بەو مەمکەی شیری پێداوی.»
28 Men han svarade: "Ja, saliga är de som höra Guds ord och gömma det."
ئەویش فەرمووی: «بەڵکو خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی کە گوێ لە پەیامی خودا دەگرن و کاری پێدەکەن.»
29 Men när folket strömmade till tog han till orda och sade: "Detta släkte är ett ont släkte Det begär ett tecken, men intet annat tecken skall givas det än Jonas' tecken.
کاتێک خەڵکەکە زیاتر کۆدەبوونەوە، عیسا دەستی کرد بە قسەکردن و فەرمووی: «ئەم نەوەیە نەوەیەکی بەدکارە، داوای نیشانە دەکات، بەڵام نیشانەی نادرێتێ، جگە لە نیشانەی یونس.
30 Ty såsom Jonas blev ett tecken för nineviterna, så skall ock Människosonen vara ett tecken för detta släkte.
هەروەک چۆن یونس بۆ خەڵکی نەینەوا بوو بە نیشانە، کوڕی مرۆڤیش بۆ ئەم نەوەیە ئاوا دەبێت.
31 Drottningen av Söderlandet skall vid domen träda fram tillsammans med detta släktes män och bliva dem till dom. Ty hon kom från jordens ända för att höra Salomos visdom; och se, har är vad som är mer än Salomo.
شاژنی باشوور لە ڕۆژی لێپرسینەوەدا لەگەڵ ئەم نەوەیە لە مردن هەڵدەستێتەوە و تاوانباری دەکات، چونکە لەوپەڕی زەوییەوە هات بۆ گوێگرتن لە دانایی سلێمان. ئەوەتا لە سلێمان مەزنتر لێرەیە.
32 Ninevitiska män skola vid domen träda fram tillsammans med detta släkte och bliva det till dom. Ty de gjorde bättring vid Jonas' predikan; och se, här är vad som är mer än Jonas.
خەڵکی نەینەوا لە ڕۆژی لێپرسینەوەدا لەگەڵ ئەم نەوەیە لە مردن هەڵدەستنەوە و تاوانباری دەکەن، چونکە تۆبەیان کرد کاتێک یونس پەیامی خودای ڕاگەیاند. ئەوەتا لە یونس مەزنتر لێرەیە.
33 Ingen tänder ett ljus och sätter det på en undangömd plats eller under skäppan, utan man sätter det på ljusstaken, för att de som komma in skola se skenet.
«کەس چرا هەڵناکات و لە جێیەکی شاراوە یان لەژێر تەشت دایبنێت، بەڵکو لەسەر چرادان، تاکو ئەوانەی دێنە ژوورەوە ڕووناکییەکە ببینن.
34 Ditt öga är kroppens lykta. När ditt öga är friskt, då har ock hela din kropp ljus; men när det är fördärvat, då är ock din kropp höljd i mörker.
چاوت چرای جەستەتە. کاتێک چاوت ساغ بێت ئەوا جەستەت هەمووی ڕووناکییە، بەڵام کە نەساغ بێت ئەوا جەستەت هەمووی تاریکییە.
35 Se därför till, att ljuset som du har i dig icke är mörker.
کەواتە ئاگاداربە ئەو ڕووناکییەی لە تۆدایە نەبێت بە تاریکی.
36 Om så hela din kropp får ljus och icke har någon del höljd i mörker, då har den ljus i sin helhet, såsom när en lykta lyser dig med sitt klara sken."
لەبەر ئەوە ئەگەر هەموو لەشت پڕبێت لە ڕووناکی و هیچ بەشێکی تاریکی تێدا نەبێت، ئەوا هەمووی پڕدەبێت لە ڕووناکی، وەک چرایەک کە بە تیشکی ڕووناکیت بۆ بدات.»
37 Under det att han så talade, inbjöd en farisé honom till måltid hos sig; och han gick ditin och tog plats vid bordet.
کاتێک عیسا قسەی دەکرد، فەریسییەک بۆ نانخواردن داوەتی کرد. ئەویش چووە ژوورەوە و دانیشت.
38 Men när fariséen såg att han icke tvådde sig före måltiden, förundrade han sig.
فەریسییەکە کە بینی عیسا پێش نانخواردن دەستی نەشوشت، سەری سوڕما.
39 Då sade Herren till honom: "I fariséer, I gören nu det yttre av bägaren och fatet rent, medan edert inre är fullt av rofferi och ondska.
ئینجا مەسیحی خاوەن شکۆ پێی فەرموو: «ئێوەی فەریسی دەرەوەی جام و قاپ پاک دەکەنەوە، بەڵام ناختان پڕە لە چاوچنۆکی و بەدکاری.
40 I dårar, har icke han som har gjort det yttre också gjort det inre?
گێلینە، ئایا ئەوەی دەرەوەی دروستکردووە ناوەوەشی دروستنەکردووە؟
41 Given fastmer såsom allmosa vad inuti kärlet är; först då bliver allt hos eder rent.
بەڵام ئێوە ئەوەی هەتانە بیدەنە هەژاران، ئیتر هەموو شتێک بۆتان پاک دەبێت.
42 Men ve eder, I fariséer, som given tionde av mynta och ruta och alla slags kryddväxter, men icke akten på rätten och på kärleken till Gud! Det ena borden I göra, men icke underlåta det andra.
«بەڵام قوڕبەسەرتان فەریسییەکان، ئێوە دەیەکی پونگ و ڕازیانە و هەموو سەوزەوات دەدەن، بەڵام دادپەروەری و خۆشەویستی خودا پشتگوێ دەخەن. پێویستە ئەمانە پەیڕەو بکەن و ئەوانەی دیکەش پشتگوێ نەخەن.
43 Ve eder, I fariséer, som gärna viljen sitta främst i synagogorna och gärna viljen bliva hälsade på torgen!
«قوڕبەسەرتان فەریسییەکان، چونکە حەزتان لە ڕیزی پێشەوەی کەنیشت و سڵاو لێکردنتانە لە بازاڕدا.
44 Ve eder, I som ären lika gravar som ingen kan märka, och över vilka människorna gå fram utan att veta det!"
«قوڕبەسەرتان، ئێوە لەو گۆڕە نادیارانە دەچن کە خەڵکی بێ ئەوەی بزانن بەسەریاندا دەڕۆن.»
45 Då tog en av de lagkloke till orda och sade till honom: "Mästare, när du så talar, skymfar du också oss."
تەوراتناسێک وەڵامی دایەوە: «مامۆستا، بە گوتنی ئەمانە، ئێمەش سووک دەکەیت.»
46 Han svarade: "Ja, ve ock eder, I lagkloke, som på människorna läggen bördor, svåra att bära, men själva icke viljen med ett enda finger röra vid de bördorna!
عیسا فەرمووی: «قوڕبەسەر ئێوەی تەوراتناسیش، بارێک دەخەنە سەر شانی خەڵکی کە هەڵگرتنی زەحمەتە، بەڵام خۆتان بە هیچ شێوەیەک لە هەڵگرتنی بارەکاندا یارمەتییان نادەن.
47 Ve eder, I som byggen upp profeternas gravar, deras som edra fäder dräpte!
«قوڕبەسەرتان، چونکە ئێوە گۆڕی پێغەمبەران هەڵدەبەستن، کە باوباپیرانتان کوشتوویانن.
48 Så bären I då vittnesbörd om edra fäders gärningar och gillen dem; ty om de dräpte profeterna, så byggen I upp deras gravar.
کەواتە ئێوە شایەتن و بە کردەوەی باوباپیرانتان ڕازین، ئەوان پێغەمبەرانیان کوشت و ئێوەش گۆڕەکانیان بۆ هەڵدەبەستن.
49 Därför har ock Guds vishet sagt: 'Jag skall sända till dem profeter och apostlar, och somliga av dem skola de dräpa, och andra skola de förfölja.
لەبەر ئەوە دانایی خودا فەرمووی:”من پێغەمبەر و نێردراویان بۆ دەنێرم، بەڵام لێیان دەکوژن و دەیانچەوسێننەوە،“
50 Och så skall av detta släkte utkrävas alla profeters blod, allt det som är utgjutet från världens begynnelse,
تاکو خوێنی هەموو پێغەمبەران کە لە دامەزراندنی جیهانەوە ڕژاوە لەم نەوەیە داوا بکرێت،
51 ända ifrån Abels blod intill Sakarias' blod, hans som förgjordes mellan altaret och templet.' Ja, jag säger eder: Det skall utkrävas av detta släkte.
لە خوێنی هابیلەوە هەتا خوێنی زەکەریا کە لەنێوان قوربانگا و پیرۆزگادا لەناوبردرا. بەڵێ پێتان دەڵێم، لەم نەوەیە داوا دەکرێت.
52 Ve eder, I lagkloke, som haven tagit bort nyckeln till kunskapen! Själva haven I icke kommit ditin och för dem som ville komma dit haven I lagt hinder."
«قوڕبەسەرتان تەوراتناسان، چونکە کلیلی زانیاریتان برد، خۆتان نەچوونە ژوورەوە و ڕێتان لەوانەش گرت کە دەچوونە ژوورە.»
53 När han inför allt folket sade detta till dem, blevo fariséerna och de lagkloke mycket förbittrade och gåvo sig i strid med honom om många stycken;
کاتێک عیسا ئەوێی بەجێهێشت، مامۆستایانی تەورات و فەریسییەکان دەستیان کرد بە تەنگ پێ هەڵچنینی و لە زۆر بابەت پرسیاری لێ بکەن،
54 de sökte nämligen efter tillfälle att kunna anklaga honom.
چاوەڕێیان دەکرد بە وشەیەکی دەمی خۆی تووشی بکەن.

< Lukas 11 >