< Salmos 36 >

1 Al Músico principal: Salmo de David, siervo del Señor. LA iniquidad del impío me dice al corazón: No hay temor de Dios delante de sus ojos.
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی داودی بەندەی یەزدانە. جاڕنامەیەک لە ناخی دڵمە دەربارەی یاخیبوونی بەدکار: ترسی خودای لەبەرچاو نییە.
2 Lisonjéase, por tanto, en sus propios ojos, hasta que su iniquidad sea hallada aborrecible.
بە بەرچاوی خۆیەوە خۆی دەڕازێنێتەوە، تاکو هەست بە گوناهی خۆی بکات و ڕقی لێ ببێتەوە.
3 Las palabras de su boca son iniquidad y fraude; no quiso entender para bien hacer.
قسەی دەمی خراپە و تەفرەدانە، دەستبەرداری وریایی و چاکی بووە.
4 Iniquidad piensa sobre su cama; está en camino no bueno, el mal no aborrece.
تەنانەت لەناو نوێنیش بیر لە پیلانی خراپە دەکاتەوە، خۆی دەخاتە سەر ڕێگایەک کە باش نییە، هەڵە ڕەت ناکاتەوە.
5 Jehová, hasta los cielos es tu misericordia; tu verdad hasta las nubes.
ئەی یەزدان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەگاتە ئاسمان، دڵسۆزیت دەگاتە هەورەکان.
6 Tu justicia como los montes de Dios, tus juicios abismo grande: oh Jehová, al hombre y al animal conservas.
ڕاستودروستییەکەت وەک چیا سەرکەشەکانە، دادپەروەرییەکەت وەک دەریا گەورەکەی ژێر زەوییە. ئەی یەزدان، تۆ مرۆڤ و ئاژەڵەکانیش ڕزگار دەکەیت.
7 ¡Cuán ilustre, oh Dios, es tu misericordia! Por eso los hijos de los hombres se amparan bajo la sombra de tus alas.
ئەی خودایە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت چەند بەنرخە! ئادەمیزاد لەژێر سێبەری باڵەکانت پەنا دەگرن.
8 Embriagarse han de la grosura de tu casa; y tú los abrevarás del torrente de tus delicias.
بە چەوری ماڵەکەت تێر دەبن، تۆش پێیان دەدەیت لە ڕووباری خۆشییەکانت بنۆشن،
9 Porque contigo está el manantial de la vida: en tu luz veremos la luz.
چونکە کانی ژیان لەلای تۆیە، بە ڕووناکی تۆ ئێمە ڕووناکی دەبینین.
10 Extiende tu misericordia á los que te conocen, y tu justicia á los rectos de corazón.
با خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بەردەوام بێت بۆ ئەوانەی دەتناسن، ڕاستودروستییەکەشت بۆ ئەوانەی دڵڕاستن.
11 No venga contra mí pie de soberbia; y mano de impíos no me mueva.
با نەکەومە ژێر پێی پیاوی لووتبەرز، دەستی بەدکاران وێڵم نەکات.
12 Allí cayeron los obradores de iniquidad; fueron rempujados, y no pudieron levantarse.
ببینە بەدکاران چۆن دەڕووخێن، دەکەون و ناتوانن هەستنەوە!

< Salmos 36 >