< Salmos 103 >

1 Bendice, alma mía, a Jehová, y todas mis entrañas a su nombre santo.
گۆرانییەکی داود. ئەی گیانی من، ستایشی یەزدان بکە، هەموو ناخیشم ستایشی ناوی پیرۆزی بکە.
2 Bendice, alma mía, a Jehová, y no te olvides de todos sus beneficios.
ئەی گیانی من، ستایشی یەزدان بکە، هیچ چاکەیەکی لەبیر مەکە:
3 El que perdona todas tus iniquidades, el que sana todas tus enfermedades.
ئەوەی لە هەموو گوناهێکت خۆشدەبێت، لە هەموو نەخۆشییەک چاکت دەکاتەوە،
4 El que rescata del hoyo tu vida, el que te corona de misericordia y miseraciones.
ئەوەی ژیانت لە گۆڕ دەکڕێتەوە، خۆشەویستی نەگۆڕ و بەزەیی دەکاتە تاجی سەرت،
5 El que harta de bien tu boca; renovarse ha como el águila tu juventud.
ئەوەی تەمەنت تێر دەکات بە چاکە، تاکو گەنجییەتیت وەک هەڵۆ نوێ ببێتەوە.
6 Jehová, el que hace justicias, y juicios a todos los que padecen violencia.
یەزدان ڕاستودروستی ئەنجام دەدات، دادپەروەری بۆ هەموو چەوساوەکان.
7 Sus caminos notificó a Moisés, y a los hijos de Israel sus obras.
ڕێگای خۆی بە موسا ناساند، کردارەکانی بە نەوەکانی ئیسرائیل:
8 Misericordioso y clemente es Jehová, luengo de iras, y grande en misericordia.
یەزدان میهرەبان و بە بەزەییە، پشوودرێژە و خۆشەویستی نەگۆڕی زۆرە.
9 No contenderá para siempre; ni para siempre guardará el enojo.
تاوانبارکردنی هەتاسەر نییە، تووڕەیی هەتاهەتایە نییە.
10 No ha hecho con nosotros conforme a nuestras iniquidades; ni nos ha pagado conforme a nuestros pecados.
بە گوناهی خۆمان لەگەڵ ناکات و بەگوێرەی تاوانەکانمان سزامان ناداتەوە.
11 Porque como la altura de los cielos sobre la tierra, engrandeció su misericordia sobre los que le temen.
وەک بەرزی ئاسمان لەسەر زەوییەوە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی زۆرکردووە بۆ ئەوانەی کە لێی دەترسن.
12 Cuanto está lejos el oriente del occidente, hizo alejar de nosotros nuestras rebeliones.
وەک دووری ڕۆژهەڵات لە ڕۆژئاواوە، یاخیبوونەکانمانی لێ دوورخستووینەتەوە.
13 Como el padre tiene misericordia de los hijos, tiene misericordia Jehová de los que le temen.
وەک باوک چۆن بەزەیی بە منداڵەکانیدا دێتەوە، یەزدانیش ئاوا بەزەیی بەوانەدا دێتەوە کە لێی دەترسن،
14 Porque él conoce nuestra hechura; acuérdase que somos polvo.
چونکە دەزانێت ئێمە چۆن پێکهێنراوین، لەبیریەتی کە ئێمە خۆڵین.
15 El varón, como la yerba son sus días; como la flor del campo así florece.
مرۆڤ ڕۆژگاری ژیانی وەک گیا وایە، وەک گوڵی ناو کێڵگە گوڵ دەکات،
16 Que pasó el viento por ella, y pereció, y su lugar no la conoce más.
بایەک بەسەریدا هەڵبکات، ئیتر نامێنێت، ئاسەواریشی دیار نابێت.
17 Mas la misericordia de Jehová, desde el siglo y hasta el siglo, sobre los que le temen, y su justicia sobre los hijos de los hijos:
بەڵام خۆشەویستی نەگۆڕی یەزدان لە ئەزەلەوە و هەتاهەتایە بۆ ئەوانەیە کە لێی دەترسن، ڕاستودروستییەکەشی بۆ نەوەکانە،
18 Sobre los que guardan su concierto, y los que se acuerdan de sus mandamientos para hacerlos.
بۆ ئەوانەی پەیمانی بەجێدەگەیەنن، ئەوانەی ڕێنماییەکانی ئەویان لەبیرە بۆ ئەوەی پەیڕەوی بکەن.
19 Jehová afirmó en los cielos su trono, y su reino domina sobre todos.
یەزدان تەختی خۆی لە ئاسمان چەسپاندووە و پاشایەتییەکەشی بەسەر هەمووانەوە فەرمانڕەوایەتی دەکات.
20 Bendecíd a Jehová sus ángeles valientes de fuerza, que ejecutan su palabra obedeciendo a la voz de su palabra.
ئەی فریشتەکانی یەزدان، ستایشی بکەن، ئەی ئەو بەهێزانەی وتەکانی بەجێدەهێنن، ئەی ئەوانەی گوێڕایەڵی وتەی ئەو دەبن.
21 Bendecíd a Jehová todos sus ejércitos, sus ministros, que hacen su voluntad.
ئەی هەموو سوپاکانی، ستایشی یەزدان بکەن، ئەی خزمەتکارانی کە بە ڕەزامەندی ئەو کار دەکەن.
22 Bendecíd a Jehová todas sus obras en todos los lugares de su señorío. Bendice alma mía a Jehová.
ئەی هەموو کارەکانی، ستایشی یەزدان بکەن لە هەموو شوێنێکی ژێر دەسەڵاتی. ئەی گیانی من، ستایشی یەزدان بکە.

< Salmos 103 >