< I Królewska 9 >

1 Kiedy Salomon ukończył budowę domu PANA i domu królewskiego oraz wszystkiego, czego pragnął i co chciał wykonać;
پاش ئەوەی سلێمان بنیادنانی پەرستگای یەزدان و کۆشکی پاشای تەواو کرد، هەروەها هەموو ئەوانەشی تەواو کرد کە پێی خۆشبوو،
2 PAN ukazał się Salomonowi po raz drugi, podobnie jak mu się ukazał w Gibeonie.
دووبارە یەزدان بۆ سلێمان دەرکەوتەوە، هەروەک چۆن لە گبعۆن بۆی دەرکەوت.
3 PAN przemówił do niego: Wysłuchałem twojej modlitwy i prośby, które zanosiłeś przede mną. Poświęciłem ten dom, który zbudowałeś, aby tam przebywało moje imię na wieki. Tam będą moje oczy i serce po wszystkie dni.
جا یەزدان پێی فەرموو: «گوێم لە نوێژ و پاڕانەوەکەت بوو کە لەبەردەمم پاڕایتەوە، ئەم پەرستگایەم پیرۆز کرد کە بنیادت ناوە، تاکو بۆ هەتاهەتایە ناوەکەم لەوێ دابنێم، چاوەکانم و دڵیشم هەمیشە لەوێ دەبن.
4 A jeśli będziesz postępował wobec mnie tak, jak postępował twój ojciec Dawid, w doskonałości serca i prawości, i będziesz czynił wszystko, co ci nakazałem, i będziesz przestrzegał moich nakazów i praw;
«تۆش ئەگەر بە دڵسۆزی و دڵپاکییەوە دۆستایەتیم بکەیت، وەک ئەوەی داودی باوکت کردی، هەموو ئەوەی فەرمانم پێ کردوویت بیکەیت و فەرز و حوکمەکانم بەجێبهێنیت،
5 Wtedy utwierdzę tron twego królestwa nad Izraelem na wieki, jak obiecałem Dawidowi, twemu ojcu, mówiąc: Nie zabraknie ci potomka na tronie Izraela.
ئەوا هەتاهەتایە تەختی پاشایەتییەکەت لەسەر ئیسرائیل جێگیر دەکەم، هەروەک چۆن بەڵێنم بە داودی باوکت دا و فەرمووم:”پیاو لە تۆ نابڕێت لەسەر تەختی ئیسرائیل.“
6 Jeśli jednak wy lub wasi synowie zupełnie odwrócicie się ode mnie i nie będziecie strzec moich przykazań [i] nakazów, które wam dałem, ale pójdziecie służyć innym bogom, i będziecie im oddawać pokłon;
«بەڵام ئەگەر ئێوە یاخود نەوەکانتان لێم هەڵگەڕێنەوە و چاوتان لە فەرز و فەرمانەکانم نەبوو کە پێم داون، چوون و خودای دیکەتان پەرست و کڕنۆشتان بۆ بردن،
7 Wtedy wytracę Izraela z ziemi, którą mu dałem, a dom, który poświęciłem swojemu imieniu, odrzucę sprzed swojego oblicza. Izrael zaś będzie [przedmiotem] przypowieści i pośmiewiskiem u wszystkich narodów.
ئەوا ئیسرائیل لەسەر ڕووی ئەو خاکەی پێم داون دەبڕمەوە و ئەم پەرستگایەش کە بۆ ناوی خۆم تەرخانم کردووە لەبەرچاوم نایهێڵم. ئیسرائیل لەنێو هەموو گەلان دەبێتە پەند و مایەی گاڵتەجاڕی،
8 A temu domowi, który był wyniosły, każdy przechodzący obok zdziwi się i świśnie. I będą pytać: Dlaczego PAN uczynił tak tej ziemi i temu domowi?
ئەم پەرستگا پایەبەرزەش، هەرکەسێک پێیدا تێبپەڕێت سەری سوڕدەمێنێت و فیکە لێدەدات، دەڵێت:”بۆچی یەزدان وای لەم خاکە و لەم پەرستگایە کرد؟“
9 Wtedy odpowiedzą: Ponieważ opuścili PANA, swego Boga, który wyprowadził ich ojców z ziemi Egiptu, a uchwycili się innych bogów, oddawali im pokłon i służyli im. Dlatego PAN sprowadził na nich całe to nieszczęście.
ئینجا خەڵکی وەڵام دەدەنەوە:”لەبەر ئەوەی وازیان لە یەزدانی پەروەردگاریان هێناوە، ئەوەی کە باوباپیرانیانی لە خاکی میسرەوە دەرهێنا، دەستیان بە خودای دیکەوە گرتووە، کڕنۆشیان بۆ بردوون و ئەوانیان پەرستووە، لەبەر ئەوە یەزدان تووشی ئەم هەموو کارەساتەی کردن.“»
10 A po upływie dwudziestu lat, w [czasie] których Salomon zbudował oba domy, dom PANA i dom królewski;
لە کۆتایی ئەو بیست ساڵەی کە سلێمان تێیدا هەردوو تەلارەکەی بنیاد نا، پەرستگای یەزدان و کۆشکی پاشا،
11 ([A] Hiram, król Tyru, dostarczał Salomonowi drzew cedrowych i drzew cyprysowych, i złota, ile tylko chciał), król Salomon dał Hiramowi dwadzieścia miast w ziemi galilejskiej.
سلێمانی پاشا بیست شارۆچکەی لە خاکی جەلیل بە حیرامی پاشای سور بەخشی، چونکە حیرام بەپێی پێویست داری ئورز و سنەوبەر و زێڕی بۆ سلێمان دابین کردبوو.
12 Hiram wyruszył więc z Tyru, aby obejrzeć miasta, które dał mu Salomon, ale mu się nie spodobały.
بەڵام کاتێک حیرام لە سورەوە بۆ بینینی ئەو شارۆچکانە چوو کە سلێمان پێیدابوو، بە دڵی نەبوون.
13 I zapytał: Cóż to za miasta, które mi dałeś, mój bracie? I nazwał je ziemią Kabul, i [nazywają się tak] aż do dziś.
گوتی: «براکەم، ئەم شارۆچکانە چین کە تۆ بە منت داون؟» ئینجا ناوی لێنان خاکی کاڤول، هەتا ئەمڕۆش بەو ناوە ناودەبردرێت.
14 Hiram bowiem posłał królowi sto dwadzieścia talentów złota.
حیرام سەد و بیست تالنت زێڕی بۆ پاشا ناردبوو.
15 A to [była] przyczyna poboru do robót, który król Salomon rozkazał na budowę domu PANA, swojego domu, Millo, muru Jerozolimy, Chasor, Megiddo i Gezer.
ئەو بێگارییانەی کە سلێمان پاشا بە خەڵکی کرد، ئەمانە بوون: بنیادنانی پەرستگای یەزدان، کۆشکی خۆی، تەلانەکان، شوورای ئۆرشەلیم، حاچۆر، مەگیدۆ، هەروەها گەزەر.
16 Faraon [bowiem], król Egiptu, wyruszył i zdobył Gezer, i spalił je ogniem, a Kananejczyków, którzy mieszkali w tym mieście, wymordował, i dał je w posagu swojej córce, żonie Salomona.
(فیرعەونی پاشای میسر پێشتر هێرشی کردبووە سەر گەزەر و داگیری کردبوو و سووتاندبووی. کەنعانییەکانی دانیشتووی شارەکەی کوشت و شارەکەی بە دیاری دایە کچەکەی خۆی، واتە ژنەکەی سلێمان. ئینجا سلێمان گەزەری بنیاد نایەوە.)
17 Salomon odbudował więc Gezer i Bet-Choron dolne;
ئینجا سلێمان گەزەری بنیاد نایەوە، هەروەها بێت‌حۆرۆنی خواروو و
18 Baalat i Tadmor na pustyni w tej ziemi;
بەعەلات و تەدمۆری لە چۆڵەوانی لەناو خاکەکەدا ئاوەدان کردەوە،
19 I wszystkie miasta spichlerze, które należały do Salomona, miasta dla rydwanów i miasta dla jeźdźców [oraz wszystko], co Salomon pragnął wybudować w Jerozolimie, Libanie i całej ziemi swego panowania.
لەگەڵ هەموو کۆگاکانی سلێمان، هەروەها ئەو شارۆچکانەی سەربازگەی گالیسکە و ئەو شارۆچکانەی سەربازگەی ئەسپ سوارەکان و هەموو ئەوەی سلێمان ئارەزووی کرد لە ئۆرشەلیم و لوبنان و لە هەموو خاکی ژێر دەسەڵاتی خۆی بنیادی بنێت.
20 Wszystkie ludy, które ocalały spośród Amorytów, Chetytów, Peryzzytów, Chiwwitów i Jebusytów, które nie były z synów Izraela;
هەروەها هەموو ئەو خەڵکەی پاشماوەی ئەمۆری و حیتی و پریزی و حیڤی و یەبوسییەکان بوون، کە لە نەوەی ئیسرائیل نەبوون،
21 [Mianowicie] potomstwo tych, którzy pozostali po nich w ziemi, których synowie Izraela nie mogli wytracić, Salomon obciążył pracą przymusową aż do dziś.
پاشماوەی ئەم هەموو نەتەوانەی کە نەوەی ئیسرائیل نەیانتوانیبوو بە تەواوی قڕیان بکەن سلێمان وەک کۆیلە بێگاری بەسەردا سەپاندن، هەتا ئەمڕۆش بەسەریان سەپێنراوە.
22 Lecz spośród synów Izraela Salomon nikogo nie uczynił niewolnikiem, byli tylko żołnierzami, jego sługami, dostojnikami, oficerami oraz dowódcami jego rydwanów i jeźdźców.
بەڵام سلێمان کەسی لە نەوەی ئیسرائیل نەکردە کۆیلە، چونکە ئەوان پیاوی جەنگ و کاربەدەست، سەرکردە، فەرماندە، ئەفسەری گالیسکە و گالیسکەسوارەکانی بوون.
23 Naczelnych przełożonych, którzy nadzorowali pracę dla Salomona, [było] pięciuset pięćdziesięciu. Oni to kierowali ludźmi, którzy wykonywali pracę.
ئەمانەش ئەو کاربەدەستە باڵایانە بوون کە لەسەر کارەکانی سلێمان بوون، پێنج سەد و پەنجا چاودێر لەسەر ئەو خەڵکەی کارەکەیان دەکرد.
24 Gdy tylko córka faraona przeprowadziła się z miasta Dawida do swego domu, który jej zbudował [Salomon], wtedy zbudował Millo.
پاش ئەوەی کچەکەی فیرعەون لە شاری داودەوە چووە کۆشکەکەی کە سلێمان بۆی بنیاد نابوو، دەستی بە دروستکردنی تەلان کرد.
25 Trzy razy w roku Salomon składał całopalenia i ofiary pojednawcze na ołtarzu, który zbudował dla PANA, a spalał kadzidło na [ołtarzu], który był przed PANEM. Tak ukończył dom.
سلێمان ساڵانە سێ جار قوربانی سووتاندن و قوربانی هاوبەشی سەردەخستە سەر ئەو قوربانگایەی بۆ یەزدانی بنیاد نا، بخووریشی لەگەڵ ئەوەدا دەسووتاند کە لەبەردەم یەزدان بوو، پەرستگاکەی تەواو کرد.
26 Król Salomon zbudował też okręty w Esjon-Geber koło Elat, nad brzegiem Morza Czerwonego, w ziemi Edomu.
هەروەها سلێمانی پاشا چەند کەشتییەکی لە عەچیۆن گەڤەر ئەوەی لە نزیک ئێلەتە لەسەر کەناری دەریای سوور لە خاکی ئەدۆم دروستکرد.
27 I Hiram posłał na tych okrętach swoje sługi, żeglarzy obeznanych z morzem, razem ze sługami Salomona;
حیرامیش خزمەتکارەکانی خۆی کە کەشتیوان و شارەزای دەریا بوون ناردنییە ناو کەشتییەکان بۆ ئەوەی لەگەڵ خزمەتکارەکانی سلێماندا بن.
28 Przypłynęli oni do Ofiru i wzięli stamtąd czterysta dwadzieścia talentów złota, i przywieźli [je] do króla Salomona.
ئیتر چوونە ئۆفیر و لەوێوە چوار سەد و بیست تالنت زێڕیان هەڵگرت و بۆ سلێمانی پاشایان هێنا.

< I Królewska 9 >