< زکریا 13 >

در آن روز برای خاندان داود و ساکنان اورشلیم چشمه‌ای به جهت گناه ونجاست مفتوح خواهد شد. ۱ 1
«لەو ڕۆژەدا کانییەک بۆ بنەماڵەی داود و بۆ دانیشتووانی ئۆرشەلیم دەکرێتەوە بۆ پاککردنەوەیان لە گوناه و گڵاوی.»
و یهوه صبایوت می‌گوید در آن روز نامهای بتها را از روی زمین منقطع خواهم ساخت که بار دیگر آنها رابیادنخواهند‌آورد و انبیا و روح پلید را نیز از زمین دور خواهم کرد. ۲ 2
یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت: «لەو ڕۆژەدا، ناوی بتەکان لە خاکەکەدا ڕیشەکێش دەکەم و ئیتر یادیان ناکرێتەوە. هەروەها پێغەمبەرەکان و ڕۆحی گڵاو لە خاکەکە ڕادەماڵم.
و هر‌که بار دیگر نبوت نمایدپدر و مادرش که او را تولید نموده‌اند، وی راخواهند گفت که زنده نخواهی ماند زیرا که به اسم یهوه دروغ می‌گویی. و چون نبوت نماید پدر ومادرش که او را تولید نموده‌اند، وی را عرضه تیغ خواهند ساخت. ۳ 3
وای لێدێت ئەگەر کەسێک پێشبینی بکات، ئەوا دایک و باوکی، کە لەوانەوە بووە، پێی دەڵێن:”دەبێت بمریت، چونکە بە درۆ بە ناوی یەزدانەوە قسەت کردووە.“ئینجا کاتێک پێشبینی دەکات دایک و باوکی، کە لەوانەوە بووە، بە خەنجەر لێی دەدەن.
و در آن روز هر کدام از آن انبیاچون نبوت می‌کنند، از رویاهای خویش خجل خواهند شد و جامه پشمین به جهت فریب دادن نخواهند پوشید. ۴ 4
«ئینجا لەو ڕۆژەدا هەر پێغەمبەرێک بە پێشبینی بینینەکەی شەرمەزار دەبێت. جلی پێغەمبەران کە کەوای موودارە لەبەری ناکەن بۆ ئەوەی خەڵکی پێ هەڵبخەڵەتێنن.
و هر یک خواهد گفت: من نبی نیستم بلکه زرع کننده زمین می‌باشم زیرا که ازطفولیت خود به غلامی فروخته شده‌ام. ۵ 5
هەریەکە و دەڵێت:”من پێغەمبەر نیم. من کابرایەکی جوتیارم، چونکە هەر لە منداڵیمەوە خاک سەرچاوەی بژێویم بووە.“
و او راخواهند گفت: این جراحات که در دستهای تومی باشد چیست؟ و او جواب خواهد داد آنهایی است که در خانه دوستان خویش به آنها مجروح شده‌ام. ۶ 6
ئەگەر کەسێک بپرسێت:”ئەم برینانە چین لە جەستەت؟“ئەویش وەڵام دەداتەوە:”ئەوەیە کە لە ماڵی دۆستانم پێی بریندار بووم.“
یهوه صبایوت می‌گوید: «ای شمشیر به ضدشبان من و به ضد آن مردی که همدوش من است برخیز! شبان را بزن و گوسفندان پراکنده خواهندشد و من دست خود را بر کوچکان خواهم برگردانید.» ۷ 7
«یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت: ئەی شمشێر، لە دژی شوانەکەم هەستە، لە دژی ئەو پیاوەی لەگەڵمە! لە شوانەکە بدە، مەڕەکان پەرت دەبن، پاشان دەستم لە بچووکەکان بەرز دەکەمەوە.»
و خداوند می‌گوید که «در تمامی زمین دوحصه منقطع شده خواهند مرد و حصه سوم درآن باقی خواهد ماند. ۸ 8
یەزدان دەفەرموێت: «ئینجا لە هەموو زەوی، دوو لەسەر سێیان لێیان دەدرێت و دەمرن، یەک لەسەر سێ تێیدا دەمێنێتەوە.
و حصه سوم را از میان آتش خواهم گذرانید و ایشان را مثل قال گذاشتن نقره قال خواهم گذاشت و مثل مصفی ساختن طلا ایشان را مصفی خواهم نمود و اسم مراخواهند خواند و من ایشان را اجابت نموده، خواهم گفت که ایشان قوم من هستند و ایشان خواهند گفت که یهوه خدای ما می‌باشد.» ۹ 9
ئەو یەک لەسەر سێیەش دەخەمە ناو ئاگرەوە، وەک زیو دەیانپاڵێوم، وەک زێڕ تاقییان دەکەمەوە. ئەوان بە ناوی منەوە نزا دەکەن و منیش وەڵامیان دەدەمەوە، من دەڵێم:”ئەوان گەلی منن،“ئەوانیش دەڵێن:”یەزدان خودای ئێمەیە.“»

< زکریا 13 >