< لوقا 12 >

و در آن میان، وقتی که هزاران از خلق جمع شدند، به نوعی که یکدیگر راپایمال می‌کردند، به شاگردان خود به سخن‌گفتن شروع کرد. «اول آنکه از خمیرمایه فریسیان که ریاکاری است احتیاط کنید. ۱ 1
لەو کاتەدا کە هەزاران کەس کۆببوونەوە، بە جۆرێک یەکتریان پێشێل دەکرد، لە سەرەتادا عیسا ڕووی کردە قوتابییەکانی و فەرمووی: «ئاگاداری هەویرترشی فەریسییەکان بن، کە دووڕووییە.
زیرا چیزی نهفته نیست که آشکار نشود و نه مستوری که معلوم نگردد. ۲ 2
هیچ شتێکی شاردراوە نییە ئاشکرا نەبێت و نهێنی نییە دەرنەکەوێت.
بنابراین آنچه در تاریکی گفته‌اید، درروشنایی شنیده خواهد شد و آنچه در خلوتخانه در گوش گفته‌اید بر پشت بامها ندا شود. ۳ 3
لەبەر ئەوە هەرچی لە تاریکیدا گوتووتانە، لە ڕووناکیدا دەبیسترێت، ئەوەش کە لە ژوورەوە بە چرپە گوتووتانە، بە دەنگی بەرز لە سەربانان ڕادەگەیەنرێت.
لیکن‌ای دوستان من، به شما می‌گویم از قاتلان جسم که قدرت ندارند بیشتر از این بکنند، ترسان مباشید. ۴ 4
«دۆستانم پێتان دەڵێم، لەوانە مەترسن کە جەستە دەکوژن و پاش ئەوە هیچی دیکەیان پێ ناکرێت.
بلکه به شما نشان می‌دهم که از که باید ترسید، از او بترسید که بعد از کشتن، قدرت دارد که به جهنم بیفکند. بلی به شما می‌گویم از او بترسید. (Geenna g1067) ۵ 5
بەڵام ئەوەتان پیشان دەدەم کە دەبێ لێی بترسن، لەوە بترسن کە دەسەڵاتی هەیە پاش کوشتن فڕێتانبداتە ناو دۆزەخ. بەڵێ پێتان دەڵێم، لەمە بترسن. (Geenna g1067)
آیا پنج گنجشک به دو فلس فروخته نمی شود وحال آنکه یکی از آنها نزد خدا فراموش نمی شود؟ ۶ 6
ئایا پێنج چۆلەکە بە دوو فلس نافرۆشرێت؟ خودا هیچ یەکێک لەوانی لەبیر ناچێت.
بلکه مویهای سر شما همه شمرده شده است. پس بیم مکنید، زیرا که از چندان گنجشک بهتر هستید. ۷ 7
تەنانەت مووی سەریشتان هەمووی ژمێردراوە. کەواتە مەترسن ئێوە زۆر لە چۆلەکە بەنرخترن.
«لیکن به شما می‌گویم هر‌که نزد مردم به من اقرار کند، پسر انسان نیز پیش فرشتگان خدا او رااقرار خواهد کرد. ۸ 8
«پێشتان دەڵێم: ئەوەی لەبەردەم خەڵک دانم پێدا بنێت، کوڕی مرۆڤیش لەبەردەم فریشتەکانی خودا دانی پێدا دەنێت.
اما هر‌که مرا پیش مردم انکارکند، نزد فرشتگان خدا انکار کرده خواهد شد. ۹ 9
بەڵام ئەوەی لەلای خەڵک نکۆڵی لە ناسینی من بکات، لەبەردەم فریشتەکانی خودا نکۆڵی لێ دەکرێت.
و هر‌که سخنی برخلاف پسر انسان گوید، آمرزیده شود. اما هر‌که به روح‌القدس کفر گویدآمرزیده نخواهد شد. ۱۰ 10
ئەوەی قسە بە کوڕی مرۆڤ بڵێت، دەبەخشرێت. بەڵام ئەوەی سەبارەت بە ڕۆحی پیرۆز کفر بکات، نابەخشرێت.
و چون شما را درکنایس و به نزد حکام و دیوانیان برند، اندیشه مکنید که چگونه و به چه نوع حجت آورید یا چه بگویید. ۱۱ 11
«کاتێک دەتانهێننە بەردەم کەنیشت و فەرمانڕەوا و دەسەڵاتداران، نیگەران مەبن لەوەی کە چۆن بەرگری لە خۆتان بکەن و چی بڵێن،
زیرا که در همان ساعت روح‌القدس شما را خواهد آموخت که چه باید گفت.» ۱۲ 12
چونکە ڕۆحی پیرۆز هەر لەو کاتەدا فێرتان دەکات پێویستە چی بڵێن.»
و شخصی از آن جماعت به وی گفت: «ای استاد، برادر مرا بفرما تا ارث پدر را با من تقسیم کند.» ۱۳ 13
یەکێکی ناو خەڵکەکە پێی گوت: «مامۆستا، بە براکەم بفەرموو میراتم لەگەڵ بەش بکات.»
به وی گفت: «ای مرد که مرا بر شما داوریا مقسم قرار داده است؟» ۱۴ 14
بەڵام ئەو پێی فەرموو: «کابرا، کێ منی کردووە بە دادوەر یان بەشکەر بەسەرتانەوە؟»
پس بدیشان گفت: «زنهار از طمع بپرهیزید زیرا اگرچه اموال کسی زیاد شود، حیات او از اموالش نیست.» ۱۵ 15
بە خەڵکەکەی فەرموو: «ئاگاداربن و خۆتان لە هەموو جۆرە چاوچنۆکییەک بپارێزن، چونکە ژیانی مرۆڤ بە زۆری سامانەکەی نییە.»
و مثلی برای ایشان آورده، گفت: «شخصی دولتمند را از املاکش محصول وافر پیدا شد. ۱۶ 16
ئینجا نموونەیەکی بۆ هێنانەوە: «مرۆڤێکی دەوڵەمەند، زەوییەکەی بەرهەمێکی زۆری دا.
پس با خود اندیشیده، گفت چه کنم؟ زیراجایی که محصول خود را انبار کنم، ندارم. ۱۷ 17
لە دڵی خۆیدا گوتی:”چی بکەم کە شوێنم نەبێ بەرهەمەکەمی لێ کۆبکەمەوە؟“
پس گفت چنین می‌کنم انبارهای خود را خراب کرده، بزرگتر بنا می‌کنم و در آن تمامی حاصل و اموال خود را جمع خواهم کرد. ۱۸ 18
«جا گوتی:”وا دەکەم، ئەمبارەکانم تێکدەدەم و گەورەتری دەکەم، لەوێدا هەموو دانەوێڵە و ماڵەکەم کۆدەکەمەوە.
و نفس خود راخواهم گفت که‌ای جان اموال فراوان اندوخته شده بجهت چندین سال داری. الحال بیارام و به اکل و شرب و شادی بپرداز. ۱۹ 19
بە خۆشم دەڵێم:’ئەی گیانم، ئەوەتا ماڵێکی زۆرت هەڵگرتووە کە بەشی چەندین ساڵ دەکات. بحەسێوە و بخۆ و بخۆوە و دڵشادبە.‘“
خدا وی را گفت‌ای احمق در همین شب جان تو را از تو خواهندگرفت، آنگاه آنچه اندوخته‌ای، از آن که خواهدبود؟ ۲۰ 20
«بەڵام خودا پێی فەرموو:”ئەی گێلە، هەر ئەمشەو گیانت دەردەچێت. باشە ئەوەی کۆت کردووەتەوە، بۆ کێ دەبێت؟“
همچنین است هر کسی‌که برای خودذخیره کند و برای خدا دولتمند نباشد.» ۲۱ 21
«بە هەمان شێوە دەبێ ئەو کەسەی گەنجینە بۆ خۆی کۆدەکاتەوە بەڵام لەلای خودا دەوڵەمەند نییە.»
پس به شاگردان خود گفت: «از این جهت به شما می‌گویم که اندیشه مکنید بجهت جان خودکه چه بخورید و نه برای بدن که چه بپوشید. ۲۲ 22
بە قوتابییەکانی فەرموو: «خەم بۆ ژیانتان مەخۆن کە چی بخۆن، هەروەها بۆ جەستەتان کە چی بپۆشن.
جان از خوراک و بدن از پوشاک بهتر است. ۲۳ 23
ژیان لە خواردن گرنگترە و جەستەش لە جلوبەرگ.
کلاغان را ملاحظه کنید که نه زراعت می‌کنندو نه حصاد و نه گنجی و نه انباری دارند و خدا آنهارا می‌پروراند. آیا شما به چند مرتبه از مرغان بهترنیستید؟ ۲۴ 24
سەیری قەلەڕەش بکەن کە نە تۆو دەکات و نە دروێنە، نە ئەمباری هەیە و نە کۆگا، بەڵام خودا بەخێوی دەکات. باشە ئێوە چەند لە باڵندە بەنرخترن!
و کیست از شما که به فکر بتواندذراعی بر قامت خود افزاید. ۲۵ 25
کێ لە ئێوە ئەگەر خەم بخوات، دەتوانێت یەک کاتژمێر لە تەمەنی خۆی زیاد بکات؟
پس هرگاه توانایی کوچکترین کاری را ندارید چرا برای مابقی می اندیشید. ۲۶ 26
ئەگەر ئەو شتە بچووکانە لە توانای ئێوەدا نەبێت، بۆچی بۆ شتەکانی دیکە خەم دەخۆن؟
سوسنهای چمن را بنگریدچگونه نمو می‌کنند و حال آنکه نه زحمت می‌کشند و نه می‌ریسند، اما به شما می‌گویم که سلیمان با همه جلالش مثل یکی از اینها پوشیده نبود. ۲۷ 27
«سەیری گوڵی سەوسەن بکەن چۆن گەشە دەکات، نە خۆی ماندوو دەکات و نە دەڕێسێت. بەڵام پێتان دەڵێم: تەنانەت سلێمانیش لەوپەڕی شکۆمەندیدا وەک یەکێک لەوانەی نەپۆشیوە.
پس هرگاه خدا علفی را که امروز درصحرا است و فردا در تنور افکنده می‌شود چنین می‌پوشاند، چقدر بیشتر شما را‌ای سست‌ایمانان. ۲۸ 28
ئەی کەم باوەڕینە، ئەگەر خودا ئەو گیایەی کە ئەمڕۆ لە کێڵگەیە و بەیانی دەخرێتە تەنوورەوە بەو شێوەیە بپۆشێت، ئیتر چەند زیاتر ئێوە پۆشتە دەکات؟
پس شما طالب مباشید که چه بخوریدیا چه بیاشامید و مضطرب مشوید. ۲۹ 29
جا گرنگی بەوە مەدەن کە چی بخۆن و چی بخۆنەوە، خەم مەخۆن.
زیرا که امت های جهان، همه این چیزها را می‌طلبند، لیکن پدر شما می‌داند که به این چیزها احتیاج دارید. ۳۰ 30
هەموو ئەمانە بێباوەڕانی جیهان هەوڵی بۆ دەدەن، باوکیشتان دەزانێت پێویستتان بەمانە هەیە.
بلکه ملکوت خدا را طلب کنید که جمیع این چیزها برای شما افزوده خواهد شد. ۳۱ 31
بەڵکو داوای پاشایەتی ئەو بکەن، هەموو ئەمانەتان بۆ دابین دەکرێت.
ترسان مباشید‌ای گله کوچک، زیرا که مرضی پدر شما است که ملکوت را به شما عطافرماید. ۳۲ 32
«مەترسە ئەی مێگەلی بچووک، چونکە باوکتان خۆشحاڵە شانشینەکەتان بداتێ.
آنچه دارید بفروشید و صدقه دهید وکیسه‌ها بسازید که کهنه نشود و گنجی را که تلف نشود، در آسمان جایی که دزد نزدیک نیاید و بیدتباه نسازد. ۳۳ 33
ئەوەی هەتانە بیفرۆشن و بە خێر بیبەخشن. بۆ خۆتان جزدانێک دابین بکەن کە نەفەوتێت، سامانێک لە ئاسمان کە لەبن نایەت. لەوێ نە دز لێی نزیک دەبێتەوە و نە مۆرانە لێی دەدات،
زیرا جایی که خزانه شما است، دل شما نیز در آنجا می‌باشد. ۳۴ 34
چونکە سامانت لەکوێ بێت، دڵیشت لەوێ دەبێت.
کمرهای خود را بسته چراغهای خود راافروخته بدارید. ۳۵ 35
«با پشتێنتان بەستراو و چراتان هەڵکراو بێت،
و شما مانند کسانی باشید که انتظار آقای خود را می‌کشند که چه وقت ازعروسی مراجعت کند تا هروقت آید و در رابکوبد، بی‌درنگ برای او بازکنند. ۳۶ 36
وەک ئەوانە بن کە چاوەڕێی گەورەکەیان دەکەن تاکو لە شایی بگەڕێتەوە، کە هاتەوە و لە دەرگای دا، دەستبەجێ لێی بکەنەوە.
خوشابحال آن غلامان که آقای ایشان چون آید ایشان را بیداریابد. هر آینه به شما می‌گویم که کمر خود را بسته ایشان را خواهد نشانید و پیش آمده، ایشان راخدمت خواهد کرد. ۳۷ 37
خۆزگە بەو کۆیلانە دەخوازرێت کە گەورە دێتەوە دەبینێت ئێشکیان گرتووە. ڕاستیتان پێ دەڵێم، گەورەکە ناوقەدی خۆی دەبەستێت و کۆیلەکان دادەنیشێنێت، دێت و خزمەتیان دەکات.
و اگر در پاس دوم یا سوم از شب بیاید و ایشان را چنین یابد، خوشا بحال آن غلامان. ۳۸ 38
جا ئەگەر لە نیوەی شەودا یان نزیکی بەرەبەیان بێتەوە و ئەوان بەو شێوەیە ببینێت، خۆزگە بەو کۆیلانە دەخوازرێت.
اما این را بدانید که اگر صاحب‌خانه می‌دانست که دزد در چه ساعت می‌آید، بیدارمی ماند و نمی گذاشت که به خانه‌اش نقب زنند. ۳۹ 39
بەڵام ئەوەش بزانن: ئەگەر گەورەی ماڵ بزانێت لە چ کاتژمێرێک دز دێتە سەری، نایەڵێت ماڵەکەی ببڕدرێت.
پس شما نیز مستعد باشید، زیرا در ساعتی که گمان نمی برید پسر انسان می‌آید.» ۴۰ 40
ئێوەش ئامادەبن، چونکە کوڕی مرۆڤ لە کاتێکدا دێتەوە کە بیری لێ ناکەنەوە.»
پطرس به وی گفت: «ای خداوند، آیا این مثل را برای ما زدی یا بجهت همه.» ۴۱ 41
پەترۆس گوتی: «گەورەم، ئەم نموونەیە بە ئێمە دەڵێی یان بە هەمووان؟»
خداوندگفت: «پس کیست آن ناظر امین و دانا که مولای اووی را بر سایر خدام خود گماشته باشد تا آذوقه را در وقتش به ایشان تقسیم کند. ۴۲ 42
مەسیح فەرمووی: «ئەو سەرکارە دڵسۆز و ژیرە کێیە کە گەورەکەی دەیکاتە چاودێری کۆیلەکانی تاکو لە کاتی خۆیدا بەشە خۆراکیان بداتێ؟
خوشابحال آن غلام که آقایش چون آید، او را در چنین کارمشغول یابد. ۴۳ 43
خۆزگە دەخوازرێت بەو کۆیلەیە، ئەوەی کاتێک گەورەکەی دێتەوە دەبینێت ئاوا دەکات.
هرآینه به شما می‌گویم که او رابر همه مایملک خود خواهد گماشت. ۴۴ 44
ڕاستیتان پێ دەڵێم: بەسەر هەموو ماڵەکەیەوە دایدەنێت.
لیکن اگر آن غلام در خاطر خود گوید، آمدن آقایم به طول می‌انجامد و به زدن غلامان و کنیزان و به خوردن و نوشیدن و میگساریدن شروع کند، ۴۵ 45
بەڵام وای دابنێ کە ئەو کۆیلەیە لە دڵی خۆیدا دەڵێ:”گەورەکەم دوادەکەوێت،“ئیتر دەست دەکات بە لێدانی کۆیلە و کارەکەرەکانی دیکە، هەروەها دەخوات و دەخواتەوە و سەرخۆش دەبێت.
هرآینه مولای آن غلام آید، در روزی که منتظر او نباشد و در ساعتی که او نداند و او را دوپاره کرده نصیبش را با خیانتکاران قرار دهد. ۴۶ 46
ئیتر گەورەی ئەو کۆیلەیە لە ڕۆژێکدا دێتەوە کە چاوەڕێی ناکات و لە کاتژمێرێک کە نایزانێت، ئەوسا پارچەپارچەی دەکات و بەشی لەگەڵ بێباوەڕان دەبێت.
«اما آن غلامی که اراده مولای خویش رادانست و خود را مهیا نساخت تا به اراده او عمل نماید، تازیانه بسیار خواهد خورد. ۴۷ 47
«ئەو کۆیلەیەش کە خواستی گەورەکەی دەزانێت، ئامادە نابێت و بە خواستی ئەو ناکات، زۆری لێ دەدرێت.
اما آنکه نادانسته کارهای شایسته ضرب کند، تازیانه کم خواهد خورد. و به هر کسی‌که عطا زیاده شود ازوی مطالبه زیادتر گردد و نزد هر‌که امانت بیشترنهند از او بازخواست زیادتر خواهند کرد. ۴۸ 48
بەڵام ئەوەی نازانێت و کردەوەکەی شایانی لێدانە، ئەوا کەمی لێ دەدرێ. ئەوەی زۆری دراوەتێ داوای زۆری لێ دەکرێت، ئەوەش زۆری لەلا دانراوە داوای زیاتری لێ دەکرێت.
من آمدم تا آتشی در زمین افروزم، پس چه می‌خواهم اگر الان در‌گرفته است. ۴۹ 49
«هاتووم تاکو ئاگر هەڵدەمە سەر زەوی، چەندە خوازیارم پێشوەخت گڕی گرتبێت!
اما مراتعمیدی است که بیابم و چه بسیار در تنگی هستم، تا وقتی که آن بسر‌آید. ۵۰ 50
بەڵام ئازارێکم لە ڕێگایە و دەبێت پێیدا تێبپەڕم، چەند ناڕەحەتم هەتا تەواو دەبێت.
آیا گمان می‌برید که من آمده‌ام تا سلامتی بر زمین بخشم؟ نی بلکه به شما می‌گویم تفریق را. ۵۱ 51
وا دەزانن من هاتووم ئاشتی بهێنمە سەر زەوی؟ پێتان دەڵێم: نەخێر، بەڵکو دووبەرەکی.
زیرا بعد ازاین پنج نفر که در یک خانه باشند دو از سه و سه ازدو جدا خواهند شد، ۵۲ 52
لەمەودوا لە ماڵێکدا پێنجی تێدا دەبێت جیا دەبنەوە، سێ لە دوو و دوو لە سێ.
پدر از پسر و پسر از پدرو مادر از دختر و دختر از مادر و خارسو ازعروس و عروس از خارسو مفارقت خواهندنمود.» ۵۳ 53
باوک لە کوڕ و کوڕ لە باوک، دایک لە کچ و کچ لە دایک، خەسوو لە بووک و بووک لە خەسوو جیا دەبنەوە.»
آنگاه باز به آن جماعت گفت: «هنگامی که ابری بینید که از مغرب پدید آید، بی‌تامل می‌گویید باران می‌آید و چنین می‌شود. ۵۴ 54
دیسان بە خەڵکەکەی فەرموو: «کاتێک هەورێک دەبینن لە ڕۆژئاواوە بەدەردەکەوێت، خێرا دەڵێن:”بارانی بەدەمەوەیە،“هەر بەو شێوەیەش دەبێت.
و چون دیدید که باد جنوبی می‌وزد، می‌گویید گرما خواهد شد و می‌شود. ۵۵ 55
کاتێکیش بای باشوور هەڵدەکات، دەڵێن:”گەرم دەبێت،“ئاواش دەبێت.
‌ای ریاکاران، می‌توانید صورت زمین و آسمان راتمیز دهید، پس چگونه این زمان رانمی شناسید؟ ۵۶ 56
ئەی دووڕووان، دەزانن ڕووی زەوی و ئاسمان بخوێننەوە، چۆن نازانن ئەم سەردەمە بخوێننەوە؟
و چرا از خود به انصاف حکم نمی کنید؟ ۵۷ 57
«هەروەها بۆچی بۆ خۆتان بە ڕاستی حوکم نادەن؟
و هنگامی که با مدعی خود نزد حاکم می‌روی، در راه سعی کن که از او برهی، مبادا تو رانزد قاضی بکشد و قاضی تو را به‌سرهنگ سپاردو سرهنگ تو را به زندان افکند. ۵۸ 58
کاتێک لەگەڵ ڕکابەرەکەت بە ڕێگاوەی بۆ لای دادوەر، لە ڕێگا هەوڵ بدە کێشەکەت لەگەڵی ببڕێنیتەوە، ئەگینا ڕاتدەکێشێتە لای دادوەر و دادوەریش دەتداتە دەست پۆلیس، پۆلیسیش فڕێتدەداتە بەندیخانە.
تو را می‌گویم تا فلس آخر را ادا نکنی، از آنجا هرگز بیرون نخواهی آمد.» ۵۹ 59
پێت دەڵێم: لەوێ دەرناچی هەتا دوایین فلس نەدەیتەوە.»

< لوقا 12 >