و کلام خداوند بر من نازل شده، گفت: | ۱ 1 |
ئینجا فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات فەرمووی: |
«ای پسر انسان به ضد انبیای اسرائیل که نبوت مینمایند، نبوت نما. و به آنانی که ازافکار خود نبوت میکنند، بگو کلام خداوند رابشنوید! | ۲ 2 |
«ئەی کوڕی مرۆڤ، پێشبینی بکە لەسەر پێغەمبەرەکانی ئیسرائیل، ئەوانەی لەخۆیانەوە پێشبینی دەکەن:”گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن! |
خداوند یهوه چنین میگوید: وای برانبیاء احمق که تابع روح خویش میباشند و هیچ ندیدهاند. | ۳ 3 |
یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: قوڕبەسەر ئەو پێغەمبەرە گێلانەی بەدوای ڕۆحی خۆیان کەوتوون و هیچیان نەبینیوە. |
ای اسرائیل انبیای تو مانند روباهان درخرابهها بودهاند. | ۴ 4 |
ئەی ئیسرائیل، پێغەمبەرەکانتان وەک چەقەڵی ناو کەلاوەیان لێ هاتووە. |
شما به رخنهها برنیامدید ودیوار را برای خاندان اسرائیل تعمیر نکردید تاایشان در روز خداوند به جنگ بتوانند ایستاد. | ۵ 5 |
سەرنەکەوتن کەلێنی دیوارێک بگرن، شوورایەکیشتان بۆ بنەماڵەی ئیسرائیل بنیاد نەنایەوە بۆ ئەوەی لە جەنگ بەرگریتان لێ بکات لە ڕۆژی یەزدان. |
رویای باطل و غیب گویی کاذب میبینند ومی گویند: خداوند میفرماید، با آنکه خداوندایشان را نفرستاده است و مردمان را امیدوارمی سازند به اینکه کلام ثابت خواهد شد. | ۶ 6 |
ئەوانەی بینینیان بەتاڵ و فاڵگرتنەوەیان درۆ بوو، دەڵێن:’سروشی یەزدانە‘و هەرچەندەش یەزدان ئەوانی نەناردووە، کەچی چاوەڕێی هاتنەدی پێشبینییەکەیان بوون. |
آیارویای باطل ندیدید و غیب گویی کاذب را ذکرنکردید چونکه گفتید خداوند میفرماید با آنکه من تکلم ننمودم؟» | ۷ 7 |
ئایا بینینی بەتاڵتان بۆ ئاشکرا نەکرا و بە فاڵگرتنەوەی درۆ قسەتان نەکرد، کە دەڵێن:’سروشی یەزدانە،‘من قسەم نەکردووە؟ |
بنابراین خداوند یهوه چنین میفرماید: «چونکه سخن باطل گفتید و رویای کاذب دیدید، اینک خداوند یهوه میفرماید من به ضد شماخواهم بود. | ۸ 8 |
«”لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: چونکە بە بەتاڵی قسەتان کرد و بینینەکانتان درۆ بوون، لەبەر ئەوە من لە دژی ئێوەم. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. |
پس دست من بر انبیایی که رویای باطل دیدند و غیب گویی کاذب کردند درازخواهد شد و ایشان در مجلس قوم من داخل نخواهند شد و در دفتر خاندان اسرائیل ثبت نخواهند گردید و به زمین اسرائیل وارد نخواهندگشت و شما خواهید دانست که من خداوند یهوه می باشم. | ۹ 9 |
دەستیشم لە دژی ئەو پێغەمبەرانە دەبێت کە بینینەکانیان درۆ بوون، بینینیان بەتاڵە و فاڵگرتنەوەیان درۆیە. لەناو ئەنجومەنی گەلەکەم نابن و لەناو کتێبی بنەماڵەی ئیسرائیل ناویان نانووسرێت و ناچنە ناو خاکی ئیسرائیلەوە. ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانی باڵادەستم. |
و از این جهت که قوم مرا گمراه کرده، گفتند که سلامتی است در حینی که سلامتی نبودو یکی از ایشان دیوار را بنا نمود و سایرین آن رابه گل ملاط مالیدند. | ۱۰ 10 |
«”لەبەر ئەوەی گەلەکەی منیان گومڕا کرد، دەڵێن:’ئاشتی!‘ئاشتیش نییە، ئەو دیوارە لاوازەی خەڵکی بنیادی دەنێن، ئەوان بە گەچ سواخی دەدەن. |
پس به آنانی که گل ملاطرا مالیدند بگو که آن خواهد افتاد. باران سیال خواهد بارید و شماای تگرگهای سخت خواهیدآمد و باد شدید آن را خواهد شکافت. | ۱۱ 11 |
بەوانە بڵێ کە بە گەچ سواخی دەدەن:’دەکەوێت.‘بارانێکی بەخوڕ دەبارێت، ئەی تەرزە بەردینەکان ئێوەش دەبارن و بایەکی بەهێزیش کەلێنی تێدەکات. |
و هان چون دیوار بیفتد، آیا شما را نخواهند گفت: کجااست آن اندودی که به آن اندود گردید؟» | ۱۲ 12 |
ئەوەتا کە دیوارەکە دەڕووخێت، ئایا پێتان ناڵێن:’کوا ئەو گەچەی پێتان سواخ دابوو؟‘ |
لهذا خداوند یهوه چنین میگوید: «من آن را به باد شدید در غضب خود خواهم شکافت وباران سیال در خشم من خواهد بارید و تگرگهای سخت برای فانی ساختن آن در غیظ من خواهدآمد. | ۱۳ 13 |
«”لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: من لە تووڕەییمدا بە بایەکی بەهێز کەلێنی تێدەکەم، لە هەڵچوونم بارانی بەخوڕ و تەرزەی بەردین دەنێرم بۆ لەناوبردنی. |
و آن دیوار را که شما به گل ملاط اندودکردید منهدم نموده، به زمین یکسان خواهم ساخت و پی آن منکشف خواهد شد. و چون آن بیفتد شما در میانش هلاک خواهید شد و خواهیددانست که من یهوه هستم. | ۱۴ 14 |
ئەو دیوارە دەڕووخێنم کە بە گەچ سواختان داوە، لەگەڵ زەوی تەختی دەکەم، بناغەکانی دەردەکەون. کاتێک دیوارەکە دەکەوێت، ئێوەش لەناویدا دەفەوتێن، ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانم. |
پس چون خشم خود را بر دیوار و بر آنانی که آن را به گل ملاطاندود کردند به اتمام رسانیده باشم، آنگاه به شماخواهم گفت: دیوار نیست شده و آنانی که آن رااندود کردند نابود گشتهاند. | ۱۵ 15 |
جا تووڕەیی خۆم دەڕێژم بەسەر دیوارەکە و ئەوانەی بە گەچ سواخیان داوە، پێتان دەڵێم:’دیوارەکە و ئەوانەش کە بە گەچ سواخیان داوە نەماون، |
یعنی انبیای اسرائیل که درباره اورشلیم نبوت مینمایند وبرایش رویای سلامتی را میبینند با آنکه خداوندیهوه میگوید که سلامتی نیست. | ۱۶ 16 |
ئەو پێغەمبەرانەی ئیسرائیل کە پێشبینییان بۆ ئۆرشەلیم کرد و بینینی ئاشتییان ڕاگەیاند، هیچ ئاشتیش نەبوو. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.‘“ |
و توای پسرانسان نظر خود را بر دختران قوم خویش که ازافکار خود نبوت مینمایند بدار و بر ایشان نبوت نما، | ۱۷ 17 |
«ئێستاش، ئەی کوڕی مرۆڤ، ڕووت لە کچانی گەلەکەت بکە، ئەوانەی لە خۆیانەوە پێشبینی دەکەن، پێشبینی لەسەر ئەوان بکە و |
و بگو خداوند یهوه چنین میفرماید: وای بر آنانی که بالشها برای مفصل هر بازویی میدوزند و مندیلها برای سر هر قامتی میسازند تا جانها را صید کنند! آیا جانهای قوم مرا صیدخواهید کرد و جانهای خود را زنده نگاه خواهیدداشت؟ | ۱۸ 18 |
بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: قوڕبەسەر ئەو ژنانەی نوشتە لە شێوەی بازووبەند دەدورن بۆ مەچەکیان، نوشتە لە شێوەی سەرپۆش بۆ هەموو سەرێک دروستدەکەن، بۆ ڕاوکردنی گیانەکان. ئایا ئێوە دڵ و دەروونی گەلەکەم ڕاو دەکەن و خۆتان بە زیندووی دەهێڵنەوە؟ |
و مرا در میان قوم من برای مشت جویی و لقمه نانی بیحرمت میکنید چونکه به قوم من که به دروغ شما گوش میگیرند دروغ گفته، جانهایی را که مستوجب موت نیستندمی کشید و جانهایی را که مستحق حیات نمی باشند زنده نگاه میدارید. | ۱۹ 19 |
ئێوە لەلای گەلەکەم لەبەر مشتێک جۆ و هەندێک لەتە نان گڵاوم دەکەن. بە درۆکردنتان بۆ گەلەکەم کە گوێ لە درۆ دەگرن، ئێوە ئەو کەسانەی کە شایستەی مردن نەبوون کوشتووتانن و ئەوانەی شایستەی ژیان نەبوون بە زیندوویی هێشتووتتانەوە. |
لهذا خداوندیهوه چنین میگوید: اینک من به ضد بالشهای شما هستم که به واسطه آنها جانها را مثل مرغان صید میکنید. و آنها را از بازوهای شما خواهم درید و کسانی را که جانهای ایشان را مثل مرغان صید میکنید، رهایی خواهم داد. | ۲۰ 20 |
«”لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: من لە دژی نوشتەکانی ئێوەم کە لەسەر شێوەی بازووبەندە، کە وەک باڵندە مرۆڤی پێ ڕاو دەکەن، لەسەر بازووتان دەیدڕێنم و ئەو مرۆڤانەی وەک باڵندە ڕاویان دەکەن بەڕەڵایان دەکەم. |
و مندیلهای شما را خواهم درید و قوم خود را از دست شماخواهم رهانید و دیگر در دست شما نخواهند بودتا ایشان را صید کنید پس خواهید دانست که من یهوه هستم. | ۲۱ 21 |
سەرپۆشەکانتان دەدڕێنم و فریای گەلەکەم دەکەوم لە دەستتان، لەمەودوا لەناو دەستتان نابن بۆ ڕاوکردنیان، ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانم. |
چونکه شما به دروغ خود، دل مرد عادل را که من محزون نساختم، محزون ساختهاید و دستهای مرد شریر را تقویت داده ایدتا از رفتار قبیح خود بازگشت ننماید و زنده نشود. | ۲۲ 22 |
لەبەر ئەوەی بە درۆ دڵی ڕاستودروستتان خەمبار کرد کە من خەمبارم نەکردبوو، هەروەها خراپەکارتان هاندا هەتا لە ڕێگا خراپەکانی نەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی بژیێت، |
لهذا بار دیگر رویای باطل نخواهید دید وغیب گویی نخواهید نمود. و چون قوم خود را ازدست شما رهایی دهم، آنگاه خواهید دانست که من یهوه میباشم.» | ۲۳ 23 |
هەر بۆیە لەمەودوا بینینی بەتاڵیان بۆ ئاشکرا ناکرێت و چیتر فاڵ ناگرنەوە، فریای گەلەکەی خۆم دەکەوم لە دەستتان، ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانم.“» |