< Jobs 3 >

1 Då let Job upp munnen og banna fødedagen sin.
دوای ئەمە ئەیوب دەمی کردەوە و نەفرەتی لەو ڕۆژە کرد کە تێیدا لەدایک بووە.
2 Job tok til ords og sagde:
ئەیوب دەستی بە قسە کرد و گوتی:
3 «Burt med den dag då eg vart fødd, den natt som sa: «Ein svein er avla!»
«با لەناوبچێت ئەو ڕۆژەی تێیدا لەدایک بووم، ئەو شەوەش کە گوترا:”کوڕێک لەدایک بوو!“
4 Må denne dag til myrker verta - burtgløymd av Gud i høge himmel - og inkje ljos på honom skina!
با ئەو ڕۆژە تاریک بێت، نە خودا لە سەرەوە بایەخی پێ بدات و نە ڕۆژی بەسەردا هەڵبێت.
5 Lat svarte myrkret honom eiga og skyer seg kring honom samla! Dagmyrkjingar skal honom skræma
با تاریکی و سێبەری مەرگ لەسەری بێت، با هەور دایبگرێت، با ڕۆژ تاریک دابێت و بیتۆقێنێت.
6 og myrkret gløypa denne natt! Burt med den natt frå årsens dagar, ho kome ei i månads tal!
ئەو شەوە، با شەوەزەنگ بیگرێت، لەناو ڕۆژانی ساڵ دڵخۆش نەبێت نەیەتە ناو ژمارەی مانگەکان.
7 Ja, aud og tom skal natti verta og ingen fagnad i ho klinga;
با ئەو شەوە نەزۆک بێت، هاواری خۆشی تێدا نەبێت.
8 Dagbannarar skal henne banna, dei som kann mana upp Livjatan,
بەر نەفرەتی ئەوانە بکەوێت کە نەفرەت لە ڕۆژگار دەکەن، ئەوانەی ئامادەن لیڤیاتان بەئاگا بهێنن.
9 Og morgonstjernor skal’kje skina; fåfengt ho venta skal på ljoset - augbrunerne av morgonroden -
با ئەستێرەکانی بەرەبەیان تاریک دابێن، چاوەڕوانی ڕووناکی بێت و نەیەت، با گزنگی بەیان نەبینێت،
10 av di ho ei livsdøri stengde på mor mi, so eg slapp for kval.
چونکە دەرگاکانی سکی لەسەر من دانەخست و چەرمەسەری لە چاوەکانم نەشاردەوە.
11 Kvi døydd’ eg ei i moders liv? Ell’ slokna då eg rett var fødd?
«بۆ لە بار دایکم نەچووم، کە لەدایک بووم، بۆ ڕۆحم بەدەستەوە نەدا؟
12 Kvi fanst det kne som mot meg tok; og brjost eg kunde suga ved?
بۆچی ئەژنۆکان هەڵیانگرتم، بۆ مەمک هەبوو تاکو شیر بدرێم؟
13 So låg eg still og kvilde no, eg sov og hadde ro og fred
چونکە ئێستا ڕاکشابووم و بێدەنگ ببووم، ئەو کاتە بە ئاسوودەیی دەخەوتم،
14 hjå kongar og hjå fyrstar, som til gravstad pyramider bygde,
لەگەڵ پاشایان و ڕاوێژکارانی زەوی، ئەوانەی ئەو کۆشکانەیان بۆ خۆیان بنیاد نا کە ئێستا بوونەتە کەلاوە،
15 hjå hovdingar som åtte gull og fyllte sine hus med sylv;
یان لەگەڵ میران کە زێڕیان هەیە، ئەوانەی ماڵەکانیان لە زیو پڕکردووە،
16 ell’ ufødd var eg ikkje til, lik born som aldri ljoset såg.
یان وەک لەبارچووێکی لەخاکنراو، ئینجا نەدەبووم، وەک کۆرپەیەک ڕووناکی نەبینیوە.
17 Der rasar ei dei vonde meir; der kviler dei som trøytte er;
لەوێ خراپەکاران لە ئاژاوەنانەوە دەوەستن لەوێ ماندووان پشوو دەدەن،
18 og fangarne er trygge der; dei høyrer ingen drivar meir.
دیلەکان تێکڕا ئاسوودە دەبن، گوێیان لە دەنگی سەرکار نابێت،
19 Der stor og liten like er, og trælen fri for herren sin.
لەوێ بچووک وەک گەورە وایە، کۆیلەش ئازادە لە دەستی گەورەکەی.
20 Kvi gjev han ljos til den som lid, og liv til deim som gremmer seg,
«بۆ ڕووناکی دەدرێتە ڕەنجدەران و ژیانیش بۆ ئەوەی تاڵاوی تێدایە،
21 som fåfengt stundar etter dauden, og søkjer han som løynde skatt,
ئەوانەی چاوەڕوانی مردن دەکەن و نییە، لە گەنجینە زیاتر بەدوایدا دەگەڕێن،
22 som gled seg, ja, som jublar høgt, og fegnast når dei finn ei grav -
هەتا ئەوپەڕی شادمانی دڵخۆشن، دڵشادن کە گۆڕێک دەبیننەوە؟
23 til mannen som ei finn sin veg, som Gud set fast og stengjer inne?
بۆ ژیان دەدرێتە پیاوێک کە ڕێگای شاردراوەتەوە، خوداش بە چواردەوریدا پەرژینی لێ داوە؟
24 Min sukk hev vorte daglegt brød, og klaga mi som vatnet strøymar.
لەبەر ئەوەی ئاخ هەڵکێشانم بووەتە نانی ڕۆژانەم، هەنسکیشم وەک ئاو دەڕژێت.
25 Meg råkar det eg ottast fyre; det som eg ræddast, hender meg.
ئەوەی دەمتۆقێنێت هاتە سەر ڕێگام، ئەوەی لێی دەترسام بەسەرم هات.
26 Snaudt fær eg fred, snaudt fær eg ro, snaudt lindring - so kjem uro att.»
ئاسوودە نەبووم و بێدەنگ نەبووم، پشووم نەدا و ئاژاوە هات.»

< Jobs 3 >