< Jobs 10 >

1 Mi sjæl er leid av livet mitt, eg gjev mi klaga lause taumar, vil tala i min såre hugverk.
«لە ناخەوە قێزم لە ژیان دەبێتەوە، بە ئازادی سکاڵای خۆم دەردەبڕم، بە دڵێکی بریندارەوە قسە دەکەم.
2 Til Gud eg segjer: «Døm meg ikkje; seg kvifor du imot meg strider!
بە خودا دەڵێم: بڕیاری تاوانباریم بەسەردا مەسەپێنە! تێمبگەیەنە بۆچی دادگاییم دەکەیت.
3 Finn du det godt å gjera vald, og øyda upp ditt eige verk, men lysa yver gudlaust råd?
ئایا بەلاتەوە باشە ستەم بکەیت، ئەوەی بە دەستی خۆت دروستت کرد، زەلیلی بکەیت؟ بە پیلانی بەدکاران پێبکەنیت؟
4 Er auga ditt av kjøt og blod? Ser du som menneskje plar sjå?
ئایا چاوی گۆشتیت هەیە؟ ئایا وەک چاوی مرۆڤ دەبینیت؟
5 Er dine dagar mennesk-dagar? Er dine år lik mannsens år?
ئایا ڕۆژگارت وەک ڕۆژگاری مرۆڤە، یان تەمەنت وەک تەمەنی ئێمە دیاریکراوە؟
6 Med di mitt brot du leitar upp, og granskar etter syndi mi,
بۆچی بەدوای تاوانمدا دەگەڕێیت و چاو بۆ گوناهم دەگێڕیت؟
7 endå du veit eg er uskuldig, og ingen bergar or di hand.
هەرچەندە تۆ دەزانیت کە من تاوانبار نیم و کەسیش نییە لە دەستی تۆ فریام بکەوێت.
8 Di hand hev skapt og dana meg fullt ut, og no vil du meg tyna?
«دەستەکانی تۆ منیان پێکهێنا و دروستیان کردم، ئایا دەستت دەگێڕیتەوە سەرم و لەناوم دەبەیت؟
9 Hugs på, du forma meg som leir; no gjer du atter meg til mold!
لەبیرت نەچێت کە تۆ وەک قوڕ شێوەی منت کێشا، ئایا ئێستا دەمگەڕێنیتەوە بۆ خۆڵ؟
10 Som mjølk du let meg renna ut og let meg stivna liksom ost;
ئایا وەک شیر منت نەچۆڕاند و وەک پەنیر منت نەمەیاند؟
11 Du klædde meg med hud og kjøt, fleitta bein og senar saman.
بە پێست و گۆشت منت پۆشی و بە ئێسک و ماسوولکە منت چنی.
12 Du gav meg både liv og miskunn, og verna um mitt andedrag.
ژیان و خۆشەویستی نەگۆڕت پێ بەخشیم، چاودێریی تۆ ڕۆحی منی پاراست.
13 Men dette du i hjarta gøymde, eg veit det var i din tanke;
«بەڵام ئەمەت لە دڵی خۆتدا شاردەوە، من زانیم کە چیت لە دڵدایە.
14 Du vakta på meg um eg synda; du gav meg ikkje til mitt brot;
ئەگەر گوناه بکەم، چاودێریم دەکەیت و لە تاوانەکەم بێبەریم ناکەیت.
15 um eg var skuldig, usæl eg! Um skuldfri, tord’ eg ei meg briska, av skjemsla mett, med naud for augom;
ئەگەر تاوانبار بم، قوڕبەسەرم! ئەگەر بێتاوانیش بم، ناتوانم شانازی پێوە بکەم، چونکە من تێرم لە شەرمەزاری و زەلیلی خۆم بینی.
16 For då du jaga meg som løva og let meg atter under sjå,
ئەگەر سەرم بەرز بکەمەوە وەک شێر ڕاوم دەکەیت، دەگەڕێیتەوە و سامی خۆتم نیشان دەدەیت.
17 du førde nye vitne mot meg og harmast endå meir på meg og sende mot meg her på her.
شایەتەکانت لە دژم نوێ دەکەیتەوە و تووڕەیی خۆتم لەسەر زیاد دەکەیت و یەک لەدوای یەک هێزەکانت دەنێریتە سەرم.
18 Kvi drog du meg or morsliv fram? Kvi fekk eg ikkje usedd døy,
«ئیتر بۆچی لە سکی دایکمەوە دەرتهێنام؟ خۆزگە بفەوتامایە و ئەو کاتە هیچ چاوێکیش نەیدەبینیم.
19 lik ein som aldri til hev vore, og vart i grav frå morsliv lagt?
وەک ئەوەی نەبووبم، وا دەبوو، لە سکی دایکمەوە بۆ گۆڕ دەبردرام.
20 Er ikkje mine dagar få? Haldt upp! Slepp meg, so eg litt glad kann verta,
ئایا ڕۆژگارم کەم نییە؟ بەرمدە! وازم لێ بهێنە! با تاوێک زەردەخەنە بێتە سەر لێوم،
21 fyrr eg gjeng burt, og kjem’kje att, til myrkre land med daudeskugge,
پێش ئەوەی بڕۆم و ئیتر نەگەڕێمەوە، بۆ خاکی تەمومژ و سێبەری مەرگ،
22 eit land so myrkt som svarte natti, med daudeskugge og vanskipnad, der dagsljoset er som myrke natt!»»
خاکی تاریکی، وەک شەوەزەنگ، سێبەری مەرگ و ناڕێکی، خۆرهەڵاتنیشی وەک شەوەزەنگە.»

< Jobs 10 >