< Esaias 53 >

1 Kven trudde det bodet me høyrde? Og kven synte Herrens arm seg for?
کێ باوەڕی بە پەیامەکەمان کرد و هێزی یەزدان بۆ کێ دەرکەوت؟
2 Han rann som ein renning for augo hans, som ein teinung or turre jordi. Uskapleg var han og lite sjåleg. Me såg han, men ei såg han hugnadleg ut.
بەندەکە وەک چەکەرە لەبەردەمی باڵای کرد، وەک ڕەگ لە خاکێکی تینوو گەشەی کرد. نە جوانی هەبوو و نە پایەبەرزی تاوەکو سەرنجمان بۆی بچێت، نە دیمەن تاوەکو ئارەزووی بکەین.
3 Vanvyrd var han, so folk heldt seg undan, ein mann i pinslor og velkjend med sjukdom, som ein som ingen vil sjå på, vanvyrd, og me honom rekna for inkje.
ڕیسوا و سووک لەلایەن خەڵکەوە، پیاوی ئازار و شارەزای ناخۆشی. وەک یەکێک خەڵک ڕووی خۆیانی لێ بشارنەوە، ڕیسوا بوو و بە هیچمان نەزانی.
4 Men våre sjukdomar var det han bar, og våre pinslor som han tok på seg, medan me trudde Gud hadde råka og slege og plåga honom.
بە دڵنیاییەوە دەردەکانی ئێمەی هەڵگرت، ئازارەکانی ئێمەی برد، ئێمەش وامانزانی لەلایەن خوداوە گورزی بەرکەوتووە، لێی دراوە و زەلیلە.
5 Ja, han vart såra for våre brot og sundbroten for våre synder. Refsing til fred for oss låg på honom, og ved hans sår fann me lækjedom.
بەڵام ئەو لەبەر یاخیبوونەکانمان بریندار بوو، لەبەر تاوانەکانمان وردوخاشکرا. ئەو لە پێناوی ئاشتبوونەوەی ئێمە سزای چێژت، بە برینەکانی ئەو چاک بووینەوە.
6 Alle for me vilt som sauer, vende oss kvar sin veg; men Herren let råka honom det som me hadde skuld i alle.
هەموومان وەک مەڕ وێڵ و سەرگەردان بووین، هەریەکەمان ملی ڕێگای خۆی گرتووە، بەڵام یەزدان هەموو تاوانەکانی ئێمەی خستە سەر ئەو.
7 Skamfaren vart han, men leid so viljug og let ikkje upp sin munn, som lambet dei fører til slagting, og sauen som tegjer når han vert klypt - han let ikkje upp sin munn.
زەلیل کرا و ستەمیان لێکرد، بەڵام دەمی نەکردەوە. ئەو وەک بەرخ بۆ سەربڕین بردرا، وەک چۆن مەڕێک لەبەردەستی ئەوانەی خورییەکەی دەبڕنەوە بێدەنگە، ئەو دەمی نەکردەوە.
8 Med vald og dom vart han teken burt, men kven i hans samtid tenkte då: «Burtriven vart han or livandelandet, for mitt folks brot fekk han ulivssår?»
بە ستەم و حوکم بەسەردادان بردرا. بەڵام کێ لە نەوەی سەردەمی خۆی لە دژی وەستایەوە؟ چونکە لە جیهانی زیندووان هەڵگیرا، لەبەر یاخیبوونی گەلەکەم ئەو لێی درا.
9 Millom gudlause gav dei han grav, men hjå rikmann var han i dauden; for ingen urett hadde han gjort, og det fanst ikkje svik i hans munn.
گۆڕی لەگەڵ بەدکاران دانرا، دوای مردنی لە گۆڕی دەوڵەمەندێک نێژرا، هەرچەندە ستەمکاری نەکرد و فڕوفێڵی لەسەر زار نەبوو.
10 Men Herren vilde med sott honom krasa. Når hans sjæl eit skuldoffer bar, skulde han avkjøme sjå og langt liv, og Herrens vilje ved honom lukkast.
بەڵام خواستی یەزدان بوو وردوخاشی بکات و ئازار بکێشێت، لەگەڵ ئەوەشدا یەزدان ژیانی کرد بە قوربانیی تاوان، نەوە و ڕۆژگاری درێژ دەبینێت، خواستی یەزدان بە دەستی ئەو سەردەکەوێت.
11 For si sjæle-møda skal han sjå det og mettast, ved sin kunnskap gjev han rettferd, min rettvise tenar, til mange, med di han ber deira skuld.
لەدوای ئەو ئازارەی بەرگەی گرت، ڕووناکی ژیان دەبینێت و تێر دەبێت، بە زانینی بەندە ڕاستودروستەکەم زۆر کەس بێتاوان دەکات و ئەو تاوانەکانیان هەڵدەگرێت.
12 Difor gjev eg honom mange til lut, og sterke fær han til herfang, for han tømde si sjæl til dauden og vart millom brotsmenner rekna, medan han bar syndi åt mange, og han for brotsmenner bad.
لەبەر ئەوە لەگەڵ مەزنەکان بەشی دەدەم، لەگەڵ بەهێزەکان دەستکەوت بەش دەکات، چونکە بۆ مردن گیان لەسەر دەست بوو و لەگەڵ یاخیبووان ژمێردرا، لەبەر ئەوەی گوناهی زۆر کەسی هەڵگرت و داکۆکی لە یاخیبووان کرد.

< Esaias 53 >