< Lucam 19 >

1 et ingressus perambulabat Hiericho
ئینجا عیسا چووە ناو ئەریحا و پێیدا تێدەپەڕی.
2 et ecce vir nomine Zaccheus et hic erat princeps publicanorum et ipse dives
لەوێ کابرایەکی لێبوو بە ناوی زەکا، دەوڵەمەند و گەورەی باجگران بوو.
3 et quaerebat videre Iesum quis esset et non poterat prae turba quia statura pusillus erat
دەیویست ببینێت عیسا کێیە، بەڵام لەبەر خەڵکەکە نەیدەتوانی، چونکە کورتەباڵا بوو.
4 et praecurrens ascendit in arborem sycomorum ut videret illum quia inde erat transiturus
ڕایکرد و سەرکەوتە سەر دار هەنجیرێک تاکو بیبینێت، چونکە عیسا بەوێدا تێدەپەڕی.
5 et cum venisset ad locum suspiciens Iesus vidit illum et dixit ad eum Zacchee festinans descende quia hodie in domo tua oportet me manere
کە عیسا گەیشتە شوێنەکە، چاوی هەڵبڕی و پێی فەرموو: «زەکا، خێرا وەرە خوارەوە، چونکە دەبێت ئەمڕۆ لە ماڵی تۆ بمێنمەوە.»
6 et festinans descendit et excepit illum gaudens
جا خێرا هاتە خوارەوە و بە خۆشییەوە پێشوازی لێکرد.
7 et cum viderent omnes murmurabant dicentes quod ad hominem peccatorem devertisset
هەموو بینییان و دەستیان کرد بە بۆڵەبۆڵکردن و گوتیان: «چووە بووەتە میوانی گوناهبارێک.»
8 stans autem Zaccheus dixit ad Dominum ecce dimidium bonorum meorum Domine do pauperibus et si quid aliquem defraudavi reddo quadruplum
بەڵام زەکا ڕاوەستا و بە مەسیحی خاوەن شکۆی گوت: «گەورەم، ئەوەتا نیوەی سامانەکەم دەدەمە هەژاران و ئەگەر بە هەر شێوەیەک فێڵم لە کەسێک کردبێت، چوارقاتی دەدەمەوە.»
9 ait Iesus ad eum quia hodie salus domui huic facta est eo quod et ipse filius sit Abrahae
عیساش پێی فەرموو: «ئەمڕۆ ڕزگاری بۆ ئەم ماڵە هات، لەبەر ئەوەی ئەویش کوڕی ئیبراهیمە،
10 venit enim Filius hominis quaerere et salvum facere quod perierat
چونکە کوڕی مرۆڤ هاتووە بەدوای لەناوچواندا بگەڕێت و ڕزگاریان بکات.»
11 haec illis audientibus adiciens dixit parabolam eo quod esset prope Hierusalem et quia existimarent quod confestim regnum Dei manifestaretur
کاتێک خەڵکەکە گوێیان لەمانە دەگرت، درێژەی پێدا و نموونەیەکی هێنایەوە، چونکە لە ئۆرشەلیم نزیک بوو و وایان دەزانی کە پاشایەتی خودا خەریکە دەردەکەوێت.
12 dixit ergo homo quidam nobilis abiit in regionem longinquam accipere sibi regnum et reverti
ئینجا فەرمووی: «پیاوماقوڵێک بۆ وڵاتێکی دوور ڕۆیشت، تاوەکو شانشینێک بۆ خۆی وەربگرێت و بێتەوە.
13 vocatis autem decem servis suis dedit illis decem mnas et ait ad illos negotiamini dum venio
دە لە کۆیلەکانی خۆی بانگکرد و دە کیسە زیوی پێدان و پێی گوتن، هەتا دێمەوە بازرگانی بکەن.
14 cives autem eius oderant illum et miserunt legationem post illum dicentes nolumus hunc regnare super nos
«بەڵام دانیشتووانی ناوچەکە ڕقیان لێی بوو، شاندێکیان بەدوایدا نارد و گوتیان:”نامانەوێت ئەمە پاشایەتیمان بکات.“
15 et factum est ut rediret accepto regno et iussit vocari servos quibus dedit pecuniam ut sciret quantum quisque negotiatus esset
«ئەوە بوو کە گەڕایەوە پاشایەتییەکەی وەرگرتبوو، فەرمانی دا ئەو کۆیلانەی زیوەکەی پێدابوون بانگ بکرێنە لای، تاکو بزانێت چییان لە بازرگانی قازانج کردووە.
16 venit autem primus dicens domine mna tua decem mnas adquisivit
«یەکەمیان هات و گوتی:”گەورەم، کیسە زیوەکەت دە کیسە زیوی قازانج کردووە.“
17 et ait illi euge bone serve quia in modico fidelis fuisti eris potestatem habens supra decem civitates
«ئەویش پێی گوت:”ئافەرین کۆیلەی چاک، چونکە لە کەمترین شت دەستپاک بوویت، ببە بە فەرمانڕەوای دە شار.“
18 et alter venit dicens domine mna tua fecit quinque mnas
«دووەمیان هات و گوتی:”گەورەم، کیسە زیوەکەت پێنج کیسە زیوی قازانج کردووە.“
19 et huic ait et tu esto supra quinque civitates
«بەمەشیانی گوت:”تۆش ببە بە فەرمانڕەوای پێنج شار.“
20 et alter venit dicens domine ecce mna tua quam habui repositam in sudario
«ئەوی دیکە هات و گوتی:”گەورەم ئەوەتا کیسە زیوەکەت، لە دەستەسڕێک پێچابوومەوە و هەڵمگرتبوو.
21 timui enim te quia homo austeris es tollis quod non posuisti et metis quod non seminasti
لە ڕاستیدا لێت ترسام، لەبەر ئەوەی پیاوێکی دڵڕەقیت، ئەوەی داتنەناوە دەیبەیت و ئەوەی نەتچاندووە دروێنەی دەکەیت.“
22 dicit ei de ore tuo te iudico serve nequam sciebas quod ego austeris homo sum tollens quod non posui et metens quod non seminavi
«ئەویش پێی گوت:”ئەی کۆیلەی بەدکار، بە زارت تاوانبارت دەکەم، کە دەتزانی پیاوێکی دڵڕەقم، ئەوەی دامنەناوە دەیبەم و ئەوەی نەمچاندووە دروێنەی دەکەم،
23 et quare non dedisti pecuniam meam ad mensam et ego veniens cum usuris utique exegissem illud
ئیتر بۆچی زیوەکەمت لە بانک دانەنا، کاتێک دەهاتمەوە لەگەڵ سوودەکەی وەرمدەگرتەوە؟“
24 et adstantibus dixit auferte ab illo mnam et date illi qui decem mnas habet
«بەوانەی گوت کە لەوێ ڕاوەستابوون:”کیسە زیوەکەی لێ بسەننەوە و بیدەنە ئەوەی دە کیسە زیوەکەی پێیە.“
25 et dixerunt ei domine habet decem mnas
«ئەوانیش پێیان گوت:”گەورەم، دە کیسە زیوی هەیە!“
26 dico autem vobis quia omni habenti dabitur ab eo autem qui non habet et quod habet auferetur ab eo
«وەڵامی دایەوە:”پێتان دەڵێم: ئەوەی هەیەتی پێی دەدرێت، بەڵام ئەوەی نییەتی، تەنانەت ئەوەی هەشیەتی لێی دەسەنرێتەوە.
27 verumtamen inimicos meos illos qui noluerunt me regnare super se adducite huc et interficite ante me
دوژمنانیشم، ئەوانەی نەیاندەویست پاشایەتییان بکەم، بیانهێننە ئێرە و لەبەردەمم بیانکوژن.“»
28 et his dictis praecedebat ascendens in Hierosolyma
دوای ئەوەی عیسا ئەمەی فەرموو، لە پێشەوە ڕۆیشت و بەرەو ئۆرشەلیم سەرکەوت.
29 et factum est cum adpropinquasset ad Bethfage et Bethania ad montem qui vocatur Oliveti misit duos discipulos suos
کاتێک لە گوندی بێت‌فاجی و بێت‌عەنیا نزیک بووەوە، کە لەلای ئەو کێوەی کە کێوی زەیتوونی پێ دەگوترێت، دووان لە قوتابییەکانی نارد و
30 dicens ite in castellum quod contra est in quod introeuntes invenietis pullum asinae alligatum cui nemo umquam hominum sedit solvite illum et adducite
فەرمووی: «بڕۆنە ئەو گوندەی بەرامبەرتان، کە دەچنە ناوی، دەبینن جاشکێک بەستراوەتەوە هەتا ئێستا کەس سواری نەبووە، بیکەنەوە و بیهێنن.
31 et si quis vos interrogaverit quare solvitis sic dicetis ei quia Dominus operam eius desiderat
ئەگەر یەکێک پرسیاری لێکردن:”بۆچی دەیکەنەوە؟“لە وەڵامدا بڵێن:”گەورەمان پێویستی پێیەتی.“»
32 abierunt autem qui missi erant et invenerunt sicut dixit illis stantem pullum
دوو قوتابییەکە چوون و چی پێ گوتبوون بینییان.
33 solventibus autem illis pullum dixerunt domini eius ad illos quid solvitis pullum
کاتێک جاشکەکەیان دەکردەوە، خاوەنەکانی لێیان پرسین: «بۆچی جاشکەکە دەکەنەوە؟»
34 at illi dixerunt quia Dominus eum necessarium habet
گوتیان: «گەورەمان پێویستی پێیەتی.»
35 et duxerunt illum ad Iesum et iactantes vestimenta sua supra pullum inposuerunt Iesum
ئینجا بۆ عیسایان هێنا و کەواکانیان خستە سەر جاشکەکە و عیسایان سواری کرد.
36 eunte autem illo substernebant vestimenta sua in via
کاتێک بەڕێوە بوو، خەڵک کەواکانیان لەسەر ڕێگا ڕادەخست.
37 et cum adpropinquaret iam ad descensum montis Oliveti coeperunt omnes turbae discentium gaudentes laudare Deum voce magna super omnibus quas viderant virtutibus
لە لێژاییەکەی کێوی زەیتوون نزیک بووەوە، سەرجەم قوتابییەکان بە شادی و بە دەنگی بەرز دەستیان بە ستایشکردنی خودا کرد، بۆ هەموو ئەو پەرجووانەی بینییان، دەیانگوت:
38 dicentes benedictus qui venit rex in nomine Domini pax in caelo et gloria in excelsis
«[پیرۆزە ئەو پاشایەی بە ناوی یەزدانەوە دێت!]» «ئاشتی لە ئاسمان و شکۆ بۆ خودا لە بەرزایی!»
39 et quidam Pharisaeorum de turbis dixerunt ad illum magister increpa discipulos tuos
هەندێک فەریسی نێو خەڵکەکە، بە عیسایان گوت: «مامۆستا، قوتابییەکانت سەرزەنشت بکە.»
40 quibus ipse ait dico vobis quia si hii tacuerint lapides clamabunt
وەڵامی دایەوە: «پێتان دەڵێم: ئەگەر ئەوانە بێدەنگ بن، بەردەکان هاوار دەکەن.»
41 et ut adpropinquavit videns civitatem flevit super illam dicens
کاتێک لە ئۆرشەلیم نزیک بووەوە و شارەکەی بینی، بۆی گریا،
42 quia si cognovisses et tu et quidem in hac die tua quae ad pacem tibi nunc autem abscondita sunt ab oculis tuis
فەرمووی: «خۆزگە بتزانیایە، تەنانەت تۆش، لەم ڕۆژەدا چ شتێک بۆت مایەی ئاشتییە! بەڵام ئێستا لەبەرچاوت شاراوەیە.
43 quia venient dies in te et circumdabunt te inimici tui vallo et circumdabunt te et coangustabunt te undique
ڕۆژانێکت بەسەردێت، کە دوژمنانت سەنگەرت لێ دەگرن، ئابڵوقەت دەدەن و لە هەموو لایەکەوە دەورت دەگرن.
44 ad terram prosternent te et filios qui in te sunt et non relinquent in te lapidem super lapidem eo quod non cognoveris tempus visitationis tuae
خۆت و منداڵەکانت لەناو شووراکانت لەگەڵ زەوی تەخت دەکرێن. بەردت بەسەر بەردەوە ناهێڵن، چونکە کاتی هاتنی پەروەردگارت نەزانی.»
45 et ingressus in templum coepit eicere vendentes in illo et ementes
کاتێک عیسا چووە ناو حەوشەکانی پەرستگا، دەستی بە دەرکردنی فرۆشیاران کرد.
46 dicens illis scriptum est quia domus mea domus orationis est vos autem fecistis illam speluncam latronum
پێی فەرموون: «نووسراوە: [ماڵەکەم ماڵی نوێژە،] کەچی ئێوە کردووتانە بە [ئەشکەوتی دزان!]»
47 et erat docens cotidie in templo principes autem sacerdotum et scribae et principes plebis quaerebant illum perdere
ڕۆژانە لە پەرستگا خەڵکی فێردەکرد، کاهینانی باڵا و مامۆستایانی تەورات و ڕابەرانی گەل هەوڵیان دەدا لەناوی ببەن.
48 et non inveniebant quid facerent illi omnis enim populus suspensus erat audiens illum
بەڵام هیچیان بۆ ئەنجامدانی نەدەدۆزییەوە، چونکە هەموو گەل بە پەرۆشەوە گوێیان لێ دەگرت.

< Lucam 19 >