< Romanos 10 >

1 Fratres, voluntas quidem cordis mei, et obsecratio ad Deum, fit pro illis in salutem.
ئەی خوشک و برایان، ئارەزووی دڵم و پاڕانەوەم لە خودا لە پێناوی ڕزگاریی نەوەی ئیسرائیلە.
2 Testimonium enim perhibeo illis quod aemulationem Dei habent, sed non secundum scientiam.
شایەتییان بۆ دەدەم کە دڵگەرمییان بۆ خودا هەیە، بەڵام بە زانیارییەوە نییە.
3 Ignorantes enim iustitiam Dei, et suam quaerentes statuere, iustitiae Dei non sunt subiecti.
لەبەر ئەوەی بێتاوانکردنیان لە خوداوە نەزانی، هەوڵیان دا بێتاوانکردنی خۆیان بچەسپێنن، ملکەچی بێتاوانکردنی خودا نەبوون.
4 Finis enim legis, Christus, ad iustitiam omni credenti.
بەڵام مەسیح تەواوکەری شەریعەتە، تاکو ڕاستودروستی بۆ هەموو ئەوانە بێت کە باوەڕ دەهێنن.
5 Moyses enim scripsit, quoniam iustitiam, quae ex lege est, qui fecerit homo, vivet in ea.
موسا لەبارەی ئەو ڕاستودروستییەی بەپێی شەریعەتی تەوراتە دەنووسێت: [ئەو کەسەی پەیڕەویان بکات، بەهۆیانەوە دەژیێت.]
6 Quae autem ex fide est iustitia, sic dicit: Ne dixeris in corde tuo: quis ascendet in caelum? id est, Christum deducere:
بەڵام ئەو ڕاستودروستییەی بە باوەڕە، ئاوا دەفەرموێ: [لە دڵی خۆتاندا مەڵێن، «کێ سەردەکەوێتە ئاسمان؟»] بە واتای ئەوەی کە مەسیح بهێنێتە خوارەوە،
7 aut quis descendet in abyssum? hoc est, Christum a mortuis revocare. (Abyssos g12)
[یان «کێ دادەبەزێتە ناو بیری بێ بن؟»] بە واتای ئەوەی کە مەسیح لەناو مردووان سەربخات. (Abyssos g12)
8 Sed quid dicit Scriptura? Prope est verbum in ore tuo, et in corde tuo: hoc est verbum fidei, quod praedicamus.
بەڵام چی دەفەرموێ؟ [پەیامەکە لێت نزیکە، لەسەر زمانتە و لە دڵتدایە،] ئەمەش پەیامی ئەو باوەڕەیە کە ڕایدەگەیەنین:
9 Quia si confitearis in ore tuo Dominum Iesum, et in corde tuo credideris quod Deus illum suscitavit a mortuis, salvus eris.
ئەگەر بە دەمت دانت پێدا نا کە عیسا پەروەردگارە و بە دڵ باوەڕت کرد کە خودا لەناو مردووان هەڵیستاندەوە، ڕزگار دەبیت.
10 Corde enim creditur ad iustitiam: ore autem confessio fit ad salutem.
لەبەر ئەوەی بە دڵ باوەڕهێنان ئەنجامەکەی بێتاوانبوونە، بە دەم دانپێدانان ئەنجامەکەی ڕزگارییە.
11 Dicit enim Scriptura: Omnis, qui credit in illum, non confundetur.
هەروەک چۆن نووسراوە پیرۆزەکە دەفەرموێ: [هەرکەسێک پشتی پێ ببەستێت، شەرمەزار نابێت.]
12 Non enim est distinctio Iudaei, et Graeci: nam idem Dominus omnium, dives in omnes, qui invocant illum.
جیاوازی لەنێوان جولەکە و ناجولەکە نییە، لەبەر ئەوەی هەمان پەروەردگارە بۆ هەمووان، دەوڵەمەندە بۆ هەموو ئەوانەی لێی دەپاڕێنەوە،
13 Omnis enim, quicumque invocaverit nomen Domini, salvus erit.
چونکە [هەرکەسێک بە ناوی یەزدانەوە بپاڕێتەوە ڕزگاری دەبێت.]
14 Quomodo ergo invocabunt, in quem non crediderunt? Aut quomodo credent ei, quem non audierunt? Quomodo autem audient sine praedicante?
ئیتر چۆن لە یەکێک دەپاڕێنەوە کە باوەڕیان پێی نەهێنابێت؟ چۆن باوەڕ بە یەکێک دەهێنن ئەگەر نەیانبیستبێت؟ چۆنیش دەیبیستن بێ ئەوەی یەکێک پێیان ڕابگەیەنێت؟
15 Quomodo vero praedicabunt nisi mittantur? sicut scriptum est: Quam speciosi pedes evangelizantium pacem, evangelizantium bona!
هەروەها چۆن ڕادەگەیەنن ئەگەر نەنێردرابن؟ وەک نووسراوە: [چەند جوانە پێیەکانی ئەوانەی مزگێنی خۆشی دەدەن!]
16 Sed non omnes obediunt Evangelio. Isaias enim dicit: Domine quis credidit auditui nostro?
بەڵام هەموو نەوەی ئیسرائیل گوێڕایەڵی پەیامی ئینجیل نەبوون، چونکە ئیشایا دەڵێت: [ئەی یەزدان، کێ باوەڕی بە پەیامەکەمان کرد؟]
17 Ergo fides ex auditu, auditus autem per verbum Christi.
کەواتە باوەڕ بە بیستنە، بیستنیش بە وشەی مەسیحە.
18 Sed dico: Numquid non audierunt? Et quidem in omnem terram exivit sonus eorum, et in fines orbis terrae verba eorum.
بەڵام دەڵێم: ئایا گوێیان لێ نەبوو؟ بێگومان گوێیان لێ بوو! [پەیامیان بە هەموو زەوی گەیشت، وتەکانیان بەوپەڕی جیهان.]
19 Sed dico: Numquid Israel non cognovit? Primus Moyses dicit: Ego ad aemulationem vos adducam in non gentem: in gentem insipientem, in iram vos mittam.
بەڵام دەڵێم: ئایا ئیسرائیل تێنەگەیشت؟ یەکەم جار موسا دەڵێت: [من واتان لێدەکەم ئیرەیی بەوانە ببەن کە گەل نین، بە نەتەوەیەکی گێل پەستتان دەکەم.]
20 Isaias autem audet, et dicit: Inventus sum a non quaerentibus me: palam apparui iis, qui me non interrogabant.
بەڵام ئیشایا ئازایانە دەڵێت: [دۆزرامەوە لەلایەن ئەوانەی بەدوامدا نەگەڕان، دەرکەوتم بۆ ئەوانەی پرسیاری منیان نەکرد.]
21 Ad Israel autem dicit: Tota die expandi manus meas ad populum non credentem, et contradicentem mihi.
بەڵام دەربارەی ئیسرائیل دەڵێت: [بە درێژایی ڕۆژ دەستم بۆ گەلێکی یاخی و بەرهەڵستکار ڕاگرت.]

< Romanos 10 >