< زەبوورەکان 95 >

وەرن، هەلهەلە بۆ یەزدان لێبدەین، هاواری شادی بکەین بۆ تاشەبەردی ڕزگاریمان. 1
بە ستایشەوە بچینە بەردەمی، بە مۆسیقاوە هاواری شادی بۆ بکەین. 2
لەبەر ئەوەی یەزدان خودایەکی گەورەیە، پاشایەکی گەورەیە بەسەر هەموو خوداوەندەکانەوە. 3
قووڵاییەکانی زەوی بە دەستە و لووتکەی شاخەکان هی ئەون. 4
دەریا هی ئەوە و ئەو دروستی کردووە، بە دەستی خۆی شێوەی وشکانیی پێکهێنا. 5
وەرن، کڕنۆشی بۆ ببەین و بیپەرستین، لەبەردەم یەزدانی دروستکەرمان چۆک دابدەین، 6
چونکە ئەو خودامانە و ئێمە گەلی لەوەڕگاکەی ئەوین، مەڕی دەستی ئەوین. ئەگەر ئەمڕۆ گوێتان لە فەرمایشتی یەزدان بێت کە دەفەرموێت: 7
«دڵی خۆتان ڕەق مەکەن وەک لە مەریبا ڕوویدا، وەک ئەو ڕۆژە لە مەسا لە بیابان، 8
لەوێ باوباپیرانتان تاقییان کردمەوە، هەرچەندە کردارەکانی منیان بینی، بەڵام هەر تاقییان کردمەوە. 9
چل ساڵ لەو نەوەیە تووڕە بووم، فەرمووم:”ئەمانە گەلێکن دڵیان گومڕا بووە و ڕێگای منیان نەناسی.“ 10
بۆیە لە تووڕەییمدا سوێندم خوارد:”نایەنە ناو حەسانەوەی من.“» 11

< زەبوورەکان 95 >