< زەبوورەکان 87 >

زەبوورێکی کوڕانی قۆرەح. گۆرانییەک. خودا لە کێوی پیرۆز بناغەکانی شارەکەی دانا، 1
یەزدان دەروازەکانی سییۆنی لە هەموو ماڵی یاقوب خۆشتر دەوێت. 2
ئەی شاری خودا، بە شکۆمەندی باست کراوە: 3
«ئەوانەی دەمناسن ناویان دەهێنمەوە یادم، خەڵکی ڕاهەب و بابل لەنێویاندان، لەگەڵ فەلەستیە و سور و خەڵکی کوش، سەبارەت بە ئەوان دەگوترێت:”ئەم کەسە لە سییۆن لەدایک بووە.“» 4
دەربارەی سییۆن دەگوترێ: «ئەمە و ئەوەی تێدا لەدایک بووە و خودای هەرەبەرز خۆی دەیچەسپێنێت.» 5
یەزدان لە پەڕتووکی گەلاندا تۆماری دەکات: «ئەمە لە سییۆن لەدایک بووە.» 6
سەماکەران گۆرانی دەڵێن: «هەموو سەرچاوەکانم لە تۆوەیە.» 7

< زەبوورەکان 87 >