< زەبوورەکان 81 >

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، لەسەر ئاوازی گتیت. بۆ ئاساف. هەلهەلە لێدەن بۆ خودا ئەوەی هێزمانە، بە خۆشییەوە هاوار بکەن بۆ خودای یاقوب. 1
Exultai a Deus, nossa fortaleza: jubilai ao Deus de Jacob.
ئاوازێک بەرز بکەنەوە و دەف بهێنن، سازێکی ناسک لەگەڵ قیسارە. 2
Tomai o saltério, e trazei o adufe, a harpa suave e o alaude.
لە جەژنی سەرەمانگ کەڕەنا لێدەن و لە مانگی تابان، بۆ ڕۆژی جەژنەکانمان، 3
Tocai a trombeta na lua nova, no tempo apontado da nossa solenidade.
چونکە ئەمە فەرزە لەسەر ئیسرائیل، حوکمی خودای یاقوبە. 4
Porque isto era um estatuto para Israel, e uma ordenança do Deus de Jacob.
لە بنەماڵەی یوسفدا کردی بە یاسا، کە لە خاکی میسر دەریهێنا. گوێمان لە دەنگێک بوو بە زمانێک کە لێی تێنەگەیشتین: 5
Ordenou-o em José por testemunho, quando saira pela terra do Egito, onde ouvi uma língua que não entendia.
«بارم لەسەر شانەکانی لادا، دەستەکانی لە سەبەتە بەربوون. 6
Tirei de seus ombros a carga; as suas mãos foram livres das marmitas.
لە تەنگانەدا هاوارت کرد، دەربازم کردیت، لەژێر سێبەری هەورەتریشقە وەڵامم دایتەوە، لە مێرگی مەریبا تاقیم کردیتەوە. 7
Clamaste na angústia, e te livrei; respondi-te no lugar oculto dos trovões; provei-te nas águas de Meribah (Selah)
ئەی گەلی من، گوێ بگرە، ئاگادارت دەکەمەوە. ئەی ئیسرائیل، خۆزگە گوێت لە من دەگرت! 8
Ouve-me, povo meu, e eu te atestarei: ah, Israel, se me ouvisses!
لەنێو ئێوەدا خوداوەندێکی بێگانە نابێت، کڕنۆش بۆ خوداوەندێکی بیانی نابەیت. 9
Não haverá entre ti Deus alheio nem te prostrarás ante um Deus estranho.
من یەزدانی پەروەردگاری تۆم، کە لە خاکی میسر دەرمهێنای، دەمت بکەوە و پڕی دەکەم. 10
Eu sou o Senhor teu Deus, que te tirei da terra do Egito: abre bem a tua boca, e t'a encherei.
«بەڵام گەلەکەم گوێی لە قسەم نەگرت، ئیسرائیل منی نەویست. 11
Mas o meu povo não quis ouvir a minha voz, e Israel não me quis.
منیش ئەوانم دایە دەست کەللەڕەقییەکەی خۆیان، بە ڕاوێژی خۆیان هەڵسوکەوت بکەن. 12
Pelo que eu os entreguei aos desejos dos seus próprios corações, e andaram nos seus mesmos conselhos.
«خۆزگە گەلەکەم بە قسەی منیان دەکرد، ئەگەر ئیسرائیل ڕێگای منیان دەگرتەبەر، 13
Oh! se o meu povo me tivesse ouvido! se Israel andasse nos meus caminhos!
هەر زوو دوژمنەکانم بۆ زەلیل دەکردن، دەستم درێژ دەکردە سەر ناحەزانیان! 14
Em breve abateria os seus inimigos, e viraria a minha mão contra os seus adversários.
ئەوانەی ڕقیان لە یەزدانە، ملکەچی دەبن، هەتاهەتایە کاتی سزایان دەبێت. 15
Os que aborrecem ao Senhor ter-se-lhe-iam sujeitado, e o seu tempo seria eterno.
باشترین گەنمم دەرخوارد دەدایت، لە تاشەبەردەوە تێر هەنگوینم دەکردیت.» 16
E o sustentaria com o trigo mais fino, e te fartaria com o mel saído da pedra.

< زەبوورەکان 81 >