< زەبوورەکان 70 >

بۆ گەورەی گۆرانیبێژان، بۆ داود، بۆ یادکردنەوە. ئەی خودایە، خێرابە بۆ دەربازکردنم، ئەی یەزدان، پەلە بکە لە یارمەتیدانم. 1
با شەرمەزار و سووک بن ئەوانەی گیانی منیان دەوێت، با ببەزن و ڕیسوا بن ئەوانەی حەز بە خراپەی من دەکەن. 2
با هەڵبێن لە شەرمان ئەوانەی پێم دەڵێن: «هۆی ها! هۆی ها!» 3
بەڵام با هەموو ئەوانەی ڕوو لە تۆ دەکەن، شاد و دڵخۆش بن. با هەمیشە بڵێن: «مەزن بێت خودا!» ئەوانەی حەز لە ڕزگاریی تۆ دەکەن. 4
بەڵام سەبارەت بە من، هەژار و نەدارم، خودایە، خێرا وەرە بۆ لام. یارمەتیدەر و دەربازکەرم تۆی، ئەی یەزدان، دوامەکەوە. 5

< زەبوورەکان 70 >