< زەبوورەکان 61 >

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، لەسەر ئامێری ژێدار، زەبوورێکی داودە. ئەی خودایە، گوێت لە هاوارم بێت، گوێ لە نوێژەکەم بگرە. 1
لەوپەڕی زەوییەوە هاوار بۆ تۆ دەکەم، کە دڵم لاواز دەبێت، پێشڕەویم بکە بۆ سەر تاشەبەردێکی لە خۆم بڵندتر، 2
چونکە تۆ پەناگای منی، قوللەیەکی بەهێزی لە ڕووی دوژمن. 3
با هەتاهەتایە لە پیرۆزگای تۆدا نیشتەجێ بم و پەنا بهێنمە ژێر سێبەری باڵەکانت. 4
ئەی خودایە، چونکە تۆ گوێت لە نەزرەکانم گرت، منت کردە میراتگر لەگەڵ ئەوانەی ترسی ناوی تۆ لە دڵیانە. 5
درێژە بدە بە ڕۆژانی تەمەنی پاشا، بە ساڵانی تەمەنی بۆ نەوە دوای نەوە. 6
با هەتاهەتایە لە ئامادەبوونی خودا دابنیشێت، دڵسۆزی و خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت ئەو بپارێزن. 7
ئەوسا هەتاهەتایە گۆرانی بۆ ناوی تۆ دەڵێم، ڕۆژ بە ڕۆژیش نەزرەکانم بەجێدەهێنم. 8

< زەبوورەکان 61 >