< زەبوورەکان 49 >

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی کوڕانی قۆرەح. ئەی هەموو گەلان، ئەمە ببیستن، ئەی هەموو دانیشتووانی زەوی، گوێ بگرن، 1
[For the Chief Musician. A Psalm by the sons of Korah.] Hear this, all you peoples. Listen, all you inhabitants of the world,
پایەبەرز و پایەنزم، هەژار و دەوڵەمەند پێکەوە. 2
both low and high, rich and poor together.
دەمم باسی دانایی دەکات، لێکدانەوەی دڵم تێگەیشتنە. 3
My mouth will speak words of wisdom. My heart shall utter understanding.
گوێ بۆ پەند شل دەکەم، بە قیسارە مەتەڵەکەم ڕوون دەکەمەوە. 4
I will incline my ear to a proverb. I will open my riddle on the harp.
بۆ لە ڕۆژانی تەنگانە بترسم، کاتێک فێڵبازە خراپەکارەکان دەورم دەگرن؟ 5
Why should I fear in the days of evil, when the iniquity of those who deceive me surrounds me?
ئەوانەن کە پشت بە سامانیان دەبەستن، شانازی بە دەوڵەمەندییەکەیان دەکەن. 6
They trust in their wealth, and boast in the multitude of their riches.
کەس ناتوانێت ژیانی براکەی بکڕێتەوە، یان کەفارەتی ئەو بداتە خودا. 7
Truly these cannot redeem a person, nor give to God a ransom for him.
کڕینەوەی ژیان زۆر گران دەکەوێت، هەرگیز ناتوانرێت نرخی تەواوی بدرێت، 8
For the redemption of their life is costly, no payment is ever enough,
تاکو بۆ هەتاهەتایە بە زیندووێتی بمێنێتەوە و گۆڕ نەبینێت. 9
that he should live on forever, that he should not see corruption.
بێگومان هەموو دەبینن کە تەنانەت کەسە داناکانیش دەمرن، نەزانەکان و گێلەکان وەک یەک لەناودەچن و سامانیان بۆ ئەوانی دیکە جێدەهێڵن. 10
For he sees that wise men die; likewise the fool and the senseless perish, and leave their wealth to others.
گۆڕیان ماڵی هەتاهەتاییانە، شوێنی نیشتەجێبوونیانە نەوە دوای نەوە، لەگەڵ ئەوەشدا زەویشیان بە ناوی خۆیانەوە ناودەنا. 11
Their tombs are their homes forever, and their dwelling places to all generations. They name their lands after themselves.
مرۆڤ هەرچەندە دەوڵەمەند بێت نامێنێت، وەک ئەو ئاژەڵانە وایە کە لەناودەچن. 12
But man, despite his riches, doesn't endure. He is like the animals that perish.
ئەمە ڕێگای ئەوانەیە کە پشت بە خۆیان دەبەستن، ئەوانەش کە دوایان دەکەون بە قسەکانیان پەسەندی دەکەن. 13
This is the destiny of those who are foolish, and of those who approve their sayings. (Selah)
ئەوانە وەک مەڕن و چارەنووسیان مەرگە، مەرگ دەبێتە شوانیان. لە بەیانیدا سەرڕاستەکان فەرمانڕەوایەتییان دەکەن، شێوەیان دادەڕزێت، جیهانی مردووان دەبێتە ماڵیان. (Sheol h7585) 14
They are appointed as a flock for Sheol. Death shall be their shepherd. The upright shall have dominion over them in the morning. Their beauty shall decay in Sheol, far from their mansion. (Sheol h7585)
بەڵام خودا گیانم لە چنگی جیهانی مردووان دەکڕێتەوە، چونکە بۆ لای خۆی دەمبات. (Sheol h7585) 15
But God will redeem my soul from the power of Sheol, for he will receive me. (Selah) (Sheol h7585)
ترست لێ نەنیشێت ئەگەر یەکێک دەوڵەمەند بوو، شکۆمەندی ماڵەکەی زیاد بوو، 16
Do not be afraid when a man is made rich, when the glory of his house is increased.
چونکە کە مرد هیچ لەگەڵ خۆی نابات، شکۆیەکەی بەدوایەوە نابێت. 17
For when he dies he shall carry nothing away. His glory shall not descend after him.
لەگەڵ ئەوەی کاتێک زیندووە خۆی بە بەختەوەر دەزانێت، ستایش دەکرێیت کاتێک سەرکەوتوو بیت. 18
Though while he lived he blessed his soul—and men praise you when you do well for yourself—
بەڵام ئەویش بۆ نەوەی باوباپیرانی دەڕوات، ئەوانەی هەتاهەتایە چاویان بە ڕووناکی ناکەوێتەوە. 19
he shall go to the generation of his fathers. They shall never see the light.
مرۆڤ دەوڵەمەندیش بێت ئەگەر تێنەگات، وەک ئەو ئاژەڵانە وایە کە لەناودەچن. 20
A man who has riches without understanding, is like the animals that perish.

< زەبوورەکان 49 >