< زەبوورەکان 3 >

زەبوورێکی داودە کاتێک لە دەستی ئەبشالۆمی کوڕی هەڵات. ئەی یەزدان، دوژمنانم چەند زۆرن! چەند زۆرن لە دژم سەریان هەڵداوە! 1
زۆر کەس لەبارەی منەوە دەڵێن: «خودا ڕزگاری ناکات.» 2
بەڵام تۆ ئەی یەزدان، قەڵغانی منیت، شکۆمەندی منیت و سەرم بەرز دەکەیتەوە. 3
پڕ بە دەنگم هاوار بۆ یەزدان دەکەم، ئەویش لە کێوی پیرۆزی خۆیەوە وەڵامم دەداتەوە. 4
ڕادەکشێم و دەخەوم، بەئاگادێمەوە، چونکە یەزدان پشتگیریم دەکات. 5
لە دەیان هەزار کەس ناترسم، ئەوانەی دەوریان گرتووم. 6
ئەی یەزدان، ڕاپەڕە! ئەی خودای من، ڕزگارم بکە! بێگومان لە بناگوێی دوژمنەکانم دەدەیت و کەڵبەی بەدکاران وردوخاش دەکەی. 7
ڕزگاری لە یەزدانەوەیە، با بەرەکەتەکەت لەسەر گەلەکەت بێت. 8

< زەبوورەکان 3 >