< زەبوورەکان 130 >

گۆرانی گەشتیاران. ئەی یەزدان، لە ناخی قووڵاییەکانەوە هاوار بۆ تۆ دەکەم! 1
ئەی پەروەردگار، گوێ لە دەنگم بگرە! با گوێیەکانت سووک بن بۆ دەنگی پاڕانەوەم. 2
ئەی یەزدان، ئەگەر گوناهەکان تۆمار بکەیت، ئەی پەروەردگار، کێ دەوەستێت؟ 3
بەڵام لێخۆشبوون لەلای تۆیە، بۆ ئەوەی لێت بترسین. 4
چاوەڕێی یەزدان دەکەم، گیانم چاوەڕێی دەکات، هیوام بە بەڵێنەکانییەتی. 5
گیانم چاوەڕێی پەروەردگار دەکات، زیاتر لە ئێشکگر بۆ بەرەبەیان، زیاتر لە ئێشکگر بۆ بەرەبەیان. 6
ئەی ئیسرائیل، هیوات بە یەزدان هەبێت، چونکە خۆشەویستی نەگۆڕ لەلای یەزدانە، توانایەکی زۆریشی هەیە بۆ کڕینەوە. 7
هەر ئەوە ئیسرائیل دەکڕێتەوە لە هەموو گوناهەکانی. 8

< زەبوورەکان 130 >