< زەبوورەکان 129 >

گۆرانی گەشتیاران. «لە گەنجییەتیم زۆر هەراسانیان کردم!» با ئێستا ئیسرائیل بڵێت: 1
«لە گەنجییەتیم زۆر هەراسانیان کردم! بەڵام بەسەرمدا زاڵ نەبوون. 2
جوتیارەکان جووتیان لەسەر پشتم کرد و هێڵی جووتەکانیان درێژکردەوە.» 3
بەڵام یەزدان ڕاستودروستە، پەتی بەدکارانی پچڕاند. 4
با هەموو ئەوانەی ڕقیان لە سییۆنە ڕیسوا بن و ببەزن. 5
با بە دەردی گیای سەربان بچن، پێش ئەوەی گەشە بکات وشک دەبێت، 6
ئەوەی نە دەستی دروێنەکەر پڕ دەکات و نە باوەشی گیشەکەر. 7
با ئەوانەی بەلایانەوە تێدەپەڕن پێیان نەڵێن: «بەرەکەتی یەزدانتان لێ بێت! بە ناوی یەزدان داوای بەرەکەتتان بۆ دەکەین!» 8

< زەبوورەکان 129 >