< زەبوورەکان 128 >

گۆرانی گەشتیاران. خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی لە یەزدان بترسێت، ڕێگای ئەو بگرێتەبەر. 1
بەری ڕەنجی دەستی خۆت دەخۆیت، خۆزگەت پێ دەخوازرێت و چاکیشە بۆت. 2
ژنەکەت وەک دار مێوێکی بەردار دەبێت لەناو ماڵەکەت، کوڕەکانت وەک شەتڵە زەیتوون دەبن لە دەوری خوانەکەت. 3
ئەو کەسەی لە یەزدان بترسێت ئاوا بەرەکەتدار دەبێت. 4
یەزدان لە سییۆن بەرەکەتدارت بکات، چاکەی ئۆرشەلیم ببینیت هەموو ڕۆژانی ژیانت و 5
منداڵی منداڵەکانت ببینیت! ئاشتی بۆ ئیسرائیل! 6

< زەبوورەکان 128 >