< زەبوورەکان 127 >

گۆرانی گەشتیاران، بۆ سلێمان. ئەگەر یەزدان خانووەکە دروست نەکات، وەستاکان بێ سوود خۆیان ماندوو دەکەن. ئەگەر یەزدان چاودێری شارەکە نەکات، پاسەوان بێ سوود ئێشک دەگرێت. 1
بێ سوودە بۆتان زوو هەستان و دانیشتن هەتا درەنگی شەو، خواردنی نانی ڕەنجکێشی، چونکە خەو بە خۆشەویستانی خۆی دەبەخشێت. 2
بێگومان منداڵان میراتن لە یەزدانەوە، پاداشتی بەری سکن. 3
وەک تیری دەستی پاڵەوان، ئاوان کوڕانی مرۆڤی گەنج. 4
خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی تیردانی خۆی لەوان پڕکردووە، شەرمەزار نابێت کە لە دادگا لەگەڵ دوژمنان دەکەوێتە دەمەقاڵێ. 5

< زەبوورەکان 127 >