< زەبوورەکان 123 >

گۆرانی گەشتیاران. چاوم بۆ تۆ هەڵبڕی، تۆ ئەی دانیشتوو لە ئاسمان. 1
بێگومان وەک چۆن خزمەتکار چاوی لە دەستی گەورەکەیەتی، وەک چۆن کەنیزە چاوی لە دەستی خاتوونەکەیەتی، ئاواش ئێمە چاومان لە دەستی یەزدانی پەروەردگارمانە، بۆ ئەوەی لەگەڵمان میهرەبان بێت. 2
لەگەڵمان میهرەبان بە، ئەی یەزدان، لەگەڵمان میهرەبان بە! چونکە لە ڕادەبەدەر لە سووکایەتی تێربووین. 3
گیانمان زۆر تێر بووە لە گاڵتەی بێ خەمەکان، لە سووکایەتی لووتبەرزەکان. 4

< زەبوورەکان 123 >