< زەبوورەکان 121 >

گۆرانی گەشتیاران. چاوم بەرەو چیاکان هەڵدەبڕم، یارمەتی من لەکوێوە دێت؟ 1
یارمەتی من لەلای یەزدانەوەیە، دروستکەری ئاسمان و زەوی. 2
لێ ناگەڕێت پێت بخزێت، ئەوەی دەتپارێزێت خەواڵوو نابێت. 3
بێگومان ئەوەی ئیسرائیل دەپارێزێت خەواڵوو نابێت و نانوێت. 4
یەزدان پارێزگاری تۆیە، یەزدان سێبەری تۆیە لەلای دەستی ڕاستت، 5
نە خۆر بە ڕۆژ ئەزیەتت دەدات، نە مانگ بە شەو. 6
یەزدان لە هەموو خراپەیەک دەتپارێزێت، گیانت دەپارێزێت. 7
یەزدان پارێزگاری هاتوچۆت دەکات، لە ئێستاوە و بۆ هەتاهەتایە. 8

< زەبوورەکان 121 >