< زەبوورەکان 120 >

گۆرانی گەشتیاران. لە تەنگانەمدا لە یەزدان پاڕامەوە و بە دەنگمەوە هات. 1
ئەی یەزدان، گیانم دەرباز بکە لە لێوی درۆزن و لە زمانی فێڵباز. 2
چیت پێدەدرێت، چیت بۆ زیاد دەکرێت، ئەی زمانی فێڵباز؟ 3
سزاتان دەدەم بە تیری تیژکراوی پاڵەوان، لەگەڵ پشکۆی خەڵووزی دار گەز! 4
قوڕبەسەرم، چونکە ئاوارەی مەشەکم، کە لە خێوەتەکانی قێدار نیشتەجێم. 5
نیشتەجێبوونم درێژەی کێشا لەگەڵ ئەوانەی ڕقیان لە ئاشتییە. 6
من ئاشتیخوازم، بەڵام کاتێک قسە دەکەم، ئەوان شەڕخوازن. 7

< زەبوورەکان 120 >