< زەبوورەکان 110 >

زەبوورێکی داود. یەزدان بە خاوەن شکۆی منی فەرموو: «لە دەستەڕاستم دابنیشە، هەتا دوژمنانت دەکەمە تەختەپێ بۆ پێیەکانت.» 1
یەزدان لە سییۆنەوە هێز و دەسەڵاتەکەت فراوان دەکات، لەناو دوژمنەکانت فەرمانڕەوایەتی دەکەیت. 2
گەلەکەت لە ڕۆژی هێزت خۆیان پێشکەش دەکەن، بە ئاراییشتێکی پیرۆزەوە لە منداڵدانی بەرەبەیانەوە، تۆ شەونم لە گەنجییەتیت وەردەگریت. 3
یەزدان سوێندی خواردووە و بڕیاری ناگۆڕێت: «هەتاهەتایە تۆ کاهینیت لە پلەی مەلکیسادق.» 4
خاوەن شکۆ لە دەستەڕاستی تۆیە، لە ڕۆژی تووڕەییەکەی پاشایان وردوخاش دەکات. 5
لەنێو نەتەوەکان حوکم دەدات، خاکیان پڕ دەکات لە تەرم، سەرۆکەکان لەسەر هەموو زەوی وردوخاش دەکات. 6
پاشا لە جۆگەی دەم ڕێگا دەخواتەوە، لەبەر هەموو ئەمانە سەری بەرز ڕادەگرێت. 7

< زەبوورەکان 110 >