< پەندەکانی سلێمان 30 >

قسەکانی ئاگوری کوڕی یاقە ئەم سروشە لەخۆ دەگرێت. ئەم پیاوە بە ئیتیێلی ڕاگەیاند: ئەی خودایە، من شەکەتم، بەڵام دەتوانم بەسەریدا زاڵ بم. 1
Agura, Jakes dēla, vārdi šā vīra sludināšana un mācība. Es esmu nodarbojies ar Dievu, esmu nodarbojies ar Dievu un noguris.
«من لە هەموو مرۆڤێک دەبەنگترم، تێگەیشتنی مرۆڤانەم نییە. 2
Jo es esmu nejēga pār citiem, un man nav cilvēka saprašanas!
فێری دانایی نەبووم و ناسینی خودای پیرۆزم نییە. 3
Es arī gudrības neesmu mācījies, nedz svētu atzīšanu atzinis.
کێ بەرزبووەوە بۆ ئاسمان و هاتە خوارەوە؟ کێ بای لەناو هەردوو لەپی خۆی کۆکردەوە؟ کێ ئاوی لەناو جلدا پێچایەوە؟ کێ هەموو لایەکی زەوی دامەزراند؟ ناوی چییە؟ ناوی کوڕەکەی چییە؟ ئەگەر دەیزانیت پێم بڵێ! 4
Kas ir uzkāpis debesīs un nācis zemē? Kas sagrābj vēju savās rokas? Kas saista ūdeni drēbē? Kas liek zemei visas robežas? Kāds viņam vārds, un kāds viņa dēlam vārds, ja tu to zini?
«هەموو وشەیەکی خودا بێگەردە، قەڵغانە بۆ ئەوانەی پەنای بۆ دەبەن. 5
Visi Dieva vārdi ir šķīsti; Viņš ir par priekšturamām bruņām tiem, kas uz Viņu paļaujas.
هیچ شتێک بۆ وشەکانی زیاد مەکە، نەوەک سەرزەنشتت بکات و بە درۆزن دەربچیت. 6
Nepieliec nekā pie viņa vārdiem, ka viņš tevi nesoda, un tu netopi atrasts melkulis.
«ئەی یەزدان، دوو شتم لێ داوا کردیت، لێمی قەدەغە مەکە پێش مردنم: 7
Divas lietas lūdzos no tevis, neliedz man tās, pirms es mirstu:
شتی پووچ و قسەی درۆم لێ دووربخەوە، هەژاری یان دەوڵەمەندیم مەدەرێ، بەڵام نانی پێویستی خۆم پێ بدە، 8
Nelietība un meli lai paliek tālu no manis; nabadzību un bagātību nedod man, bet paēdini mani ar manu dienišķu maizi,
نەوەک تێر بم و نکۆڵیت لێبکەم و بڵێم:”یەزدان کێیە؟“یان نەوەک هەژار بم و دزی بکەم و ناوی خودای خۆم بێ ڕێز بکەم. 9
Ka es paēdis tevi neaizliedzu un nesaku: Kas ir Tas Kungs? vai nabags palicis nezogu un sava Dieva vārdu velti nevalkāju. -
«بوختان بە خزمەتکار مەکە لەلای گەورەکەی، نەوەک نەفرەتت لێ بکات و تاوانبار بیت. 10
Neapmelo kalpu pie viņa kunga, ka viņš tevi nelād, un tu netopi noziedzīgs.
«نەوەیەک هەیە نەفرەت لە باوکی دەکات و دایکی پیرۆز ناکات. 11
Ir suga, kas tēvu lād un māti nesvētī;
نەوەیەک هەیە لە ڕوانگەی خۆی پاکە، بەڵام خۆی نەشوشتووەتەوە لە پیسوپۆخڵییەکەی. 12
Ir suga, kas pati savās acīs šķīsta, bet no saviem sārņiem nav mazgāta;
نەوەیەک هەیە چەند چاو لە هەوراز و بەرز دەڕوانێت. 13
Ir suga, cik augsti tā ceļ acis, cik augsti acu plakstiņus!
نەوەیەک هەیە ددانەکانی شمشێرن و کاکیلەکانی چەقۆن، بۆ خواردنی کڵۆڵەکان لەسەر زەوی و نەدارەکان لەنێو خەڵکی. 14
Ir suga, zobeni ir viņas zobi un naži viņas dzerokļi, rīt nabagus no zemes nost un sērdienīšus cilvēku starpā. -
«زەروو دوو کچی هەیە، هاوار دەکەن:”بێنە، بێنە!“«سێ شت هەن تێر نابن، چوارەمیش ناڵێت،”بەسە!“: 15
Asins sūcējai ir divas meitas: „Dod šurp, dod šurp!“- Šās trīs nav pieēdināmas, un tā ceturtā nesaka: Gan.
جیهانی مردووان و منداڵدانی نەزۆک و زەوییەک تێر ئاو نەبێت و ئاگرێک هەرگیز نەڵێت:”بەسە!“ (Sheol h7585) 16
Elle, neauglīgais klēpis, zeme, nepiedzirdināma ar ūdeni, un uguns nesaka: Gan. - (Sheol h7585)
«ئەو چاوەی گاڵتە بە باوکی بکات و سووکایەتی بە گوێڕایەڵی بکات بۆ دایک، قەلەڕەشەکانی دۆڵ هەڵیدەکۆڵن و بێچووە سیسارکە کەچەڵ دەیخۆن. 17
Acs, kas tēvu apsmej un liedzās mātei klausīt, to izknābs kraukļi pie upes, un jaunie ērgļi to ēdīs.
«سێ شت هەن زۆر سەیرن بۆ من، چوارەمیش تێناگەم: 18
Šās trīs lietas man ir visai brīnums, un to ceturto es neizprotu:
ڕێگای هەڵۆ لە ئاسمان، ڕێگای مار لەسەر بەرد، ڕێگای کەشتی لەناو جەرگەی دەریا و ڕێگای پیاویش لەگەڵ کچ. 19
Ērgļa ceļš debesīs, čūskas ceļš pār klinti, laivas ceļš jūras vidū un vīra ceļš pie meitas.
«ئەمە هەڵسوکەوتی ژنی داوێنپیسە: دەخوات و دەمی دەسڕێتەوە و دەڵێت:”خراپەم نەکردووە!“ 20
Tāds pat ir sievas ceļš, kas laulību pārkāpj; viņa ēd, noslauka muti un saka: Es ļauna neesmu darījusi. -
«زەوی لەژێر سێ شتدا دەلەرزێت و لەژێر چوارەمیش ناتوانێت بەرگە بگرێت، 21
Par trim lietām nodreb zeme, un ceturto tā nevar panest:
خزمەتکارێک کە بووبێتە پاشا، گێلێک کە تێر نان بێت، 22
Par kalpu, kad tas paliek par kungu, un par ģeķi, kad tas maizes paēdis,
ئافرەتێک بێ ناز بێت و مێرد بکات، کەنیزەیەک ببێت بە میراتگری خاتوونەکەی. 23
Par nopeltu, kad tā tiek pie vīra, un par kalponi, kad tā top savas saimnieces mantiniece.
«چوار شت هەن لەسەر زەوی بچووکن بەڵام لە دانایان داناترن: 24
Šie četri ir mazi virs zemes un tomēr gudrāki nekā tie gudrie:
مێروولەکان بوونەوەرێکی بێهێزن، بەڵام لە هاویندا خواردنی خۆیان ئەمبار دەکەن. 25
Skudras, nespēcīga tauta, tomēr savu barību vasarā sagādā;
گۆڕهەڵکەنەکان گیانلەبەرێکی بێ توانان، بەڵام لەناو بەرد لانەکانیان دروستدەکەن. 26
Truši, nespēcīga tauta, tomēr liek savus namus akmens kalnos;
کوللەکان پاشایان نییە، بەڵام هەموویان پۆل پۆل دەجوڵێن. 27
Siseņiem nav ķēniņa, tomēr viņi visi iziet, pulkos dalīti;
مارمێلکە بەدەست دەگیردرێت، بەڵام لە کۆشکی پاشادا دەبینرێت. 28
Zirneklis auž abām rokām, un tomēr ir ķēniņu pilīs.-
«سێ شت هەن هەنگاویان سەنگینە و چوارەمیش ڕۆیشتنی سەنگینە: 29
Šiem trim ir laba gaita, un tas ceturtais iet it lepni:
شێر کە پاڵەوانی هەموو گیاندارەکانە، لە ڕووی هیچ شتێک ناگەڕێتەوە، 30
Vecs lauva, varens starp zvēriem, kas nevienam ceļu negriež.
کەڵەشێری بە فیز، تەگە، پاشایەکیش لە سەرکردایەتی لەشکرەکەی. 31
Ērzelis, kam labi gurni, vai āzis, un ķēniņš, savus ļaudis vedot.
«ئەگەر گێلایەتیت کرد بە خۆهەڵکێشانت، یان پیلانی خراپت نایەوە، دەستت بخەرە سەر دەمت! 32
Ja tu ģeķis bijis, paaugstinādamies, un ko nodomājis, tad: roku uz muti!
چونکە وەک چۆن شیر بهەژێنیت کەرەی لێ دەردەچێت و لووت بهەژێنیت خوێنی لێ دێت، تووڕەییش بهەژێنیت ناکۆکی لێ پێدا دەبێت.» 33
Satricini pienu, būs sviests; satrīcini degunu, būs asinis; un satrīcini dusmas, būs plēšanās.

< پەندەکانی سلێمان 30 >