< سەرژمێری 13 >
ئینجا یەزدان بە موسای فەرموو: | 1 |
耶和华晓谕摩西说:
«چەند پیاوێک بنێرە بۆ سیخوڕیکردن لە خاکی کەنعان کە من بە نەوەی ئیسرائیلم داوە، لە هەر هۆزێک لە باوکانیان پیاوێک دەنێرن، هەر یەکێکیان سەرکردە بێت لەناویاندا.» | 2 |
“你打发人去窥探我所赐给以色列人的迦南地,他们每支派中要打发一个人,都要作首领的。”
بەپێی فەرمانی یەزدان موسا لە چۆڵەوانی پارانەوە ئەوانی نارد. هەموویان لە نەوەی ئیسرائیل ڕابەر بوون. | 3 |
摩西就照耶和华的吩咐从巴兰的旷野打发他们去;他们都是以色列人的族长。
ئەمەش ناوەکانیانە: لە هۆزی ڕەئوبێن شەموعی کوڕی زەکور، | 4 |
他们的名字:属吕便支派的有撒刻的儿子沙母亚。
لە هۆزی شیمۆن شافاتی کوڕی حۆری، | 5 |
属西缅支派的有何利的儿子沙法。
لە هۆزی یەهودا کالێبی کوڕی یەفونە، | 6 |
属犹大支派的有耶孚尼的儿子迦勒。
لە هۆزی یەساخار یەگالی کوڕی یوسف، | 7 |
属以萨迦支派的有约色的儿子以迦。
لە هۆزی ئەفرایم هۆشێیەعی کوڕی نون، | 8 |
属以法莲支派的有嫩的儿子何希阿。
لە هۆزی بنیامین پەلتیی کوڕی ڕافو، | 9 |
属便雅悯支派的有拉孚的儿子帕提。
لە هۆزی زەبولون گەدیێلی کوڕی سۆدی، | 10 |
属西布伦支派的有梭底的儿子迦叠。
لە هۆزی یوسف، لە هۆزی مەنەشە گەدیی کوڕی سوسی، | 11 |
约瑟的子孙,属玛拿西支派的有稣西的儿子迦底。
لە هۆزی دان عەمیێلی کوڕی گەمەلی، | 12 |
属但支派的有基玛利的儿子亚米利。
لە هۆزی ئاشێر سەتوری کوڕی میکائیل، | 13 |
属亚设支派的有米迦勒的儿子西帖。
لە هۆزی نەفتالی نەحبیی کوڕی ڤۆفسی، | 14 |
属拿弗他利支派的有缚西的儿子拿比。
لە هۆزی گاد گوئێلی کوڕی ماکی. | 15 |
属迦得支派的有玛基的儿子臼利。
ئەوە ناوی ئەو پیاوانە بوو کە موسا ناردنی بۆ سیخوڕی خاکەکە. موساش هۆشێیەعی کوڕی نونی ناونا یەشوع. | 16 |
这就是摩西所打发、窥探那地之人的名字。摩西就称嫩的儿子何希阿为约书亚。
جا موسا ناردنی بۆ سیخوڕی خاکی کەنعان و پێی گوتن: «لێرەوە بەناو نەقەبدا بڕۆن و بۆ ناوچە شاخاوییەکە سەربکەون و | 17 |
摩西打发他们去窥探迦南地,说:“你们从南地上山地去,
بڕوانن خاکەکە چۆنە، ئەو گەلەش تێیدا دەژیێت بە هێزە یان لاوازە؟ کەمن یان زۆرن؟ | 18 |
看那地如何,其中所住的民是强是弱,是多是少,
ئەو خاکەی تێیدا نیشتەجێن چۆنە، باشە یان خراپە؟ ئەو شارۆچکانە چین کە تێیدا نیشتەجێن، خێوەتگان یان قەڵابەندن؟ | 19 |
所住之地是好是歹,所住之处是营盘是坚城。
هەروەها ئەو خاکە چۆنە، بەپیتە یان بێپیتە؟ داری لێیە یان نا؟ چاونەترس بن و هەندێک لە بەروبوومی خاکەکە بهێنن.» ئەو ڕۆژانەش ڕۆژانی یەکەم بەری ترێ بوو. | 20 |
又看那地土是肥美是瘠薄,其中有树木没有。你们要放开胆量,把那地的果子带些来。”(那时正是葡萄初熟的时候。)
ئەوانیش سەرکەوتن و سیخوڕی خاکەکەیان کرد، لە چۆڵەوانی چنەوە هەتا ڕەحۆڤ لە نزیک دەروازەی حەمات. | 21 |
他们上去窥探那地,从寻的旷野到利合,直到哈马口。
بەناو نەقەبدا سەرکەوتن و هاتنە حەبرۆن. لەوێش ئەحیمەن و شێشەی و تەلمەی نەوەی عەناقی لێبوو، حەبرۆنیش پێش چۆعەنی میسر بە حەوت ساڵ بنیاد نرابوو. | 22 |
他们从南地上去,到了希伯 ;在那里有亚衲族人亚希幔、示筛、挞买。(原来希伯 城被建造比埃及的锁安城早七年。)
ئیتر هاتنە دۆڵی ئەشکۆل و لەوێ لقێکیان بە هێشووە ترێیەکەوە لێکردەوە و بە دارێک هەڵیانگرت لەنێوان دووانیان و لەگەڵ هەندێک هەنار و هەنجیر. | 23 |
他们到了以实各谷,从那里砍了葡萄树的一枝,上头有一挂葡萄,两个人用杠抬着,又带了些石榴和无花果来。(
جا ئەو شوێنە ناونرا دۆڵی ئەشکۆل بەهۆی ئەو هێشووەی نەوەی ئیسرائیل لەوێ لێیان کردەوە. | 24 |
因为以色列人从那里砍来的那挂葡萄,所以那地方叫做以实各谷。)
ئینجا لەدوای چل ڕۆژ لە سیخوڕیەتی خاکەکە هاتنەوە. | 25 |
过了四十天,他们窥探那地才回来,
سیخوڕەکان هاتنە لای موسا و هارون و هەموو کۆمەڵی نەوەی ئیسرائیل لە چۆڵەوانی پاران، لە قادێش، هەواڵیان بۆ ئەوان و بۆ هەموو کۆمەڵ هێنایەوە و بەروبوومی خاکەکەیان پیشاندان. | 26 |
到了巴兰旷野的加低斯,见摩西、亚伦,并以色列的全会众,回报摩西、亚伦,并全会众,又把那地的果子给他们看;
هەواڵیان پێیدا و گوتیان: «بۆ ئەو خاکە چووین کە تۆ ئێمەت بۆی نارد و بە ڕاستی شیر و هەنگوینی لێ دەڕژێت! ئەمەش بەرەکەیەتی. | 27 |
又告诉摩西说:“我们到了你所打发我们去的那地,果然是流奶与蜜之地;这就是那地的果子。
بەڵام ئەو گەلەی لە خاکەکەدا نیشتەجێن بە هێزن و شارەکان قەڵابەند و زۆر مەزنن، هەروەها نەوەی عەناقیشمان لەوێ بینی. | 28 |
然而住那地的民强壮,城邑也坚固宽大,并且我们在那里看见了亚衲族的人。
عەمالێقییەکان لە خاکی نەقەبدا نیشتەجێن، حیتی و یەبوسی و ئەمۆرییەکان لە ناوچە شاخاوییەکەدا نیشتەجێن، کەنعانییەکانیش لەلای دەریا و لەسەر کەناری ڕووباری ئوردون نیشتەجێن.» | 29 |
亚玛力人住在南地;赫人、耶布斯人、亚摩利人住在山地;迦南人住在海边并约旦河旁。”
بەڵام کالێب گەلی بۆ موسا بێدەنگ کرد و گوتی: «با سەربکەوین و دەستی بەسەردا بگرین، چونکە توانامان بەسەریدا هەیە.» | 30 |
迦勒在摩西面前安抚百姓,说:“我们立刻上去得那地吧!我们足能得胜。”
بەڵام ئەو پیاوانەی لەگەڵیدا چووبوون، گوتیان: «ناتوانین سەربکەوین و دژایەتی ئەو گەلە بکەین، چونکە لە ئێمە بەهێزترن.» | 31 |
但那些和他同去的人说:“我们不能上去攻击那民,因为他们比我们强壮。”
جا هەواڵێکی خراپیان لەنێو نەوەی ئیسرائیلدا بڵاوکردەوە سەبارەت بەو خاکەی سیخوڕیان تێدا کردبوو و گوتیان: «ئەو خاکەی پێیدا چووین هەتا سیخوڕی بکەین، خاکێکە کە دانیشتووانەکەی قووت دەدات. هەموو ئەو گەلەی تێیدا بینیمان باڵا بەرز بوون. | 32 |
探子中有人论到所窥探之地,向以色列人报恶信,说:“我们所窥探、经过之地是吞吃居民之地,我们在那里所看见的人民都身量高大。
هەروەها لەوێ نەفیلیممان بینی، نەوەی عەناق کە لە ڕەگەزی نەفیلیمن، لە چاوی خۆماندا وەک پێکوڕە وابووین، بە هەمان شێوەش لەچاو ئەوان.» | 33 |
我们在那里看见亚衲族人,就是伟人;他们是伟人的后裔。据我们看,自己就如蚱蜢一样;据他们看,我们也是如此。”