< مەتا 8 >

کاتێک عیسا لە چیاکە هاتە خوارەوە، خەڵکێکی زۆر دوای کەوتن. 1
A gdy zszedł z góry, poszło za nim mnóstwo ludzi.
ئەوە بوو پیاوێک هات کە نەخۆشی گولی هەبوو، کڕنۆشی بۆ برد و گوتی: «گەورەم، ئەگەر بتەوێت، دەتوانیت پاکم بکەیتەوە.» 2
A oto trędowaty podszedł i oddał mu pokłon, mówiąc: Panie, jeśli chcesz, możesz mnie oczyścić.
عیساش دەستی بۆ درێژکرد و دەستی لێدا و فەرمووی: «دەمەوێت، پاک بەرەوە!» دەستبەجێ لە گولی پاک بووەوە. 3
Jezus wyciągnął rękę i dotknął go, mówiąc: Chcę, bądź oczyszczony. I natychmiast został oczyszczony z trądu.
ئینجا عیسا پێی فەرموو: «ئاگاداربە، بە کەس مەڵێ، بەڵام بڕۆ خۆت پیشانی کاهین بدە و ئەو قوربانییەی موسا فەرمانی کردووە بیکە، وەک شایەتییەک بۆیان.» 4
Wtedy Jezus powiedział do niego: Uważaj, abyś nikomu nie mówił, ale idź, pokaż się kapłanowi i ofiaruj dar, który nakazał Mojżesz, na świadectwo [dla] nich.
کاتێک عیسا چووە ناو کەفەرناحوم، سەرپەلێک هاتە لای، لێی پاڕایەوە 5
A gdy Jezus wszedł do Kafarnaum, przyszedł do niego setnik i prosił go:
و گوتی: «گەورەم، خزمەتکارەکەم بە ئیفلیجی لە ماڵەوە کەوتووە و ئازارێکی زۆری هەیە.» 6
Panie, mój sługa leży w domu sparaliżowany i bardzo cierpi.
عیسا پێی فەرموو: «من دێم و چاکی دەکەمەوە.» 7
I powiedział mu Jezus: Przyjdę i uzdrowię go.
سەرپەلەکەش وەڵامی دایەوە: «گەورەم شایانی ئەوە نیم خۆت بێیتە ماڵەکەم، بەڵکو تەنها وشەیەک بفەرموو خزمەتکارەکەم چاکدەبێتەوە، 8
Lecz setnik odpowiedział: Panie, nie jestem godny, abyś wszedł pod mój dach, ale powiedz tylko słowo, a mój sługa będzie uzdrowiony.
چونکە منیش خۆم کەسێکم لەژێر فەرماندام، سەربازیشم لەژێر دەستدایە. بەمە دەڵێم:”بڕۆ،“دەڕوات؛ بەوی دیکەش دەڵێم:”وەرە،“دێت؛ بە کۆیلەکەشم دەڵێم:”ئەمە بکە،“دەیکات.» 9
Bo i ja jestem człowiekiem podległym władzy i mam pod sobą żołnierzy. Mówię jednemu: Idź, a idzie; a drugiemu: Chodź tu, a przychodzi; a memu słudze: Zrób to, a robi.
کاتێک عیسا گوێی لەمە بوو، سەرسام بوو، بەوانەی فەرموو کە دوای کەوتبوون: «ڕاستیتان پێ دەڵێم، لە ئیسرائیلدا کەسم نەدیوە باوەڕێکی بەهێزی ئاوای هەبێت. 10
A gdy Jezus to usłyszał, zdziwił się i powiedział do tych, którzy szli za nim: Zaprawdę powiadam wam: Nawet w Izraelu nie znalazłem tak wielkiej wiary.
پێتان دەڵێم کە خەڵکێکی زۆر لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاواوە دێن و لەگەڵ ئیبراهیم و ئیسحاق و یاقوب لە شانشینی ئاسماندا لەسەر خوان دادەنیشن. 11
A mówię wam: Wielu przyjdzie ze wschodu i z zachodu i zasiądą za stołem z Abrahamem, Izaakiem i Jakubem w królestwie niebieskim.
بەڵام ڕۆڵەکانی شانشین فڕێدەدرێنە تاریکی دەرەوە، جا گریان و جیڕەی ددان لەوێ دەبێت.» 12
Lecz synowie królestwa będą wyrzuceni do ciemności zewnętrznych. Tam będzie płacz i zgrzytanie zębów.
ئینجا عیسا بە سەرپەلەکەی فەرموو: «بڕۆ! با هەروەک باوەڕت هێنا، بۆت ببێت.» جا لەو کاتەدا خزمەتکارەکەی چاک بووەوە. 13
I powiedział Jezus setnikowi: Idź, a jak uwierzyłeś, tak niech ci się stanie. I o tej godzinie jego sługa został uzdrowiony.
عیسا هاتە ماڵی پەترۆس، خەسووی پەترۆسی بینی لەناو جێگادا کەوتووە، تای هەیە. 14
A gdy Jezus przyszedł do domu Piotra, zobaczył jego teściową, która leżała w gorączce.
عیسا دەستی لە دەستی دا و تایەکە بەریدا. ئەویش هەستا و دەستی کرد بە خزمەتکردنیان. 15
Dotknął więc jej ręki i opuściła ją gorączka. Ona zaś wstała i usługiwała im.
کاتێک ئێوارە داهات، زۆر کەسیان بۆ هێنا ڕۆحی پیسیان تێدابوو، ئەویش بە وشەیەک ڕۆحە پیسەکانی دەرکرد و هەموو نەخۆشەکانی چاککردەوە، 16
Kiedy nastał wieczór, przyprowadzono do niego wielu opętanych. A on wypędził duchy słowem i uzdrowił wszystkich chorych;
تاکو ئەوەی لە ڕێگەی پێغەمبەر ئیشایاوە گوتراوە بێتە دی کە دەڵێ: [ئەو دەردەکانی ئێمەی هەڵگرت و نەخۆشییەکانمانی برد.] 17
Aby się wypełniło, co zostało powiedziane przez proroka Izajasza: On nasze słabości wziął [na siebie] i nosił nasze choroby.
کاتێک عیسا خەڵکێکی زۆری لە دەوری خۆی بینی، فەرمانی بە قوتابییەکانی دا کە بپەڕنەوە ئەوبەری دەریاچەکە. 18
A Jezus, widząc wokół siebie mnóstwo ludzi, kazał przeprawić się na drugi brzeg.
مامۆستایەکی تەورات هاتە لای و پێی گوت: «مامۆستا، بۆ هەرکوێ بچیت دوات دەکەوم.» 19
Wtedy podszedł pewien uczony w Piśmie i powiedział do niego: Mistrzu, pójdę za tobą, dokądkolwiek pójdziesz.
عیساش پێی فەرموو: «ڕێوی کونی هەیە و باڵندەی ئاسمانیش هێلانە، بەڵام کوڕی مرۆڤ جێیەکی نییە کە سەری لەسەر دابنێت.» 20
I powiedział mu Jezus: Lisy mają nory, a ptaki niebieskie – gniazda, ale Syn Człowieczy nie ma gdzie położyć głowy.
یەکێکی دیکە لە قوتابییەکانی پێی گوت: «گەورەم، ڕێگام بدە یەکەم جار بچم باوکم بنێژم.» 21
A inny spośród jego uczniów powiedział do niego: Panie, pozwól mi najpierw pójść i pogrzebać mego ojca.
بەڵام عیسا پێی فەرموو: «دوام بکەوە، واز لە مردووان بهێنە با مردووەکانی خۆیان بنێژن.» 22
Ale Jezus mu odpowiedział: Pójdź za mną, a umarli niech grzebią swoich umarłych.
کاتێک عیسا سواری بەلەمەکە بوو، قوتابییەکانی دوای کەوتن. 23
Gdy wsiadł do łodzi, weszli za nim i jego uczniowie.
لەناکاو ڕەشەبایەکی بەهێز هەڵیکردە سەر دەریاچەکە، خەریک بوو شەپۆلەکان بەلەمەکە داپۆشن، بەڵام عیسا نوستبوو. 24
A oto zerwała się na morzu wielka burza, tak że fale zalewały łódź. On zaś spał.
ئینجا قوتابییەکانی چوون و هەڵیانستاند و گوتیان: «گەورەم، ڕزگارمان بکە! وا لەناودەچین!» 25
A jego uczniowie, podszedłszy, obudzili go, mówiąc: Panie, ratuj nas! Giniemy!
ئەویش پێی فەرموون: «ئەی کەم باوەڕینە، بۆچی دەترسن؟» ئینجا هەستا، لە ڕەشەبا و دەریاچەکەی ڕاخوڕی، ئیتر بووە هێمنییەکی تەواو. 26
I powiedział do nich: Czemu się boicie, ludzie małej wiary? Potem wstał, zgromił wichry i morze i nastała wielka cisza.
ئەوانیش سەرسام بوون و گوتیان: «ئەمە چ مرۆڤێکە؟ تەنانەت با و دەریاش گوێڕایەڵی دەبن!» 27
A ludzie dziwili się i mówili: Cóż to za człowiek, że nawet wichry i morze są mu posłuszne?
کاتێک عیسا گەیشتە ئەوبەری دەریاچەکە، لە هەرێمی گەدەرین، دوو کەسی تووش بوو کە ڕۆحی پیسیان تێدابوو، لە گۆڕستانەوە هاتبوونە دەرەوە. بە ڕادەیەک توندوتیژ بوون کە تەنانەت کەس نەیدەتوانی بەو ڕێگایەدا تێبپەڕێت. 28
Kiedy przeprawił się na drugą stronę do krainy Gerazeńczyków, zabiegli mu [drogę] dwaj opętani, którzy wyszli z grobowców, tak bardzo groźni, że nikt nie mógł przechodzić tą drogą.
هاواریان کرد و گوتیان: «چیت لێمان دەوێ، ئەی کوڕی خودا؟ ئایا پێشوەخت بۆ ئێرە هاتوویت، تاکو ئەشکەنجەمان بدەیت؟» 29
I zaczęli krzyczeć: Cóż my mamy z tobą, Jezusie, Synu Boży? Przyszedłeś tu przed czasem dręczyć nas?
لە دووری ئەوانەوە ڕانە بەرازێکی گەورە دەلەوەڕان. 30
Z dala od nich pasło się wielkie stado świń.
ڕۆحە پیسەکانیش لێی پاڕانەوە و گوتیان: «ئەگەر دەرماندەکەیت، بماننێرە ناو ڕانە بەرازەکە.» 31
Demony więc prosiły go: Jeśli nas wypędzasz, pozwól nam wejść w to stado świń.
ئەویش پێی فەرموون: «بڕۆن!» ئەوانیش لە دوو کەسەکە هاتنە دەرەوە و چوونە ناو بەرازەکان، ئەوە بوو هەموو ڕانەکە بە خێرایی لە قەدپاڵەکەوە بۆ ناو دەریاچەکە هەڵدێران و لە ئاوەکەدا خنکان. 32
I powiedział im: Idźcie. A one, wyszedłszy, weszły w to stado świń. Naraz całe stado ruszyło pędem po urwisku do morza i zginęło w wodach.
بەرازەوانەکانیش ڕایانکرد بۆ ناو شار و هەموو شتێکیان گێڕایەوە، بگرە ئەو ڕووداوەشیان گێڕایەوە کە بەسەر ئەوانەدا هاتبوو کە ڕۆحی پیسیان تێدابوو. 33
A pasterze uciekli i poszedłszy do miasta, opowiedzieli wszystko, także to, [co się stało] z opętanymi.
ئەوە بوو شارەکە هەمووی بۆ بینینی عیسا هاتنە دەرەوە، کە بینییان، لێی پاڕانەوە ناوچەکەیان بەجێبهێڵێت. 34
Wówczas całe miasto wyszło Jezusowi na spotkanie, a ujrzawszy go, prosili, aby odszedł z ich granic.

< مەتا 8 >