< لۆقا 3 >

لە ساڵی پازدەمینی حوکمڕانی تێباریۆس قەیسەر، کاتێک پیلاتۆسی پۆنتی فەرمانڕەوای یەهودیا بوو، هێرۆدسی ئەنتیپاس فەرمانڕەوای جەلیل بوو، فیلیپۆسی براشی فەرمانڕەوای ئیتۆریە و تەراخۆنیتس بوو، لیسانیۆس فەرمانڕەوای ئەبیلینە بوو، 1
Piecpadsmitā ķeizara Tiberijus valdīšanas gadā, kad Poncius Pilatus bija zemes valdītājs Jūdejā un Hērodus valdnieks Galilejā un Filips, viņa brālis, valdnieks Iturejā un Trakonites tiesā un Lizanijus valdnieks Abilenē,
لە سەردەمی سەرۆک کاهینیێتی حەنا و قەیافا، لە دەشتودەر پەیامی خودا بۆ یەحیای کوڕی زەکەریا هات. 2
Apakš tiem augstiem priesteriem Annasa un Kajafasa, Dieva vārds notika uz Jāni, Zaharijas dēlu, tuksnesī.
ئیتر بە هەموو ناوچەکانی دەوروبەری ڕووباری ئوردوندا دەگەڕا، جاڕی لەئاوهەڵکێشانی تۆبەکردنی دەدا بۆ گوناه بەخشین. 3
Un viņš gāja pa visu Jardānes apgabalu, sludinādams kristību uz atgriešanos no grēkiem par grēku piedošanu.
وەک لە پێشبینییەکانی پەڕتووکی ئیشایای پێغەمبەردا نووسراوە: [کەسێک لە چۆڵەوانی هاوار دەکات و دەڵێت: «ڕێگا بۆ هاتنی یەزدان ئامادە بکەن، ڕێچکەکانی بۆ ڕێکبخەن.» 4
Itin kā rakstīts pravieša Jesajas grāmatā, kas saka: “Saucēja balss tuksnesī: “Sataisiet Tā Kunga ceļu, dariet līdzenas Viņa tekas.
هەموو دۆڵێک پڕ دەبێتەوە و هەموو چیا و گردێک ڕۆدەچێت، ڕێگا خواروخێچەکان ڕاست دەبنەوە و سەختەکانیش ئاسان دەبن، 5
Visas ielejas lai top pildītas, un visi kalni un pakalni lai top zemoti, un kas nelīdzens, lai top līdzens, un kas celmains, par staigājamu ceļu;
هەموو مرۆڤایەتی ڕزگاریی خودا دەبینن!] 6
Un visa miesa redzēs Tā Kunga pestīšanu.””
یەحیا بەو خەڵکانەی دەگوت کە دەهاتن تاکو لە ئاویان هەڵکێشێت: «ئەی بێچووە ماران، کێ ئاگاداری کردوونەتەوە لە دەست تووڕەیی داهاتوو هەڵبێن؟ 7
Tāpēc viņš sacīja uz tiem ļaudīm, kas izgāja, ka no viņa tiktu kristīti: “Jūs odžu dzimums, kas jums ir rādījis izbēgt no nākamās dusmības?
با بەرهەمێکتان هەبێت لە تۆبەکردن بوەشێتەوە. بە خۆتان مەڵێن:”ئیبراهیم باوکمانە.“پێتان دەڵێم، خودا دەتوانێت لەم بەردانە نەوە بۆ ئیبراهیم دروستبکات. 8
Tāpēc nesiet pienākamus atgriešanās augļus; un nesākat savā prātā sacīt: “Mums ir Ābrahāms par tēvu.” Jo Es jums saku, ka Dievs no šiem akmeņiem Ābrahāmam spēj bērnus radīt.
ئەوەتا تەور خراوەتە سەر ڕەگی دار، هەر دارێک بەرهەمی باش نەدات، دەبڕدرێتەوە و فڕێدەدرێتە ناو ئاگرەوە.» 9
Jau arī cirvis kokiem pie saknes pielikts; tāpēc ikkatrs koks, kas nenes labus augļus, top nocirsts un ugunī iemests.”
خەڵکەکە پرسیاریان لێکرد: «کەواتە چی بکەین؟» 10
Un tie ļaudis tam jautāja un sacīja: “Ko tad mums būs darīt?”
وەڵامی دانەوە: «ئەوەی دوو کراسی هەیە، با یەکێکیان بداتە ئەوەی کە نییەتی، ئەوەش کە نانی هەیە، با هەمان شت بکات.» 11
Viņš atbildēja un uz tiem sacīja: “Kam divi svārki, tas lai dod tam, kam nav; un kam ir barība, lai dara tāpat.”
باجگرانیش بۆ لەئاوهەڵکێشان هاتن، لێیان پرسی: «مامۆستا، ئێمە چی بکەین؟» 12
Bet arī muitnieki nāca, ka liktos kristīties, un uz to sacīja: “Mācītāj, ko mums būs darīt?”
پێی گوتن: «لەوەی بۆتان دانراوە زیاتر وەرمەگرن.» 13
Un viņš uz tiem sacīja: “Neņemiet vairāk, nekā jums ir nospriests.”
سەربازانیش پرسیاریان لێکرد: «ئەی ئێمە چی بکەین؟» یەحیاش وەڵامی دانەوە: «خاوە لە کەس وەرمەگرن و بوختان مەکەن، بە موچەکانتان ڕازی بن.» 14
Bet arī karavīri tam jautāja un sacīja: “Ko tad mums būs darīt?” Un viņš uz tiem sacīja: “Nedariet nevienam pāri, neapmelojiet nevienu un esat mierā ar savu algu.”
گەل لە چاوەڕوانیدا بوون، هەموو لە دڵی خۆیاندا دەربارەی یەحیا لێکیان دەدایەوە کە لەوانەیە یەحیا خۆی مەسیح بێت. 15
Bet tiem ļaudīm gaidot un visiem savā prātā par Jāni domājot, vai tas neesot Kristus,
یەحیا وەڵامی هەمووانی دایەوە: «من لە ئاوتان هەڵدەکێشم، بەڵام یەکێک دێت لە من بەتواناترە، ئەوەی من شایانی ئەوە نیم کە قەیتانی پێڵاوەکانی بکەمەوە. ئەو لە ڕۆحی پیرۆز و لە ئاگرتان هەڵدەکێشێت. 16
Jānis visiem atbildēja sacīdams: “Es jūs gan kristīju ar ūdeni, bet Viens nāks, spēcīgāks, nekā es, Tam es neesmu cienīgs atraisīt Viņa kurpju siksnas. Tas jūs kristīs ar Svētu Garu un uguni;
شەنی بەدەستەوەیە بۆ پاککردنەوەی جۆخینەکەی، گەنمەکە لە ئەمباردا کۆدەکاتەوە و قەسەڵەکەش بە ئاگرێکی نەکوژاوە دەسووتێنێت.» 17
Tam vēteklis rokā, un Viņš tīrīs Savu klonu caur caurim un sakrās kviešus Savā klētī, bet pelavas sadedzinās ar neizdzēšamu uguni.”
بە زۆر شتی دیکەش ئامۆژگاری گەلی دەکرد و مژدەی دەدانێ. 18
Arī vēl daudz citu ko mācīdams, viņš pasludināja tiem ļaudīm prieka vēsti.
بەڵام کاتێک یەحیا سەرزەنشتی هێرۆدسی ئەنتیپاسی فەرمانڕەوای جەلیلی کردبوو لەبەر ئەوەی کە هێرۆدیای براژنی خۆی هێنابوو و هەروەها لەبەر هەموو ئەو خراپانەی کردبووی، 19
Bet Hērodus, viens no tiem četriem valdniekiem, no viņa pārmācīts Hērodeijas, Filipa, sava brāļa, sievas dēļ, un visa ļauna dēļ, ko Hērodus bija darījis,
ئەم خراپەیەشی خستە پاڵ هەموو ئەوانە، یەحیای لە زیندان بەندکرد. 20
Pie visa tā arī šo vēl darīja, ka Jāni ieslēdza cietumā.
کاتێک گەل هەموو لە ئاو هەڵکێشران، عیساش لە ئاو هەڵکێشرا. کاتێک کە عیسا نوێژی دەکرد ئاسمان کرایەوە و 21
Un notikās, kad visi ļaudis tapa kristīti, un arī Jēzus bija kristīts un Dievu pielūdza, tad debesis atvērās,
ڕۆحی پیرۆز لە شێوەی جەستەی کۆترێک لەسەری نیشتەوە و دەنگێک لە ئاسمانەوە هات: «تۆ کوڕی خۆشەویستمی، بە تۆ زۆر دڵشادم.» 22
Un Svētais Gars nolaidās uz Viņu redzamā ģīmī kā balodis; un balss atskanēja no debesīm sacīdama: “Tu esi Mans mīļais Dēls, pie Tevis Man ir labs prāts.”
کاتێک عیسا دەستی بە خزمەتەکەی کرد تەمەنی نزیکەی سی ساڵ بوو. وا دەزانرا کە کوڕی یوسفی، کوڕی هەلی، 23
Un Viņš pats, Jēzus, bija trīsdesmitā gadā un bija pēc ļaužu domām Jāzepa dēls, tas bija Elus dēls,
کوڕی مەتسات، کوڕی لێڤی، کوڕی مەلکی، کوڕی یەننا، کوڕی یوسف، 24
Tas Matata, tas Levja, tas Melkus, tas Janna, tas Jāzepa dēls,
کوڕی مەتاسیا، کوڕی ئامۆس، کوڕی ناحوم، کوڕی هەسلی، کوڕی نەجای، 25
Tas Matatijas, tas Amosa, tas Naūma, tas Eslus, tas Nagaja dēls,
کوڕی ماس، کوڕی مەتاسیا، کوڕی شیمعی، کوڕی یوسف، کوڕی یەهوزا، 26
Tas Maāta, tas Matatijas, tas Zemeja, tas Jāzepa, tas Jūdas dēls,
کوڕی یواننا، کوڕی ڕیسا، کوڕی زروبابل، کوڕی شەئەلتیێل، کوڕی نیری، 27
Tas Jāņa, tas Rezas, tas Corobabeļa, tas Zalatiēļa, tas Nerus dēls,
کوڕی مەلکی، کوڕی ئادی، کوڕی کوسام، کوڕی ئەلمودام، کوڕی ئێر، 28
Tas Melķus, tas Addas, tas Kozama, tas Elmodama, tas Era dēls,
کوڕی یەشوع، کوڕی ئەلیعەزەر، کوڕی یوریم، کوڕی مەتسات، کوڕی لێڤی، 29
Tas Jāzepa, tas Eliēcera, tas Jorema, tas Matata, tas Levja dēls,
کوڕی شیمۆن، کوڕی یەهودا، کوڕی یوسف، کوڕی یۆنام، کوڕی ئەلیاقیم، 30
Tas Sīmeana, tas Jūdas, tas Jāzepa, tas Jonana, tas Eliaķima dēls,
کوڕی مەلیا، کوڕی مەننا، کوڕی مەتاسا، کوڕی ناتان، کوڕی داود، 31
Tas Meleas, tas Menas, tas Matatas, tas Natana, tas Dāvida dēls,
کوڕی یەسا، کوڕی عوبێد، کوڕی بۆعەز، کوڕی سەلمۆن، کوڕی نەحشۆن، 32
Tas Isajus, tas Obeda, tas Boasa, tas Zalmana, tas Nahšona dēls,
کوڕی عەمیناداب، کوڕی ڕام، کوڕی حەسرۆن، کوڕی پێرێز، کوڕی یەهودا، 33
Tas Aminadaba, tas Arama, tas Hecrona, tas Vāreca, tas Jūdas dēls,
کوڕی یاقوب، کوڕی ئیسحاق، کوڕی ئیبراهیم، کوڕی تارەح، کوڕی ناحۆر، 34
Tas Jēkaba, tas Īzaka, tas Ābrahāma, tas Tārus, tas Nahora dēls,
کوڕی سەروگ، کوڕی ڕەعو، کوڕی پەلەگ، کوڕی عێبەر، کوڕی شالەح، 35
Tas Serugs, tas Regus, tas Pelegs, tas Ēbera, tas Šalus dēls,
کوڕی کێنان، کوڕی ئەرپەکشاد، کوڕی سام، کوڕی نوح، کوڕی لامەخ، 36
Tas Kainana, tas Arvaksada, tas Zema, tas Noas, tas Lāmeha dēls,
کوڕی مەتوشالح، کوڕی حەنۆخ، کوڕی یارەد، کوڕی مەهلەلئێل، کوڕی قێنان، 37
Tas Matuzalas, tas Enoha, tas Jareda, tas Mahalaleēla, tas Kainana dēls,
کوڕی ئەنۆش، کوڕی شیت، کوڕی ئادەم، کوڕی خودایە. 38
Tas Enosa, tas Seta, tas Ādama dēls, tas Dieva.

< لۆقا 3 >