< لۆقا 2 >

لەو ڕۆژانەدا لە ئۆگستۆس قەیسەرەوە فەرمانێک دەرچوو، کە هەموو دانیشتووانی ئیمپڕاتۆریەتیەکەی ناونووس بکرێت. 1
U one dane izađe naredba cara Augusta da se provede popis svega svijeta.
ئەمە یەکەم ناونووسین بوو، کاتێک کیرینیۆس فەرمانڕەوای سوریا بوو. 2
Bijaše to prvi popis izvršen za Kvirinijeva upravljanja Sirijom.
ئیتر هەرکەس بۆ ناونووسین دەچووە شاری خۆی. 3
Svi su išli na popis, svaki u svoj grad.
یوسفیش لە جەلیل لە شاری ناسیرەوە بەرەو یەهودیا سەرکەوت بۆ شارەکەی داود کە پێی دەگوترێ بێت‌لەحم، چونکە لە بنەماڵە و تیرەی داود بوو، 4
Tako i Josip, budući da je bio iz doma i loze Davidove, uziđe iz Galileje, iz grada Nazareta, u Judeju - u grad Davidov, koji se zove Betlehem -
تاکو لەگەڵ مریەم ناونووس بکرێن کە دەستگیرانی بوو و سکی هەبوو. 5
da se podvrgne popisu zajedno sa svojom zaručnicom Marijom koja bijaše trudna.
کە لەوێ بوون، کاتی منداڵبوونی هات. 6
I dok se bili ondje, navršilo joj se vrijeme da rodi.
جا کوڕە نۆبەرەکەی بوو، قۆنداغی کرد و لە ئاخوڕێکدا داینا، چونکە هیچ ژوورێکیان بۆ نوستن دەست نەکەوت. 7
I porodi sina svoga, prvorođenca, povi ga i položi u jasle jer za njih nije bilo mjesta u svratištu.
لەو ناوچەیە شوان هەبوون لە دەشت دەمانەوە و شەوان ئێشکیان لە مێگەلەکەیان دەگرت. 8
A u tom kraju bijahu pastiri: pod vedrim su nebom čuvali noćnu stražu kod svojih stada.
فریشتەیەکی یەزدان بۆیان دەرکەوت و شکۆمەندی یەزدان لە دەوریان درەوشایەوە، بەمە ترسێکی زۆریان لێ نیشت. 9
Anđeo im Gospodnji pristupi i slava ih Gospodnja obasja! Silno se prestrašiše.
فریشتەکە پێی گوتن: «مەترسن، ئەوا مژدەی خۆشییەکی گەورەتان دەدەمێ کە بۆ هەموو گەلە. 10
No anđeo im reče: “Ne bojte se! Evo javljam vam blagovijest, veliku radost za sav narod!
ئەمڕۆ لە شاری داود ڕزگارکەرێکتان بۆ لەدایک بوو، ئەویش مەسیحی خاوەن شکۆیە. 11
Danas vam se u gradu Davidovu rodio Spasitelj - Krist, Gospodin.
ئەمەش نیشانەیە بۆتان، مەلۆتکەیەک دەبینن لەناو ئاخوڕێک دانراوە.» 12
I evo vam znaka: naći ćete novorođenče povijeno gdje leži u jaslama.”
لەناکاو لەگەڵ فریشتەکە لەشکرێکی گەورەی ئاسمانی دەرکەوت و ستایشی خودایان دەکرد و دەیانگوت: 13
I odjednom se anđelu pridruži silna nebeska vojska hvaleći Boga i govoreći:
«شکۆ بۆ خودا لە ئاسمان، لەسەر زەویش ئاشتی بۆ ئەوانەی جێی ڕەزامەندی ئەون.» 14
“Slava na visinama Bogu, a na zemlji mir ljudima, miljenicima njegovim!”
کاتێک فریشتەکان بەرەو ئاسمان بەجێیان هێشتن، شوانەکان بە یەکتریان گوت: «دەی با بڕۆینە بێت‌لەحم و ئەم شتەی ڕوویداوە بیبینین کە یەزدان پێی ڕاگەیاندین.» 15
Čim anđeli otiđoše od njih na nebo, pastiri stanu poticati jedni druge: “Hajdemo dakle do Betlehema. Pogledajmo što se to dogodilo, događaj koji nam obznani Gospodin.”
خێرا هاتن و مریەم و یوسف و ئەو مەلۆتکەیەی لە ئاخوڕەکەدا دانرابوو دۆزییانەوە. 16
I pohite te pronađu Mariju, Josipa i novorođenče gdje leži u jaslama.
کاتێک بینییان، ئەو قسەیەیان بڵاو کردەوە کە دەربارەی ئەم منداڵە پێیان گوترابوو. 17
Pošto sve pogledaše, ispripovijediše što im bijaše rečeno o tom djetetu.
هەموو ئەوانەی گوێیان لێبوو، سەریان سوڕمابوو لەوەی شوانەکان پێیان دەگوتن. 18
A svi koji su to čuli divili se tome što su im pripovijedali pastiri.
بەڵام مریەم هەموو ئەم شتانەی لە دڵی خۆیدا هەڵدەگرت و لێکی دەدایەوە. 19
Marija u sebi pohranjivaše sve te događaje i prebiraše ih u svome srcu.
شوانەکان گەڕانەوە و خودایان شکۆدار کرد و ستایشیان کرد لە پێناوی هەموو ئەوەی بیستیان و بینییان، بەو شێوەیەی پێیان گوترابوو. 20
Pastiri se zatim vratiše slaveći i hvaleći Boga za sve što su čuli i vidjeli kako im je bilo rečeno.
لە ڕۆژی هەشتەم کاتی خەتەنەکردنی منداڵەکە هات، هەر ئەو کاتەش ناوی لێنرا عیسا، بەو شێوەیەی فریشتەکە ناوی لێنا، پێش ئەوەی مریەم سکی پڕبێت. 21
Kad se navršilo osam dana da bude obrezan, nadjenuše mu ime Isus, kako ga je bio prozvao anđeo prije njegova začeća.
پاشان یوسف و مریەم لەدوای تەواوبوونی ڕۆژانی پاکبوونەوە عیسایان بردە ئۆرشەلیم تاکو پێشکەشی یەزدانی بکەن، بەگوێرەی تەوراتی موسا، 22
Kad se zatim po Mojsijevu Zakonu navršiše dani njihova čišćenja, poniješe ga u Jeruzalem da ga prikažu Gospodinu -
کە تەوراتی یەزدانە، هەروەک تێیدا نووسراوە: [هەر نێرینەیەکی نۆبەرە بۆ یەزدان تەرخان دەکرێت‏.] 23
kao što piše u Zakonu Gospodnjem: Svako muško prvorođenče neka se posveti Gospodinu! -
بۆ پێشکەشکردنی قوربانییەکیش، بەگوێرەی ئەوەی لە تەوراتی یەزدان گوتراوە: [دوو کوکوختی یان دوو بێچووە کۆتر‏.] 24
i da prinesu žrtvu kako je rečeno u Zakonu Gospodnjem: dvije grlice ili dva golubića.
پیاوێکی چاک و لەخواترس بە ناوی شیمۆن لە ئۆرشەلیم هەبوو، چاوەڕێی هاتنی دڵنەواییکەری ئیسرائیل بوو، ڕۆحی پیرۆزی لەسەر بوو. 25
Živio tada u Jeruzalemu čovjek po imenu Šimun. Taj čovjek, pravedan i bogobojazan, iščekivaše Utjehu Izraelovu i Duh Sveti bijaše na njemu.
بە ڕۆحی پیرۆز بۆی ئاشکرا کرابوو کە نامرێت هەتا مەسیحی یەزدان نەبینێت. 26
Objavio mu Duh Sveti da neće vidjeti smrti dok ne vidi Pomazanika Gospodnjega.
بەهۆی ڕۆحی پیرۆزەوە هاتە حەوشەکانی پەرستگا. کاتێک دایک و باوکەکە عیسای منداڵیان هێنایە ژوورەوە، تاکو بەگوێرەی نەریتی تەوراتی بۆ بکەن، 27
Ponukan od Duha, dođe u Hram. I kad roditelji uniješe dijete Isusa da obave što o njemu propisuje Zakon,
شیمۆن عیسای لە باوەشی گرت و ستایشی خودای کرد: 28
primi ga on u naručje, blagoslovi Boga i reče:
«ئەی یەزدانی باڵادەست، ئێستا بەگوێرەی قسەکەت بەندەی خۆت بە ئاشتی بەڕێبکە. 29
“Sad otpuštaš slugu svojega, Gospodaru, po riječi svojoj, u miru!
ئەوا چاوم ڕزگاریی تۆی بینی، 30
Ta vidješe oči moje spasenje tvoje,
ئەوەی لەبەردەم هەموو گەلان ئامادەت کردووە، 31
koje si pripravio pred licem svih naroda:
هەتا ببێتە ڕووناکی بۆ ئاشکراکردنی سروشی تۆ بۆ نەتەوەکان و ببێتە مایەی شکۆمەندی بۆ ئیسرائیلی گەلەکەت.» 32
svjetlost na prosvjetljenje naroda, slavu puka svoga izraelskoga.”
دایک و باوکی سەرسام بوون لەوەی دەربارەی گوترا. 33
Otac njegov i majka divili se što se to o njemu govori.
شیمۆن داوای بەرەکەتی بۆ کردن و بە مریەمی دایکی گوت: «ئا ئەم منداڵە دەبێتە هۆی کەوتن و هەستانەوەی کەسانێکی زۆر لە ئیسرائیل، هەروەها دەبێتە نیشانەیەک دژایەتی دەکرێت، 34
Šimun ih blagoslovi i reče Mariji, majci njegovoj: “Ovaj je evo postavljen na propast i uzdignuće mnogima u Izraelu i za znak osporavan -
هەتا نیازی دڵی زۆر‏ کەس ئاشکرابێت. تۆش شمشێرێک جەرگت دەبڕێت.» 35
a i tebi će samoj mač probosti dušu - da se razotkriju namisli mnogih srdaca!”
پێغەمبەرێکی ژن هەبوو بە ناوی ئانای کچی پەنوئێل لە هۆزی ئاشێر. زۆر بە ساڵدا چوو بوو، لەدوای شووکردنی تەنها حەوت ساڵ لەگەڵ مێردەکەی ژیابوو، 36
A bijaše neka proročica Ana, kći Penuelova, iz plemena Ašerova, žena veoma odmakla u godinama. Nakon djevojaštva živjela je s mužem sedam godina,
پاشان بە بێوەژنی مابووەوە و تەمەنی گەیشتبووە هەشتا و چوار ساڵ. پەرستگای بەجێ نەدەهێشت، شەو و ڕۆژ بە نوێژ و ڕۆژوو خودای دەپەرست. 37
a sama kao udovica do osamdeset i četvrte. Nije napuštala Hrama, nego je postovima i molitvama danju i noću služila Bogu.
هەر لەو کاتەدا هات بۆ لای ئەوان و ستایشی خودای کرد، باسی منداڵەکەی بۆ هەموو ئەوانە کرد کە چاوەڕوانی ڕزگاریی ئۆرشەلیم بوون. 38
Upravo u taj čas nadođe. Hvalila je Boga i svima koji iščekivahu otkupljenje Jeruzalema pripovijedala o djetetu.
کە هەموو شتێکیان بەگوێرەی تەوراتی یەزدان تەواو کرد، هاتنەوە بۆ ناسیرەی شارەکەی خۆیان لە ناوچەی جەلیل. 39
Kad obaviše sve po Zakonu Gospodnjem, vratiše se u Galileju, u svoj grad Nazaret.
منداڵەکەش گەشەی دەکرد و بەهێز دەبوو، پڕبوو لە دانایی و نیعمەتی خوداشی لەسەر بوو. 40
A dijete je raslo, jačalo i napunjalo se mudrosti i milost je Božja bila na njemu.
دایک و باوکی هەموو ساڵێک لە جەژنی پەسخە دەچوونە ئۆرشەلیم. 41
Njegovi su roditelji svake godine o blagdanu Pashe išli u Jeruzalem.
کاتێک عیسا بووە دوازدە ساڵ، وەک نەریتی جەژن بەرەو ئۆرشەلیم سەرکەوتن. 42
Kad mu bijaše dvanaest godina, uziđoše po običaju blagdanskom.
دوای تەواوبوونی جەژن و لە گەڕانەوەیاندا، بەبێ ئەوەی دایک و باوکی بزانن، عیسای مێردمنداڵ لە ئۆرشەلیم مایەوە. 43
Kad su minuli ti dani, vraćahu se oni, a dječak Isus osta u Jeruzalemu, a da nisu znali njegovi roditelji.
لەبەر ئەوەی پێیان وابوو لەنێو کاروانەکەیە، ڕۆژە ڕێیەک ڕۆیشتن. دوای ئەوە لەناو خزم و ناسیاوەکاندا بەدوایدا گەڕان. 44
Uvjereni da je među suputnicima, odoše dan hoda, a onda ga stanu tražiti među rodbinom i znancima.
کاتێک نەیاندۆزییەوە، گەڕانەوە بۆ ئۆرشەلیم بۆ ئەوەی بەدوایدا بگەڕێن. 45
I kad ga ne nađu, vrate se u Jeruzalem tražeći ga.
دوای سێ ڕۆژ لە حەوشەکانی پەرستگادا دۆزیانەوە، بینییان لەناو مامۆستایان دانیشتووە، گوێیان لێ دەگرێت و پرسیاریان لێدەکات. 46
Nakon tri dana nađoše ga u Hramu gdje sjedi posred učitelja, sluša ih i pita.
هەموو ئەوانەی گوێیان لێی ڕاگرتبوو، لە تێگەیشتن و وەڵامەکانی سەرسام بوون. 47
Svi koji ga slušahu bijahu zaneseni razumnošću i odgovorima njegovim.
کاتێک بینییان واقیان وڕما، ئینجا دایکی پێی گوت: «کوڕم، بۆ وات لێکردین؟ من و باوکت نیگەرانت بووین و بەدواتدا دەگەڕاین.» 48
Kad ga ugledaše, zapanjiše se, a majka mu njegova reče: “Sinko, zašto si nam to učinio? Gle, otac tvoj i ja žalosni smo te tražili.”
وەڵامی دانەوە: «بۆچی بەدوامدا دەگەڕان؟ نەتاندەزانی پێویستە لە ماڵی باوکمدا بم؟» 49
A on im reče: “Zašto ste me tražili? Niste li znali da mi je biti u onome što je Oca mojega?”
بەڵام لەو قسەیە تێنەگەیشتن کە پێی فەرموون. 50
Oni ne razumješe riječi koju im reče.
ئینجا لەگەڵیان گەڕایەوە و هاتەوە ناسیرە و گوێڕایەڵیان بوو. مریەمی دایکی ئەمانەی هەموو دەخستە دڵییەوە. 51
I siđe s njima, dođe u Nazaret i bijaše im poslušan. A majka je njegova brižno čuvala sve ove uspomene u svom srcu.
عیساش لە دانایی و باڵا گەشەی دەکرد، جێی ڕەزامەندی خودا و خەڵکی بوو. 52
A Isus napredovaše u mudrosti, dobi i milosti kod Boga i ljudi.

< لۆقا 2 >