< لۆقا 19 >

ئینجا عیسا چووە ناو ئەریحا و پێیدا تێدەپەڕی. 1
He entered and was passing through Jericho.
لەوێ کابرایەکی لێبوو بە ناوی زەکا، دەوڵەمەند و گەورەی باجگران بوو. 2
And look, there was a man named Zacchaeus. He was a chief tax collector, and he was rich.
دەیویست ببینێت عیسا کێیە، بەڵام لەبەر خەڵکەکە نەیدەتوانی، چونکە کورتەباڵا بوو. 3
He was trying to see who Jesus was, and could not because of the crowd, because he was short.
ڕایکرد و سەرکەوتە سەر دار هەنجیرێک تاکو بیبینێت، چونکە عیسا بەوێدا تێدەپەڕی. 4
He ran on ahead, and climbed up into a sycamore tree to see him, for he was to pass that way.
کە عیسا گەیشتە شوێنەکە، چاوی هەڵبڕی و پێی فەرموو: «زەکا، خێرا وەرە خوارەوە، چونکە دەبێت ئەمڕۆ لە ماڵی تۆ بمێنمەوە.» 5
And as he came to the place, looking up, Jesus saw him, and said to him, "Zacchaeus, hurry and come down, for today I must stay at your house."
جا خێرا هاتە خوارەوە و بە خۆشییەوە پێشوازی لێکرد. 6
He hurried, came down, and received him joyfully.
هەموو بینییان و دەستیان کرد بە بۆڵەبۆڵکردن و گوتیان: «چووە بووەتە میوانی گوناهبارێک.» 7
And when they saw it, they all murmured, saying, "He has gone in to lodge with a man who is a sinner."
بەڵام زەکا ڕاوەستا و بە مەسیحی خاوەن شکۆی گوت: «گەورەم، ئەوەتا نیوەی سامانەکەم دەدەمە هەژاران و ئەگەر بە هەر شێوەیەک فێڵم لە کەسێک کردبێت، چوارقاتی دەدەمەوە.» 8
And Zacchaeus stood and said to the Lord, "Look, Lord, half of my goods I give to the poor. If I have wrongfully exacted anything of anyone, I restore four times as much."
عیساش پێی فەرموو: «ئەمڕۆ ڕزگاری بۆ ئەم ماڵە هات، لەبەر ئەوەی ئەویش کوڕی ئیبراهیمە، 9
Jesus said to him, "Today, salvation has come to this house, because he also is a son of Abraham.
چونکە کوڕی مرۆڤ هاتووە بەدوای لەناوچواندا بگەڕێت و ڕزگاریان بکات.» 10
For the Son of Man came to seek and to save that which was lost."
کاتێک خەڵکەکە گوێیان لەمانە دەگرت، درێژەی پێدا و نموونەیەکی هێنایەوە، چونکە لە ئۆرشەلیم نزیک بوو و وایان دەزانی کە پاشایەتی خودا خەریکە دەردەکەوێت. 11
As they heard these things, he went on and told a parable, because he was near Jerusalem, and they supposed that the Kingdom of God would be revealed immediately.
ئینجا فەرمووی: «پیاوماقوڵێک بۆ وڵاتێکی دوور ڕۆیشت، تاوەکو شانشینێک بۆ خۆی وەربگرێت و بێتەوە. 12
He said therefore, "A certain nobleman went into a far country to receive for himself a kingdom, and to return.
دە لە کۆیلەکانی خۆی بانگکرد و دە کیسە زیوی پێدان و پێی گوتن، هەتا دێمەوە بازرگانی بکەن. 13
He called ten servants of his, and gave them ten mina coins, and told them, 'Conduct business until I come.'
«بەڵام دانیشتووانی ناوچەکە ڕقیان لێی بوو، شاندێکیان بەدوایدا نارد و گوتیان:”نامانەوێت ئەمە پاشایەتیمان بکات.“ 14
But his citizens hated him, and sent an envoy after him, saying, 'We do not want this man to reign over us.'
«ئەوە بوو کە گەڕایەوە پاشایەتییەکەی وەرگرتبوو، فەرمانی دا ئەو کۆیلانەی زیوەکەی پێدابوون بانگ بکرێنە لای، تاکو بزانێت چییان لە بازرگانی قازانج کردووە. 15
"It happened when he had come back again, having received the kingdom, that he commanded these servants, to whom he had given the money, to be called to him, that he might know what they had gained by conducting business.
«یەکەمیان هات و گوتی:”گەورەم، کیسە زیوەکەت دە کیسە زیوی قازانج کردووە.“ 16
The first came before him, saying, 'Lord, your mina has made ten more minas.'
«ئەویش پێی گوت:”ئافەرین کۆیلەی چاک، چونکە لە کەمترین شت دەستپاک بوویت، ببە بە فەرمانڕەوای دە شار.“ 17
"And he said to him, 'Well done, good servant. Because you were faithful with very little, you will have authority over ten cities.'
«دووەمیان هات و گوتی:”گەورەم، کیسە زیوەکەت پێنج کیسە زیوی قازانج کردووە.“ 18
"The second came, saying, 'Your mina, Lord, has made five minas.'
«بەمەشیانی گوت:”تۆش ببە بە فەرمانڕەوای پێنج شار.“ 19
"So he said to him, 'And you are to be over five cities.'
«ئەوی دیکە هات و گوتی:”گەورەم ئەوەتا کیسە زیوەکەت، لە دەستەسڕێک پێچابوومەوە و هەڵمگرتبوو. 20
Another came, saying, 'Lord, look, your mina, which I kept laid away in a handkerchief,
لە ڕاستیدا لێت ترسام، لەبەر ئەوەی پیاوێکی دڵڕەقیت، ئەوەی داتنەناوە دەیبەیت و ئەوەی نەتچاندووە دروێنەی دەکەیت.“ 21
for I feared you, because you are an exacting man. You take up that which you did not lay down, and reap that which you did not sow.'
«ئەویش پێی گوت:”ئەی کۆیلەی بەدکار، بە زارت تاوانبارت دەکەم، کە دەتزانی پیاوێکی دڵڕەقم، ئەوەی دامنەناوە دەیبەم و ئەوەی نەمچاندووە دروێنەی دەکەم، 22
"He said to him, 'Out of your own mouth will I judge you, you wicked servant. You knew that I am an exacting man, taking up that which I did not lay down, and reaping that which I did not sow.
ئیتر بۆچی زیوەکەمت لە بانک دانەنا، کاتێک دەهاتمەوە لەگەڵ سوودەکەی وەرمدەگرتەوە؟“ 23
Then why did you not deposit my money in the bank, and at my coming, I might have earned interest on it?'
«بەوانەی گوت کە لەوێ ڕاوەستابوون:”کیسە زیوەکەی لێ بسەننەوە و بیدەنە ئەوەی دە کیسە زیوەکەی پێیە.“ 24
He said to those who stood by, 'Take the mina away from him, and give it to him who has the ten minas.'
«ئەوانیش پێیان گوت:”گەورەم، دە کیسە زیوی هەیە!“ 25
"They said to him, 'Lord, he has ten minas.'
«وەڵامی دایەوە:”پێتان دەڵێم: ئەوەی هەیەتی پێی دەدرێت، بەڵام ئەوەی نییەتی، تەنانەت ئەوەی هەشیەتی لێی دەسەنرێتەوە. 26
'For I tell you that to everyone who has, will more be given; but from him who does not have, even that which he has will be taken away.
دوژمنانیشم، ئەوانەی نەیاندەویست پاشایەتییان بکەم، بیانهێننە ئێرە و لەبەردەمم بیانکوژن.“» 27
But bring those enemies of mine who did not want me to reign over them here, and kill them before me.'"
دوای ئەوەی عیسا ئەمەی فەرموو، لە پێشەوە ڕۆیشت و بەرەو ئۆرشەلیم سەرکەوت. 28
Having said these things, he went on ahead, going up to Jerusalem.
کاتێک لە گوندی بێت‌فاجی و بێت‌عەنیا نزیک بووەوە، کە لەلای ئەو کێوەی کە کێوی زەیتوونی پێ دەگوترێت، دووان لە قوتابییەکانی نارد و 29
It happened, when he drew near to Bethphage and Bethany, at the mountain that is called Olivet, he sent two of the disciples,
فەرمووی: «بڕۆنە ئەو گوندەی بەرامبەرتان، کە دەچنە ناوی، دەبینن جاشکێک بەستراوەتەوە هەتا ئێستا کەس سواری نەبووە، بیکەنەوە و بیهێنن. 30
saying, "Go your way into the village on the other side, in which, as you enter, you will find a colt tied, whereon no one ever yet sat. Untie it, and bring it.
ئەگەر یەکێک پرسیاری لێکردن:”بۆچی دەیکەنەوە؟“لە وەڵامدا بڵێن:”گەورەمان پێویستی پێیەتی.“» 31
If anyone asks you, 'Why are you untying it?' say to him: 'Because the Lord needs it.'"
دوو قوتابییەکە چوون و چی پێ گوتبوون بینییان. 32
Those who were sent went away, and found things just as he had told them.
کاتێک جاشکەکەیان دەکردەوە، خاوەنەکانی لێیان پرسین: «بۆچی جاشکەکە دەکەنەوە؟» 33
As they were untying the colt, its owners said to them, "Why are you untying the colt?"
گوتیان: «گەورەمان پێویستی پێیەتی.» 34
They said, "Because the Lord needs it."
ئینجا بۆ عیسایان هێنا و کەواکانیان خستە سەر جاشکەکە و عیسایان سواری کرد. 35
They brought it to Jesus. They threw their cloaks on the colt, and set Jesus on them.
کاتێک بەڕێوە بوو، خەڵک کەواکانیان لەسەر ڕێگا ڕادەخست. 36
As he went, they spread their cloaks in the way.
لە لێژاییەکەی کێوی زەیتوون نزیک بووەوە، سەرجەم قوتابییەکان بە شادی و بە دەنگی بەرز دەستیان بە ستایشکردنی خودا کرد، بۆ هەموو ئەو پەرجووانەی بینییان، دەیانگوت: 37
As he was now getting near, at the descent of the Mount of Olives, the whole crowd of the disciples began to rejoice and praise God with a loud voice for all the mighty works which they had seen,
«[پیرۆزە ئەو پاشایەی بە ناوی یەزدانەوە دێت!]» «ئاشتی لە ئاسمان و شکۆ بۆ خودا لە بەرزایی!» 38
saying, "Blessed is the King who comes in the name of the Lord. Peace in heaven, and glory in the highest."
هەندێک فەریسی نێو خەڵکەکە، بە عیسایان گوت: «مامۆستا، قوتابییەکانت سەرزەنشت بکە.» 39
Some of the Pharisees from the crowd said to him, "Teacher, rebuke your disciples."
وەڵامی دایەوە: «پێتان دەڵێم: ئەگەر ئەوانە بێدەنگ بن، بەردەکان هاوار دەکەن.» 40
He answered them, "I tell you that if these were silent, the stones would cry out."
کاتێک لە ئۆرشەلیم نزیک بووەوە و شارەکەی بینی، بۆی گریا، 41
When he drew near, he saw the city and wept over it,
فەرمووی: «خۆزگە بتزانیایە، تەنانەت تۆش، لەم ڕۆژەدا چ شتێک بۆت مایەی ئاشتییە! بەڵام ئێستا لەبەرچاوت شاراوەیە. 42
saying, "If you, even you, had known today the things that make for peace. But now, they are hidden from your eyes.
ڕۆژانێکت بەسەردێت، کە دوژمنانت سەنگەرت لێ دەگرن، ئابڵوقەت دەدەن و لە هەموو لایەکەوە دەورت دەگرن. 43
For the days will come on you, when your enemies will throw up a barricade against you, surround you, hem you in on every side,
خۆت و منداڵەکانت لەناو شووراکانت لەگەڵ زەوی تەخت دەکرێن. بەردت بەسەر بەردەوە ناهێڵن، چونکە کاتی هاتنی پەروەردگارت نەزانی.» 44
and will dash you and your children within you to the ground. They will not leave in you one stone on another, because you did not know the time of your visitation."
کاتێک عیسا چووە ناو حەوشەکانی پەرستگا، دەستی بە دەرکردنی فرۆشیاران کرد. 45
And he entered into the temple, and began to drive out those who were selling and buying in it,
پێی فەرموون: «نووسراوە: [ماڵەکەم ماڵی نوێژە،] کەچی ئێوە کردووتانە بە [ئەشکەوتی دزان!]» 46
saying to them, "It is written, 'And my house will be a house of prayer,' but you have made it a 'den of robbers'."
ڕۆژانە لە پەرستگا خەڵکی فێردەکرد، کاهینانی باڵا و مامۆستایانی تەورات و ڕابەرانی گەل هەوڵیان دەدا لەناوی ببەن. 47
He was teaching daily in the temple, but the chief priests and the scribes and the leaders among the people sought to destroy him.
بەڵام هیچیان بۆ ئەنجامدانی نەدەدۆزییەوە، چونکە هەموو گەل بە پەرۆشەوە گوێیان لێ دەگرت. 48
They could not find what they might do, for all the people hung on to every word that he said.

< لۆقا 19 >