< لۆقا 17 >

عیسا بە قوتابییەکانی فەرموو: «مەحاڵە ئەو شتانەی کە خەڵکی تووشی گوناه دەکەن نەیەن، بەڵام قوڕبەسەر ئەوەی دەبێتە هۆی هاتنیان. 1
He said to the disciples, “It is impossible that no occasions of stumbling should come, but woe to him through whom they come!
باشترە بۆی ئەگەر بەرداشێک بە ملیەوە هەڵبواسرێت و فڕێبدرێتە دەریاوە، لەوەی یەکێک لە قوتابییەکانم تووشی گوناه بکات. 2
It would be better for him if a millstone were hung around his neck, and he were thrown into the sea, rather than that he should cause one of these little ones to stumble.
ئاگاداری خۆتان بن. «ئەگەر براکەت هەڵەی کرد، سەرزەنشتی بکە، ئەگەر تۆبەی کرد گەردنی ئازاد بکە. 3
Be careful. If your brother sins against you, rebuke him. If he repents, forgive him.
ئەگەر لە ڕۆژێکدا حەوت جار هەڵەی بەرامبەرت کرد و حەوت جار گەڕایەوە لات و گوتی:”تۆبە دەکەم،“تۆ گەردنی ئازاد بکە.» 4
If he sins against you seven times in the day, and seven times returns, saying, ‘I repent,’ you shall forgive him.”
ئینجا نێردراوەکان بە مەسیحی خاوەن شکۆیان گوت: «باوەڕمان زیاد بکە!» 5
The apostles said to the Lord, “Increase our faith.”
مەسیحیش فەرمووی: «ئەگەر ئەوەندەی دەنکە خەرتەلەیەکیش باوەڕتان هەبێت، بەم دار تووە دەڵێن:”هەڵبکەنرێ و لەناو دەریا بڕوێ،“بە قسەتان دەکات. 6
The Lord said, “If you had faith like a grain of mustard seed, you would tell this sycamore tree, ‘Be uprooted and be planted in the sea,’ and it would obey you.
«کامەتان، ئەگەر کۆیلەیەکی هەبێت و خەریکی کاری کێڵگە و لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانی بێت، دوای ئەوەی کە لە کێڵگە هاتەوە، پێی دەڵێت:”یەکسەر وەرە و دانیشە“؟ 7
But who is there amongst you, having a servant ploughing or keeping sheep, that will say when he comes in from the field, ‘Come immediately and sit down at the table’?
ئایا پێی ناڵێت:”شتێکم بۆ ئامادە بکە بیخۆم، ناوقەدت ببەستە و خزمەتم بکە تاکو دەخۆم و دەخۆمەوە، پاشان تۆ بخۆ و بخۆوە“؟ 8
Wouldn’t he rather tell him, ‘Prepare my supper, clothe yourself properly, and serve me while I eat and drink. Afterward you shall eat and drink’?
ئایا سوپاسی ئەو کۆیلەیە دەکات، لەبەر ئەوەی ئەو شتانەی کرد کە فەرمانی پێ کرابوو؟ 9
Does he thank that servant because he did the things that were commanded? I think not.
ئێوەش بەم شێوەیە، کاتێک هەموو ئەوەی فەرمانتان پێ دەکرێت دەیکەن، بڵێن:”کۆیلەی شایستە نین، ئەرکی خۆمان بەجێگەیاندووە.“» 10
Even so you also, when you have done all the things that are commanded you, say, ‘We are unworthy servants. We have done our duty.’”
کاتێک عیسا دەچوو بۆ ئۆرشەلیم، بە نێوانی سامیرە و جەلیلدا ڕۆیشت. 11
As he was on his way to Jerusalem, he was passing along the borders of Samaria and Galilee.
کاتێک کە چووە یەکێک لە گوندەکان، تووشی دە پیاو بوو کە نەخۆشی گولییان هەبوو. لە دوورەوە ڕاوەستابوون و 12
As he entered into a certain village, ten men who were lepers met him, who stood at a distance.
دەنگیان بەرز کردەوە و گوتیان: «ئەی عیسا، ئەی مامۆستا، بەزەییت پێماندا بێتەوە!» 13
They lifted up their voices, saying, “Jesus, Master, have mercy on us!”
جا ئەوانی بینی و پێی فەرموون: «بڕۆن خۆتان نیشانی کاهینان بدەن.» کاتێک دەڕۆیشتن پاکبوونەوە. 14
When he saw them, he said to them, “Go and show yourselves to the priests.” As they went, they were cleansed.
یەکێکیان سەیری کرد پاک بووەتەوە، گەڕایەوە و بە دەنگێکی بەرز ستایشی خودای کرد، 15
One of them, when he saw that he was healed, turned back, glorifying God with a loud voice.
لەبەرپێی عیسا بەسەر ڕوودا کەوت و سوپاسی کرد. کابرا سامیرەییش بوو. 16
He fell on his face at Jesus’ feet, giving him thanks; and he was a Samaritan.
عیساش وەڵامی دایەوە: «ئەرێ دە کەس پاک نەبوونەوە؟ کوا نۆیەکەی دیکە؟ 17
Jesus answered, “Weren’t the ten cleansed? But where are the nine?
هیچ کەسێکیان نەبینران بگەڕێنەوە و ستایشی خودا بکەن، ئەم بێگانەیە نەبێت؟» 18
Were there none found who returned to give glory to God, except this foreigner?”
ئینجا پێی فەرموو: «هەستە و بڕۆ، باوەڕت ڕزگاری کردیت.» 19
Then he said to him, “Get up, and go your way. Your faith has healed you.”
کە فەریسییەکان پرسیاریان لێکرد، کەی پاشایەتی خودا دێت، وەڵامی دانەوە: «پاشایەتی خودا بە جۆرێک نایەت کە ببینرێت، 20
Being asked by the Pharisees when God’s Kingdom would come, he answered them, “God’s Kingdom doesn’t come with observation;
خەڵکیش ناڵێن:”ئەمەتا،“یان”ئەوەتا،“چونکە پاشایەتی خودا لە نێوتاندایە.» 21
neither will they say, ‘Look, here!’ or, ‘Look, there!’ for behold, God’s Kingdom is within you.”
جا بە قوتابییەکانی فەرموو: «ڕۆژانێک دێت کە تامەزرۆن ڕۆژێک لە ڕۆژانی کوڕی مرۆڤ ببینن، بەڵام نایبینن. 22
He said to the disciples, “The days will come when you will desire to see one of the days of the Son of Man, and you will not see it.
ئینجا پێتان دەڵێن:”ئەوەتا لەوێیە،“یان”ئەمەتا لێرەیە،“مەڕۆن و بەدوایدا مەچن، 23
They will tell you, ‘Look, here!’ or ‘Look, there!’ Don’t go away or follow after them,
چونکە وەک ئەو هەورەتریشقەیەی لە لایەکەوە لەژێر ئاسماندا بروسکە دەدات و هەتا لایەکەی دیکە لەژێر ئاسماندا ڕووناک دەکاتەوە، کوڕی مرۆڤیش لە ڕۆژی خۆیدا بەو شێوەیە دەبێت. 24
for as the lightning, when it flashes out of one part under the sky, shines to another part under the sky, so will the Son of Man be in his day.
بەڵام دەبێت یەکەم جار زۆر ئازار بچێژێت و ئەم نەوەیەش ڕەتی بکەنەوە. 25
But first, he must suffer many things and be rejected by this generation.
«ڕۆژانی نوح چۆن بوو، لە سەردەمی کوڕی مرۆڤیشدا ئاوا دەبێت. 26
As it was in the days of Noah, even so it will also be in the days of the Son of Man.
دەیانخوارد و دەیانخواردەوە، ژنیان دەهێنا و مێردیان دەکرد، تاکو ئەو ڕۆژەی نوح چووە ناو کەشتییەکە، لافاوەکە هات و هەموویانی لەناوبرد. 27
They ate, they drank, they married, and they were given in marriage until the day that Noah entered into the ship, and the flood came and destroyed them all.
«دیسان وەک ئەوەی لە سەردەمی لوت بوو، دەیانخوارد و دەیانخواردەوە، دەیانکڕی و دەیانفرۆشت، دەیانچاند و بنیادیان دەنا. 28
Likewise, even as it was in the days of Lot: they ate, they drank, they bought, they sold, they planted, they built;
بەڵام لەو ڕۆژەی لوت لە سەدۆم هاتە دەرەوە، خودا لە ئاسمانەوە ئاگر و گۆگردی باراند و هەموویانی لەناوبرد. 29
but in the day that Lot went out from Sodom, it rained fire and sulphur from the sky and destroyed them all.
«لەو ڕۆژەش کە کوڕی مرۆڤ ئاشکرا دەکرێت، ئاوا دەبێت. 30
It will be the same way in the day that the Son of Man is revealed.
ئەوەی لەو ڕۆژەدا لە سەربانە و شتەکانی لە ناو ماڵە، با نەیەتە خوارەوە بۆ بردنی. ئەوەی لە کێڵگەشە با نەگەڕێتەوە. 31
In that day, he who will be on the housetop and his goods in the house, let him not go down to take them away. Let him who is in the field likewise not turn back.
ژنەکەی لوتتان بەبیر بێتەوە! 32
Remember Lot’s wife!
ئەوەی بیەوێ ژیانی خۆی بباتەوە دەیدۆڕێنێت، بەڵام ئەوەی بیدۆڕێنێت دەیباتەوە. 33
Whoever seeks to save his life loses it, but whoever loses his life preserves it.
پێتان دەڵێم: لەو شەوەدا دووان لەناو یەک جێگان، یەکیان دەبردرێت و ئەوی دیکە بەجێدەهێڵدرێت. 34
I tell you, in that night there will be two people in one bed. One will be taken and the other will be left.
دوو ژن دەستاڕ دەگێڕن، یەکیان دەبردرێت و ئەوی دیکە بەجێدەهێڵدرێت. 35
There will be two grinding grain together. One will be taken and the other will be left.”
دووان لە کێڵگە دەبن، یەکیان دەبردرێت و ئەوی دیکە بەجێدەهێڵدرێت. » 36
لێیان پرسی: «لەکوێ گەورەم؟» پێی فەرموون: «کەلاک لەکوێ بێت، داڵ لەوێ کۆدەبێتەوە.» 37
They, answering, asked him, “Where, Lord?” He said to them, “Where the body is, there the vultures will also be gathered together.”

< لۆقا 17 >