< لۆقا 14 >

ئەوە بوو لە ڕۆژی شەممەدا کاتێک عیسا بۆ نانخواردن چووە ماڵی یەکێک لە سەرکردە فەریسییەکان، ئەوانەی لەوێ بوون چاودێرییان دەکرد. 1
安息日,耶穌到一個法利賽人的首領家裏去吃飯,他們就窺探他。
پیاوێکیش کە نەخۆشی ئاوبەندی هەبوو لە بەرامبەری بوو. 2
在他面前有一個患水臌的人。
عیسا لە تەوراتناس و فەریسییەکانی پرسی: «ئایا لە ڕۆژی شەممەدا چاککردنەوە دروستە یان نا؟» 3
耶穌對律法師和法利賽人說:「安息日治病可以不可以?」
ئەوان بێدەنگ بوون. ئەویش کابرای گرت و چاکیکردەوە و بەڕێی کرد. 4
他們卻不言語。耶穌就治好那人,叫他走了;
پێی فەرموون: «کامەتان کوڕەکەی یان گایەکەی لە ڕۆژی شەممەدا بکەوێتە بیرەوە دەستبەجێ دەریناهێنێت؟» 5
便對他們說:「你們中間誰有驢或有牛,在安息日掉在井裏,不立時拉牠上來呢?」
نەیانتوانی هیچ وەڵامێکی بدەنەوە. 6
他們不能對答這話。
کاتێک تێبینی کرد چۆن بانگهێشتکراوان ڕیزی پێشەوە دەگرن، نموونەیەکی هێنایەوە و فەرمووی: 7
耶穌見所請的客揀擇首位,就用比喻對他們說:
«کاتێک یەکێک بۆ شایی بانگهێشتت دەکات، لە ڕیزی پێشەوە دامەنیشە، نەوەک لە تۆ ڕێزدارتریشی بانگهێشت کردبێت. 8
「你被人請去赴婚姻的筵席,不要坐在首位上,恐怕有比你尊貴的客被他請來;
ئینجا ئەوەی تۆ و ئەوی بانگهێشت کردووە، دێت و پێت دەڵێ:”شوێنەکەت بۆ ئەمە چۆڵ بکە،“تۆش تەریق دەبیتەوە و ڕیزی دواوە دەگریت. 9
那請你們的人前來對你說:『讓座給這一位吧!』你就羞羞慚慚地退到末位上去了。
بەڵام کاتێک بانگهێشت دەکرێیت بڕۆ لە دواوە دانیشە، تاوەکو کاتێک ئەوەی بانگهێشتی کردوویت، بێت و پێت بڵێت:”هاوڕێم، هەستە وەرە پێشەوە.“ئەوسا لەبەرچاوی هەموو ئەوانەی لەگەڵت دانیشتوون قەدرگران دەبیت. 10
你被請的時候,就去坐在末位上,好叫那請你的人來對你說:『朋友,請上座。』那時,你在同席的人面前就有光彩了。
بەم شێوەیە ئەوەی خۆی بەرز بکاتەوە نزم دەکرێتەوە، ئەوەش خۆی نزم بکاتەوە بەرز دەکرێتەوە.» 11
因為,凡自高的,必降為卑;自卑的,必升為高。」
ئینجا بەوەی گوت کە بانگهێشتی کردووە: «کاتێک نانی نیوەڕۆ یان ئێوارە ئامادە دەکەیت، هاوڕێ و برا و خزم و دراوسێ دەوڵەمەندەکانت بانگ مەکە، نەوەک ئەوانیش بانگت بکەنەوە، چاکەت بدەنەوە. 12
耶穌又對請他的人說:「你擺設午飯或晚飯,不要請你的朋友、弟兄、親屬,和富足的鄰舍,恐怕他們也請你,你就得了報答。
بەڵکو ئەگەر میواندارییەکت کرد، هەژار و پەککەوتە و شەل و کوێر بانگهێشت بکە. 13
你擺設筵席,倒要請那貧窮的、殘廢的、瘸腿的、瞎眼的,你就有福了!
خۆزگەت پێ دەخوازرێ، چونکە نییانە پاداشتت بدەنەوە، تۆش لە هەستانەوەی ڕاستودروستان پاداشت دەدرێیتەوە.» 14
因為他們沒有甚麼可報答你。到義人復活的時候,你要得着報答。」
یەکێک لە میوانەکان ئەمەی بیست و گوتی: «خۆزگە دەخوازرێت بەوەی لە شانشینی خودا نان دەخوات.» 15
同席的有一人聽見這話,就對耶穌說:「在上帝國裏吃飯的有福了!」
عیسا وەڵامی دایەوە: «کابرایەک شێوێکی گەورەی ئامادە کرد و خەڵکێکی زۆری بانگهێشت کرد. 16
耶穌對他說:「有一人擺設大筵席,請了許多客。
لە کاتی نانخواردندا کۆیلەیەکی خۆی نارد تاکو بە بانگهێشتکراوان بڵێت:”فەرموون، ئێستا هەموو شتێک ئامادەیە.“ 17
到了坐席的時候,打發僕人去對所請的人說:『請來吧!樣樣都齊備了。』
«بەڵام هەموو وەک یەک داوای لێبوردنیان کرد. یەکەمیان پێی گوت:”کێڵگەیەکم کڕیوە و پێویستە بڕۆم بیبینم، تکایە لێم ببورە.“ 18
眾人一口同音地推辭。頭一個說:『我買了一塊地,必須去看看。請你准我辭了。』
«یەکێکی دیکە گوتی:”پێنج جووت گام کڕیوە و دەچم بزانم چۆنن، تکایە لێم ببورە.“ 19
又有一個說:『我買了五對牛,要去試一試。請你准我辭了。』
«یەکێکی دیکەشیان گوتی:”ژنم هێناوە، لەبەر ئەوە ناتوانم بێم.“ 20
又有一個說:『我才娶了妻,所以不能去。』
«کۆیلەکەش هاتەوە و ئەمانەی بە گەورەکەی ڕاگەیاند. خاوەن ماڵ تووڕە بوو و بە کۆیلەکەی گوت:”خێرا بڕۆ بۆ شەقام و کۆڵانەکانی شار، هەژار و پەککەوتە و کوێر و شەلەکان بهێنە ئێرە.“ 21
那僕人回來,把這事都告訴了主人。家主就動怒,對僕人說:『快出去,到城裏大街小巷,領那貧窮的、殘廢的、瞎眼的、瘸腿的來。』
«پاش ماوەیەک کۆیلەکە گەڕایەوە و گوتی:”گەورەم ئەوەی فەرمانت دا کرا، هێشتا شوێن ماوە.“ 22
僕人說:『主啊,你所吩咐的已經辦了,還有空座。』
«گەورەکە بە کۆیلەکەی گوت:”بڕۆ دەرەوە بۆ ڕێگا و ڕێچکەکان بە زۆر خەڵک بهێنە ژوورەوە، تاکو ماڵەکەم پڕبێت. 23
主人對僕人說:『你出去到路上和籬笆那裏,勉強人進來,坐滿我的屋子。
پێتان دەڵێم، لەوانەی بانگهێشت کرابوون کەس تامی شێوەکەم ناکات.“» 24
我告訴你們,先前所請的人沒有一個得嘗我的筵席。』」
خەڵکێکی زۆر لەگەڵ عیسا دەڕۆیشتن بە ڕێگادا، ئاوڕی دایەوە و پێی گوتن: 25
有極多的人和耶穌同行。他轉過來對他們說:
«ئەگەر یەکێک بێتە لام و ڕقی لە دایک و باوکی، ژن و منداڵی، برا و خوشکەکانی نەبێتەوە، بگرە لە خۆشی، ناتوانێت ببێتە قوتابی من. 26
「人到我這裏來,若不愛我勝過愛自己的父母、妻子、兒女、弟兄、姊妹,和自己的性命,就不能作我的門徒。
ئەوەی خاچەکەی هەڵنەگرێت و دوام نەکەوێت، ناتوانێت ببێتە قوتابی من. 27
凡不背着自己十字架跟從我的,也不能作我的門徒。
«کێ لە ئێوە ئەگەر بیەوێت قوللەیەک دروستبکات، یەکەم جار دانانیشێت و خەرجییەکەی ناخەمڵێنێت، ئاخۆ ئەوەندەی هەیە بۆ تەواوکردنی؟ 28
你們哪一個要蓋一座樓,不先坐下算計花費,能蓋成不能呢?
نەوەک بناغەکەی دابنێت و نەتوانێت تەواوی بکات، ئەوسا هەموو ئەوانەی دەیبینن گاڵتەی پێ دەکەن، 29
恐怕安了地基,不能成功,看見的人都笑話他,說:
دەڵێن:”ئەم پیاوە دەستی بە بینا دروستکردن کرد و نەیتوانی تەواوی بکات.“ 30
『這個人開了工,卻不能完工。』
«یان چ پاشایەک دەچێتە شەڕی پاشایەکی دیکە و یەکەم جار دانانیشێت و ڕاوێژ ناکات، ئایا بە دە هەزار کەسەوە دەتوانێت بەرەنگاری ئەوە ببێتەوە کە بە بیست هەزارەوە دێتە سەری؟ 31
或是一個王出去和別的王打仗,豈不先坐下酌量,能用一萬兵去敵那領二萬兵來攻打他的嗎?
ئەگینا خۆ تاکو دوورە، شاندێکی بۆ دەنێرێت و داوای ئاشتی دەکات. 32
若是不能,就趁敵人還遠的時候,派使者去求和息的條款。
بەم شێوەیە، هەر یەکێکتان ئەگەر واز لە هەموو شتێک نەهێنێت کە هەیەتی، ناتوانێت ببێتە قوتابی من. 33
這樣,你們無論甚麼人,若不撇下一切所有的,就不能作我的門徒。」
«خوێ باشە، بەڵام ئەگەر سوێرییەکەی نەما، چۆن تامە سوێرەکەی بۆ دەگەڕێندرێتەوە؟ 34
「鹽本是好的;鹽若失了味,可用甚麼叫它再鹹呢?
ئەوسا نە بەکەڵکی زەوی دێت و نە بەکەڵکی پەیین دێت، بەڵکو فڕێدەدرێتە دەرەوە. «ئەوەی گوێی هەیە بۆ بیستن، با ببیستێت.» 35
或用在田裏,或堆在糞裏,都不合式,只好丟在外面。有耳可聽的,就應當聽!」

< لۆقا 14 >