< لۆقا 10 >

پاش ئەمە مەسیحی خاوەن شکۆ حەفتا و دوو کەسی دیکەی دەستنیشان کرد، لەپێش خۆی دوو دوو ناردنی بۆ هەر شار و جێگایەک کە بەتەمابوو بۆی بچێت. 1
After these things, the Lord appointed other seventy also, and sent them two and two before his face into every city, and place, whither he himself would come.
جا پێی فەرموون: «دروێنە زۆرە، بەڵام سەپان کەمە. لەبەر ئەوە داوا لە خاوەنی دروێنە بکەن تاکو سەپان بۆ دروێنەکەی بنێرێت. 2
Therefore said he to them, The harvest truly [is] great, but the laborers [are] few: pray ye therefore the Lord of the harvest, that he would send forth laborers into his harvest.
بڕۆن! ئەوا من وەک بەرخ بۆ ناو گورگتان دەنێرم. 3
Go: behold, I send you forth as lambs among wolves.
نە کیسەی پارە و نە توورەکە و نە پێڵاو هەڵمەگرن، لە ڕێگاش سڵاو لە کەس مەکەن. 4
Carry neither purse, nor sack, nor shoes: and salute no man by the way.
«چوونە هەر ماڵێکیش، یەکەم جار بڵێن:”ئاشتی بۆ ئەم ماڵە بێت،“ 5
And into whatever house ye enter, first say, Peace [be] to this house.
ئەگەر پیاوی ئاشتی لەوێ بێت، ئەوا ئاشتیتان دەچێتە سەری، ئەگینا بۆ خۆتان دەگەڕێتەوە. 6
And if the son of peace be there, your peace shall rest upon it: if not, it shall turn to you again.
لەو ماڵە بمێننەوە و لەوەی هەیانە بخۆن و بخۆنەوە، چونکە کرێکار شایانی کرێی خۆیەتی. ماڵە و ماڵیش مەکەن. 7
And in the same house remain, eating and drinking such things as they give: for the laborer is worthy of his hire. Go not from house to house.
«چوونە هەر شارێک و پێشوازییان لێکردن، ئەوەی لەبەردەمتانی دادەنێن بیخۆن، 8
And into whatever city ye enter, and they receive you, eat such things as are set before you.
ئەو نەخۆشانەی تێیدایە چاکیان بکەنەوە و پێیان بڵێن:”پاشایەتی خودا لێتان نزیک بووەتەوە.“ 9
And heal the sick that are therein, and say to them, The kingdom of God is come nigh to you.
بەڵام ئەگەر چوونە شارۆچکەیەک و پێشوازییان لێ نەکردن، بڕۆنە سەر شەقامەکانی و بڵێن: 10
But into whatever city ye enter, and they receive you not, go out into the streets of the same, and say,
”تەنانەت تۆزی شارۆچکەکەتان کە بە پێمانەوە نووساوە بۆتانی دەتەکێنین، بەڵام ئەمە بزانن: پاشایەتی خودا لێتان نزیک بووەتەوە.“ 11
Even the very dust of your city which cleaveth on us, we do wipe off against you: notwithstanding, be ye sure of this, that the kingdom of God is come nigh to you.
پێتان دەڵێم: لەو ڕۆژەدا سەدۆم سزای سووکتری دەبێت لەوەی ئەو شارۆچکەیە. 12
But I say to you, that it shall be more tolerable in that day for Sodom than for that city.
«قوڕبەسەرت، ئەی شاری خورازین! قوڕبەسەرت، ئەی بێت‌سەیدا! چونکە ئەو پەرجووانەی لەنێو ئێوەدا کران، ئەگەر لە سور و سەیدا بکرایە، ئەوا هەر زوو خەڵکەکەی بە جلوبەرگی گوش و لەناو خۆڵەمێشدا دادەنیشتن و تۆبەیان دەکرد. 13
Woe to thee, Chorazin! woe to thee Bethsaida! for if the mighty works had been done in Tyre and Sidon, which have been done in you, they had a great while ago repented sitting in sackcloth and ashes.
بەڵام لە ڕۆژی لێپرسینەوەدا، سزای سور و سەیدا لە هی ئێوە سووکتر دەبێت. 14
But it shall be more tolerable for Tyre and Sidon at the judgment, than for you.
تۆش ئەی کەفەرناحوم، ئایا بۆ ئاسمان بەرز دەکرێیتەوە؟ نەخێر، تۆ بۆ جیهانی مردووان دەچیتە خوارەوە. (Hadēs g86) 15
And thou, Capernaum, which art exalted to heaven, shall be thrust down to hell. (Hadēs g86)
«ئەوەی گوێتان لێ بگرێت، گوێ لە من دەگرێت، ئەوەی ڕەتتان دەکاتەوە من ڕەت دەکاتەوە. ئەوەش من ڕەت دەکاتەوە، ئەوە ڕەت دەکاتەوە کە منی ناردووە.» 16
He that heareth you, heareth me; and he that despiseth you, despiseth me; and he that despiseth me, despiseth him that sent me.
حەفتا و دوو نێردراوەکە بە شادییەوە گەڕانەوە و گوتیان: «گەورەم، تەنانەت ڕۆحی پیسیش بە ناوی تۆوە ملکەچمانن.» 17
And the seventy returned with joy, saying, Lord, even the demons are subject to us through thy name.
ئەویش پێی فەرموون: «شەیتانم بینی وەک بروسکە لە ئاسمانەوە دەکەوت. 18
And he said to them, I beheld Satan as lightning fall from heaven.
ئەوەتا دەسەڵاتم پێتان داوە پێ بە مار و دووپشک و هەموو هێزی دوژمندا بنێن، هیچ شتێکیش زیانتان پێناگەیەنێت. 19
Behold, I give to you power to tread on serpents and scorpions, and over all the power of the enemy: and nothing shall by any means hurt you.
بەڵام بەمە دڵخۆش مەبن کە ڕۆحە پیسەکان ملکەچتانن، بەڵکو دڵخۆش بن کە ناوتان لە ئاسماندا نووسراوە.» 20
Notwithstanding in this rejoice not, that the spirits are subject to you; but rather rejoice, because your names are written in heaven.
لەو کاتەدا عیسا بە ڕۆحی پیرۆز شادمان بوو و فەرمووی: «ئەی باوک سوپاست دەکەم، پەروەردگاری ئاسمان و زەوی، چونکە ئەمانەت لە دانا و تێگەیشتووان شاردووەتەوە و بۆ منداڵانت ئاشکرا کردووە. بەڵێ ئەی باوک، چونکە ئەمەت پێ باش بوو! 21
In that hour Jesus rejoiced in spirit, and said, I thank thee, O Father, Lord of heaven and earth, that thou hast hid these things from the wise and prudent, and hast revealed them to babes: even so, Father; for so it seemed good in thy sight.
«باوکم هەموو شتێکی پێ سپاردووم، کەس نازانێت کوڕەکە کێیە باوک نەبێت، یان باوک کێیە کوڕەکە و ئەوانە نەبێت کە کوڕەکە دەیەوێ بۆیانی ئاشکرا بکات.» 22
All things are delivered to me by my Father: and no man knoweth who the Son is, but the Father; and who the Father is, but the Son, and [he] to whom the Son will reveal [him].
ئینجا ئاوڕی لە قوتابییەکانی دایەوە و بە تەنها بەوانی فەرموو: «خۆزگە دەخوازرێت بەو چاوانەی ئەوە دەبینێت کە ئێوە دەیبینن، 23
And he turned himself to [his] disciples, and said privately, Blessed [are] the eyes which see the things that ye see.
چونکە پێتان دەڵێم، زۆر پێغەمبەر و پاشا ویستیان ئەوە ببینن کە ئێوە دەیبینن، بەڵام نەیانبینی، ئەوەش ببیستن کە ئێوە دەیبیستن، بەڵام نەیانبیست.» 24
For I tell you, that many prophets and kings have desired to see the things which ye see, and have not seen [them]; and to hear the things which ye hear, and have not heard [them].
تەوراتناسێک هەستا بۆ ئەوەی عیسا تاقی بکاتەوە و گوتی: «مامۆستا چی بکەم تاکو ژیانی هەتاهەتایی بە میرات وەربگرم؟» (aiōnios g166) 25
And behold, a certain lawyer stood up, and tempted him, saying, Master, what shall I do to inherit eternal life? (aiōnios g166)
ئەویش پێی فەرموو: «لە تەوراتدا چی نووسراوە؟ چۆن دەیخوێنیتەوە؟» 26
He said to him, What is written in the law? how readest thou?
وەڵامی دایەوە: «[بە هەموو دڵ و بە هەموو گیان و بە هەموو توانا و هەموو بیرتانەوە یەزدانی پەروەردگاری خۆتان خۆشبوێت،] هەروەها [نزیکەکەت وەک خۆت خۆشبوێت.]» 27
And he answering said, Thou shalt love the Lord thy God with all thy heart, and with all thy soul, and with all thy strength, and with all thy mind; and thy neighbor as thyself.
عیسا پێی فەرموو: «وەڵامەکەت ڕاستە، ئەمە بکە، ژیانی هەتاهەتایی بەدەستدەهێنیت.» 28
And he said to him, Thou hast answered right: this do, and thou shalt live.
بەڵام تەوراتناسەکە ویستی پاکانە بۆ خۆی بکات، بە عیسای گوت: «نزیکەکەم کێیە؟» 29
But he, willing to justify himself, said to Jesus, And who is my neighbor?
عیسا وەڵامی دایەوە: «پیاوێک لە ئۆرشەلیمەوە بۆ ئەریحا دەچوو، کەوتە دەست جەردە، ڕووتیان کردەوە و برینداریان کرد، ئینجا بە نیوەمردوویی بەجێیان هێشت و ڕۆیشتن. 30
And Jesus answering said, A certain [man] went down from Jerusalem to Jericho, and fell among robbers, who stripped him of his raiment, and wounded [him], and departed, leaving [him] half dead.
وا ڕێککەوت کاهینێک بەو ڕێگایەدا دەڕۆیشت، کاتێک ئەوی بینی لەو بەرەوە تێپەڕی. 31
And by chance there came down a certain priest that way; and when he saw him, he passed by on the other side.
هەروەها کابرایەکی لێڤیش بە هەمان شێوە گەیشتە شوێنەکە، هات و سەیری کرد و لەو بەرەوە تێپەڕی. 32
And likewise a Levite, when he was at the place, came and looked [on him], and passed by on the other side.
بەڵام سامیرەییەکی ڕێبوار هاتە سەری، بینی و دڵی پێی سووتا، 33
But a certain Samaritan, as he journeyed, came were he was: and when he saw him, he had compassion [on him],
لێی چووە پێش و ڕۆن و شەرابی بەسەر برینەکاندا کرد و پێچایەوە، سواری وڵاخەکەی خۆی کرد و بردییە خانێک و چاودێری کرد. 34
And went to [him], and bound up his wounds, pouring in oil and wine, and set him on his own beast, and brought him to an inn, and took care of him.
ڕۆژی پاشتر دوو دیناری دەرهێنا و دایە خانچییەکە و گوتی:”چاودێری بکە و هەرچی زیاترت خەرجکرد، کە گەڕامەوە دەتدەمەوە.“ 35
And on the morrow, when he departed, he took out two pence, and gave [them] to the host, and said to him, Take care of him: and whatever thou spendest more, when I come again, I will repay thee.
«کام لەم سێ کەسە بە نزیک دەزانیت بۆ ئەو پیاوەی کە کەوتە دەست جەردەکان؟» 36
Which now of these three, thinkest thou, was neighbor to him that fell among the robbers?
تەوراتناسەکە گوتی: «ئەوەی بەزەیی پێیدا هاتەوە.» عیساش پێی فەرموو: «تۆش بڕۆ و بەو شێوەیە بکە.» 37
And he said, He that showed mercy on him. Then said Jesus to him, Go, and do thou likewise.
کاتێک عیسا و قوتابییەکانی بەرەو ئۆرشەلیم دەچوون، عیسا لایدا گوندێک، ژنێک لە ماڵەکەی خۆی پێشوازی لێکرد ناوی مەرسا بوو. 38
Now it came to pass, as they were going, he entered into a certain village: and a certain woman, named Martha, received him into her house.
خوشکێکی هەبوو ناوی مریەم بوو، لەبەرپێی مەسیح دانیشت و گوێی لە فەرمایشتەکانی دەگرت. 39
And she had a sister called Mary, who also sat at Jesus' feet, and heard his word.
بەڵام مەرسا لەبەر زۆری خزمەتکردن شڵەژا بوو، ڕاوەستا و گوتی: «گەورەم، باکت نییە خوشکم بە تەنها بەجێی هێشتووم و خزمەت دەکەم؟ پێی بفەرموو با یارمەتیم بدات.» 40
But Martha was cumbered about much serving, and came to him, and said, Lord, dost thou not care that my sister hath left me to serve alone? bid her therefore that she help me.
مەسیح وەڵامی دایەوە: «مەرسا، مەرسا، تۆ خەم لە زۆر شت دەخۆیت و ناڕەحەتیت. 41
And Jesus answered, and said to her, Martha, Martha, thou art anxious, and troubled about many things:
بەڵام یەک شت پێویستە، مریەم شتە باشەکەی هەڵبژاردووە کە لێی ناسەنرێتەوە.» 42
But one thing is needful; and Mary hath chosen that good part, which shall not be taken away from her.

< لۆقا 10 >