< شینەکانی یەرمیا 3 >

من ئەو پیاوەم کە زەلیلیم بینی بە گۆچانی تووڕەیی ئەو. 1
אני הגבר ראה עני בשבט עברתו
منی بە پێش خۆی دا و منی بە تاریکاییدا برد، بەبێ هیچ ڕووناکییەک. 2
אותי נהג וילך חשך ולא אור
بێگومان، دەستی لە دژی من بەرزدەکاتەوە بە بەردەوامی و بە درێژایی ڕۆژ. 3
אך בי ישב יהפך ידו כל היום
گۆشت و پێستی منی پیرکرد، ئێسکەکانی شکاندم. 4
בלה בשרי ועורי שבר עצמותי
دەوری گرتم و گەمارۆی دام بە ژەهر و ناخۆشی. 5
בנה עלי ויקף ראש ותלאה
ناچاری کردم لەناو تاریکیدا نیشتەجێ بم وەک ئەوانەی لەمێژە مردوون. 6
במחשכים הושיבני כמתי עולם
لەناو پەرژینێک بەندی کرد بۆ ئەوەی نەتوانم هەڵبێم، زنجیرەکانی منی قورس کرد. 7
גדר בעדי ולא אצא הכביד נחשתי
هەروەها کاتێک هاوار دەکەم و داوای فریاکەوتن دەکەم، بەڵام نزاکانم ڕادەگرێت. 8
גם כי אזעק ואשוע שתם תפלתי
بەردی تاشراوی کەڵەکە کرد و ڕێگای منی پێ گرت، ڕێڕەوەکانی منی خواروخێچ کرد. 9
גדר דרכי בגזית נתיבתי עוה
وەک ورچێک بۆم لە بۆسەدایە، وەک شێرێک خۆی مات دەکات، 10
דב ארב הוא לי אריה (ארי) במסתרים
منی لەڕێ لادا و پارچەپارچەی کردم، منی وێران کرد. 11
דרכי סורר ויפשחני שמני שמם
کەوانەکەی ڕاکێشا منی کردە نیشانەی تیرەکانی. 12
דרך קשתו ויציבני כמטרא לחץ
تیرەکانی تیردانەکەی لە دڵم چەقاند. 13
הביא בכליתי בני אשפתו
هەموو گەلەکەم سووکایەتیم پێ دەکەن، بە درێژایی ڕۆژ بە گۆرانی گاڵتەم پێ دەکەن. 14
הייתי שחק לכל עמי נגינתם כל היום
تێری کردم لە تاڵی، زەقنەبووتی دەرخوارد دام. 15
השביעני במרורים הרוני לענה
بە چەو ددانەکانی منی وردوخاش کرد، منی لەناو خۆڵەمێش پەستایەوە. 16
ויגרס בחצץ שני הכפישני באפר
من لە ئاشتی بێبەش کراوم، سەرکەوتنم لەبیرچووەوە. 17
ותזנח משלום נפשי נשיתי טובה
ئینجا گوتم، «شکۆمەندیم نەما، هەروەها هیوام بە یەزدان بڕا.» 18
ואמר אבד נצחי ותוחלתי מיהוה
دێتەوە بیرم، ڕۆژانی زەلیلی و سەرگەردانیم، وەک ژەهر و زەقنەبووت بوون. 19
זכר עניי ומרודי לענה וראש
بە باشی بەبیرم دێتەوە، لە ناخەوە ڕۆحم خەمبارە. 20
זכור תזכור ותשיח (ותשוח) עלי נפשי
بەڵام ئەوە دەهێنمەوە یادم و لەبەر ئەوە هیوام هەیە: 21
זאת אשיב אל לבי על כן אוחיל
بەهۆی خۆشەویستی نەگۆڕی یەزدانە کە لەناونەچووین، چونکە بەزەییەکەی تەواو نابێت. 22
חסדי יהוה כי לא תמנו כי לא כלו רחמיו
ئەوانەت هەموو بەیانییەک نوێن؛ دڵسۆزییەکەت چەند گەورەیە. 23
חדשים לבקרים רבה אמונתך
بە خۆم دەڵێم: «یەزدان بەشی منە، لەبەر ئەوە هیوام بەوە.» 24
חלקי יהוה אמרה נפשי על כן אוחיל לו
یەزدان چاکە بۆ ئەوانەی هیوایان بەو هەیە، بۆ ئەو کەسەی داوای ئەو دەکات. 25
טוב יהוה לקוו לנפש תדרשנו
باشە بۆ کەسێک بە بێدەنگی چاوەڕێ بکات بۆ هاتنی ڕزگاریی یەزدان. 26
טוב ויחיל ודומם לתשועת יהוה
باشە پیاو نیر هەڵبگرێت هەر لە تەمەنی منداڵییەوە. 27
טוב לגבר כי ישא על בנעוריו
با بە تەنها دانیشێت و بێدەنگ بێت، چونکە یەزدان ئەمەی بەسەرهێناوە. 28
ישב בדד וידם כי נטל עליו
با سەری بخاتە ناو خاکوخۆڵ، لەوانەیە هێشتا هیوای مابێت. 29
יתן בעפר פיהו אולי יש תקוה
با ڕوومەتی بۆ ئەوە ڕابگرێت کە لێی دەدات، با تێربێت لە ڕیسوایی. 30
יתן למכהו לחי ישבע בחרפה
چونکە کەس بۆ هەتاهەتایە لەلایەن پەروەردگارەوە ڕەت ناکرێتەوە. 31
כי לא יזנח לעולם אדני
لەگەڵ ئەوەی دڵتەنگی دەهێنێت، میهرەبانیش نیشان دەدات، بەپێی گەورەیی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی. 32
כי אם הוגה ורחם כרב חסדיו
ئەو کەس لە دڵەوە زەلیل ناکات و دڵتەنگی ناکات. 33
כי לא ענה מלבו ויגה בני איש
تێکشکاندنی دیلەکانی هەموو زەوی لەژێر پێ، 34
לדכא תחת רגליו כל אסירי ארץ
یان بێبەشکردنی کەسێک لە مافی خۆی لەبەردەم خودای هەرەبەرز، 35
להטות משפט גבר נגד פני עליון
یان بەدوورگرتنی مرۆڤ لە دادپەروەری، ئایا پەروەردگار هەموو ئەمانە نابینێت؟ 36
לעות אדם בריבו אדני לא ראה
کێ دەتوانێت قسە بکات قسەکەی بێتەجێ، ئەگەر پەروەردگار فەرمانی نەدابێت؟ 37
מי זה אמר ותהי אדני לא צוה
ئایا ڕوودانی چاکە و خراپە بە فەرمایشتی خودای هەرەبەرز نییە؟ 38
מפי עליון לא תצא הרעות והטוב
بۆچی مرۆڤی زیندوو گلەیی بکات کاتێک لەسەر گوناهەکانی سزا دەدرێت؟ 39
מה יתאונן אדם חי גבר על חטאו
با هەڵسوکەوتمان بپشکنین و تاقی بکەینەوە و بگەڕێینەوە بۆ لای یەزدان. 40
נחפשה דרכינו ונחקרה ונשובה עד יהוה
با دڵ و دەستمان بەرزبکەینەوە بۆ خودا لە ئاسمان، بڵێین: 41
נשא לבבנו אל כפים אל אל בשמים
«ئێمە گوناهمان کرد و یاخی بووین، تۆش لێمان خۆش نەبوویت. 42
נחנו פשענו ומרינו אתה לא סלחת
«خۆت بە تووڕەیی داپۆشی و ڕاوتناین، بەبێ بەزەیی ئێمەت کوشت. 43
סכותה באף ותרדפנו הרגת לא חמלת
بە هەور خۆت داپۆشی بۆ ئەوەی نوێژەکانمان نەگاتە لات. 44
סכותה בענן לך מעבור תפלה
ئێمەت کرد بە پاشەڕۆ و نەویستراو لەنێو گەلان. 45
סחי ומאוס תשימנו בקרב העמים
«هەموو دوژمنانمان دەمیان لێمان کردەوە. 46
פצו עלינו פיהם כל איבינו
ترس و تەڵە باڵی بەسەرماندا کێشا، لەناوچوون و وێرانی.» 47
פחד ופחת היה לנו השאת והשבר
چاوەکانم کانی فرمێسک هەڵدەڕێژن لەبەر ئەوەی گەلەکەم لەناوچوون. 48
פלגי מים תרד עיני על שבר בת עמי
چاوەکانم فرمێسک هەڵدەڕێژن و ناوەستن بەبێ پسانەوە، 49
עיני נגרה ולא תדמה מאין הפגות
تاوەکو یەزدان لە ئاسمانەوە تەماشای خوارەوە بکات و ببینێت. 50
עד ישקיף וירא יהוה משמים
ئەوەی دەیبینم گیانم ئازار دەدات لەبەر ئازاری کچانی شارەکەم. 51
עיני עוללה לנפשי מכל בנות עירי
ئەوانەی دوژمنی من بوون بەبێ هۆ وەک چۆلەکە ڕاویان کردم. 52
צוד צדוני כצפור איבי חנם
بە زیندووێتی منیان فڕێدا ناو چاڵ، بەردیان تێمگرت. 53
צמתו בבור חיי וידו אבן בי
نوقومی ئاو بووم، گوتم: «خەریکە بمرم.» 54
צפו מים על ראשי אמרתי נגזרתי
ئەی یەزدان، لە قووڵایی چاڵەوە بە ناوی تۆوە نزا دەکەم. 55
קראתי שמך יהוה מבור תחתיות
گوێت لە دەنگم بوو: «گوێت دامەخە کاتێک هاوار و هانات بۆ دەهێنم.» 56
קולי שמעת אל תעלם אזנך לרוחתי לשועתי
ئەو ڕۆژەی نزام بۆ کردیت نزیک بوویتەوە، فەرمووت: «مەترسە!» 57
קרבת ביום אקראך אמרת אל תירא
ئەی پەروەردگار، بەرگریت لە کێشەی من کرد، ژیانی منت کڕییەوە. 58
רבת אדני ריבי נפשי גאלת חיי
ئەی یەزدان، ستەمدیدەیی منت بینی. دادوەری کێشەکەم بکە! 59
ראיתה יהוה עותתי שפטה משפטי
هەموو تۆڵەسەندنەوەکەی ئەوانت بینی، هەموو پیلانەکانیان لە دژی من. 60
ראיתה כל נקמתם--כל מחשבתם לי
ئەی یەزدان، گوێت لە ڕیسواکردنەکەیان بوو، هەموو پیلانەکانیان لە دژی من؛ 61
שמעת חרפתם יהוה כל מחשבתם עלי
ئەوەی دوژمنەکانم بە درێژایی ڕۆژ لە دژی من باسی دەکەن و دەیچرپێنن. 62
שפתי קמי והגיונם עלי כל היום
تەماشایان بکە! هەستان و دانیشتنیان، بە گۆرانییەکانیان گاڵتەم پێ دەکەن. 63
שבתם וקימתם הביטה אני מנגינתם
ئەی یەزدان، سزایان بدە، بەپێی کردەوەکانی دەستیان. 64
תשיב להם גמול יהוה כמעשה ידיהם
پێچە لەسەر دڵیان دابنێ، با نەفرەتت لەسەریان بێت! 65
תתן להם מגנת לב תאלתך להם
بە تووڕەییەوە ڕاویان بنێ و لەناویان ببە لەژێر ئاسمانی یەزداندا. 66
תרדף באף ותשמידם מתחת שמי יהוה

< شینەکانی یەرمیا 3 >