< ئەیوب 41 >

«ئایا دەتوانیت لیڤیاتان بە قولاپ ڕاو بکەیت، یان زمانی بە گوریس ببەستیتەوە؟ 1
an extrahere poteris Leviathan hamo et fune ligabis linguam eius
ئایا دەتوانیت ئەڵقە بخەیتە لووتی یان شەویلاکی بە لووتەوانە بسمیت؟ 2
numquid pones circulum in naribus eius et armilla perforabis maxillam eius
ئایا زۆر لێت دەپاڕێتەوە یان بە نەرمی قسەت لەگەڵ دەکات؟ 3
numquid multiplicabit ad te preces aut loquetur tibi mollia
ئایا پەیمانت لەگەڵ دەبەستێت کە بە درێژایی ژیانی بیکەیت بە کۆیلەی خۆت؟ 4
numquid feriet tecum pactum et accipies eum servum sempiternum
ئایا وەک چۆلەکە یاری لەگەڵ دەکەیت یان بۆ کچە منداڵەکانت دەیبەستیتەوە؟ 5
numquid inludes ei quasi avi aut ligabis illum ancillis tuis
ئایا ڕاوچییەکان کڕین و فرۆشتنی لەسەر دەکەن یان لەنێو بازرگانەکان دابەشی دەکەن؟ 6
concident eum amici divident illum negotiatores
ئایا پێستی پڕ دەکەیت لە ڕم و سەریشی پڕ لە تیر؟ 7
numquid implebis sagenas pelle eius et gurgustium piscium capite illius
دەستت لەسەری دابنێ و بیر لە جەنگ بکەرەوە، جارێکی دیکە دووبارەی ناکەیتەوە! 8
pone super eum manum tuam memento belli nec ultra addas loqui
هیواخواستن بۆ گرتنی پووچە، هەر بە بینینی دەتۆقێت. 9
ecce spes eius frustrabitur eum et videntibus cunctis praecipitabitur
کەسێک نییە ئەوەندە ئازا بێت بەخەبەری بهێنێت، ئیتر کێ هەیە لە ڕووی مندا بوەستێت؟ 10
non quasi crudelis suscitabo eum quis enim resistere potest vultui meo
کێ شتێکی پێم بەخشیوە تاکو من بیدەمەوە؟ ئەوەی لەژێر هەموو ئاسمانە هی منە. 11
quis ante dedit mihi ut reddam ei omnia quae sub caelo sunt mea sunt
«بێدەنگ نابم لە باسکردنی ئەندامەکانی جەستەی لیڤیاتان و لە ڕاگەیاندنی هێزی و لە جوانی ئاکاری جەستەی. 12
non parcam ei et verbis potentibus et ad deprecandum conpositis
کێ دەتوانێت پێستەکەی دابماڵێت؟ کێ دەتوانێت هەردوو لای سپەرەکەی ببڕێت؟ 13
quis revelavit faciem indumenti eius et in medium oris eius quis intrabit
کێ دوو شەویلاکی دەمی دەکاتەوە؟ ڕیزی ددانەکانی ترسێنەرە. 14
portas vultus eius quis aperiet per gyrum dentium eius formido
پشتی بە ڕیزێک قەڵغان داپۆشراوە، بە پتەوی بەیەکەوە بەستراوە؛ 15
corpus illius quasi scuta fusilia et conpactum squamis se prementibus
بە شێوەیەک پێکەوە نووساون کە تەنانەت با بە نێوانیاندا ناڕوات. 16
una uni coniungitur et ne spiraculum quidem incedit per eas
هەریەکەیان بەوی تەنیشتیەوە نووساوە؛ پێکەوە بەستراون لێک نابنەوە. 17
una alteri adherebunt et tenentes se nequaquam separabuntur
کە دەحیلێنێت بروسکەی ڕووناکی دەدات؛ چاوەکانی وەک گزنگی بەیانن. 18
sternutatio eius splendor ignis et oculi eius ut palpebrae diluculi
لە دەمیەوە بڵێسەی ئاگر دێتە دەرەوە، پریشکی ئاگری لێ دەبێتەوە. 19
de ore eius lampades procedunt sicut taedae ignis accensae
لە کونە لووتییەوە دووکەڵ هەڵدەستێت، هەروەک سووتانی قامیش لەبن مەنجەڵێکی لە کوڵ. 20
de naribus eius procedit fumus sicut ollae succensae atque ferventis
هەناسەی خەڵووز دادەگیرسێنێت، گڕیش لە دەمیەوە دەڕژێت. 21
halitus eius prunas ardere facit et flamma de ore eius egreditur
هێزەکەی لە ملیدایە، لەبەردەمی هەڵوەستەی لێ دەکەن. 22
in collo eius morabitur fortitudo et faciem eius praecedet egestas
گۆشتەکەی قەدقەد پێکەوە نووساوە، بەسەر لەشیدا داڕێژراوە و ناجوڵێتەوە. 23
membra carnium eius coherentia sibi mittet contra eum fulmina et ad locum alium non ferentur
سەرسەختە، بە جەرگ و چاونەوترسە. 24
cor eius indurabitur quasi lapis et stringetur quasi malleatoris incus
کە هەڵدەستێت بەهێزان دەتۆقن، لە ترسی خۆڕاتەکاندنەکەی پەنا دەگرن. 25
cum sublatus fuerit timebunt angeli et territi purgabuntur
شمشێری بەر دەکەوێت بەڵام نایپێکێت، نە ڕم و نە تیر. 26
cum adprehenderit eum gladius subsistere non poterit neque hasta neque torax
ئاسن لەلای وەک کا وایە، بڕۆنزیش وەک داری کلۆر. 27
reputabit enim quasi paleas ferrum et quasi lignum putridum aes
تیری کەوانەکان نایبەزێنن؛ بەردی بەردەقانییەکان بەلایەوە وەک پووشن. 28
non fugabit eum vir sagittarius in stipulam versi sunt ei lapides fundae
گورز لەلای وەک کایە؛ بە ڕاوەشاندنی ڕم پێدەکەنێت. 29
quasi stipulam aestimabit malleum et deridebit vibrantem hastam
ژێری پارچە گۆزەی تیژە، جەنجەڕ بەسەر قوڕدا ڕادەکێشێت. 30
sub ipso erunt radii solis sternet sibi aurum quasi lutum
وا دەکات قووڵایی وەک مەنجەڵ بکوڵێت، دەریا وەک هیزەی زەیت لێ دەکات. 31
fervescere faciet quasi ollam profundum mare ponet quasi cum unguenta bulliunt
لەدوای خۆی هێڵێکی سپی درەوشاوە بەجێدەهێڵێت، شەپۆلەکان وەک پرچی سپی لێ دەکات. 32
post eum lucebit semita aestimabit abyssum quasi senescentem
لەسەر زەوی هاوشێوەی نییە، بۆ نەترسان دروستکراوە. 33
non est super terram potestas quae conparetur ei qui factus est ut nullum timeret
بە سووکییەوە تەماشای لووتبەرزەکان دەکات؛ پاشای هەموو لەخۆباییەکانە.» 34
omne sublime videt ipse est rex super universos filios superbiae

< ئەیوب 41 >