< ئەیوب 4 >
ئینجا ئەلیفازی تێمانی وەڵامی دایەوە: | 1 |
提幔人以利法回答說:
«ئەگەر یەکێک قسەیەک بکات دڵگران دەبیت؟ بەڵام کێ دەتوانێت لە قسەکردن ڕابوەستێت؟ | 2 |
人若想與你說話,你就厭煩嗎? 但誰能忍住不說呢?
لە یادت بێ تۆ ڕێنمایی زۆر کەست کردووە و دەستە شلبووەکانت توند کردووە. | 3 |
你素來教導許多的人, 又堅固軟弱的手。
قسەکانت ئەوانەی هەستاندەوە کە کەوتوون و ئەژنۆ لەرزۆکەکانت چەسپاند. | 4 |
你的言語曾扶助那將要跌倒的人; 你又使軟弱的膝穩固。
بەڵام ئێستا کە خۆت تووشی تەنگانە بوویت، ورەت بەرداوە، لەوەی کە بەسەر خۆت هاتووە، پەرێشان بوویت. | 5 |
但現在禍患臨到你,你就昏迷, 挨近你,你便驚惶。
ئایا پشت بە لەخواترسییەکەت نابەستیت؟ ئایا بێ کەموکوڕییەکەت هیوابەخش نییە؟ | 6 |
你的倚靠不是在你敬畏上帝嗎? 你的盼望不是在你行事純正嗎?
«بەبیر خۆتی بهێنەرەوە، بێتاوانێکت بینیوە فەوتابێت، یاخود کەسە سەرڕاستەکان لەناوچووبن؟ | 7 |
請你追想:無辜的人有誰滅亡? 正直的人在何處剪除?
وەک بینیوتە، ئەوانەی خراپە دەکێڵن و چەرمەسەری دەچێنن، خۆیان دروێنەی دەکەن. | 8 |
按我所見,耕罪孽、種毒害的人 都照樣收割。
بە هەناسەی خودا لەناودەچن و بە بای تووڕەییەکەی نامێنن. | 9 |
上帝一出氣,他們就滅亡; 上帝一發怒,他們就消沒。
مڕەمڕی شێر و دەنگی نەڕەی و کەڵبەی شێرەکان شکێنران. | 10 |
獅子的吼叫和猛獅的聲音盡都止息; 少壯獅子的牙齒也都敲掉。
شێر دەفەوتێت لەبەر نەبوونی نێچیر و بەچکەی شێرەکە پەرتەوازە دەبن. | 11 |
老獅子因絕食而死; 母獅之子也都離散。
«وشەیەک بۆ لای من دزەی کرد، گوێم چرپەیەکی بیست. | 12 |
我暗暗地得了默示; 我耳朵也聽其細微的聲音。
لە مۆتەکەی شەومدا کاتێک مرۆڤ خەوێکی قووڵ دەیباتەوە، | 13 |
在思念夜中、異象之間, 世人沉睡的時候,
ترس و تۆقینێک منی داگرت و هەموو ئێسکەکانم لەرزین. | 14 |
恐懼、戰兢臨到我身, 使我百骨打戰。
ڕۆحێک بە بەردەممدا تێپەڕی و مووەکانی لەشم مووچڕکەیان پێدا هات. | 15 |
有靈從我面前經過, 我身上的毫毛直立。
ڕاوەستا، بەڵام نەمزانی چی بوو، شێوەیەک لەبەرچاوم بوو، چرپەیەک و دەنگێکم بیست: | 16 |
那靈停住, 我卻不能辨其形狀; 有影像在我眼前。 我在靜默中聽見有聲音說:
”ئایا مرۆڤ لە خودا ڕاستودروستترە، یان پیاو لە بەدیهێنەرەکەی بێگەردتر دەبێت؟ | 17 |
必死的人豈能比上帝公義嗎? 人豈能比造他的主潔淨嗎?
ئەگەر خودا متمانە بە خزمەتکارەکانی نەکات و گومڕایی بخاتە پاڵ فریشتەکانی، | 18 |
主不信靠他的臣僕, 並且指他的使者為愚昧;
ئەی چەند زیاتر متمانە بە دانیشتووانی ناو خانووی قوڕ ناکات، ئەوانەی بنەچەیان لە خۆڵەوەیە و وەک مۆرانە پان دەکرێنەوە. | 19 |
何況那住在土房、根基在塵土裏、 被蠹蟲所毀壞的人呢?
لەنێوان بەیانی و ئێوارەدا تێکدەشکێنرێن، بێ ئەوەی کەس ئاگای لێیان بێت بۆ هەتاهەتایە لەناودەچن. | 20 |
早晚之間,就被毀滅, 永歸無有,無人理會。
ئایا گوریسی ڕەشماڵەکانیان هەڵنەکێشراوە، تاکو بەبێ دانایی بمرن؟“ | 21 |
他帳棚的繩索豈不從中抽出來呢? 他死,且是無智慧而死。