< ئەیوب 23 >

ئەیوبیش وەڵامی دایەوە: 1
«هەروەها ئەمڕۆش سکاڵاکەم جەرگبڕە؛ لەگەڵ ناڵینم دەستی خودا لەسەرم هەر قورسە. 2
خۆزگە دەمزانی چۆن پێی بگەم؛ دەهاتمە لای نشینگەکەی! 3
بە ڕێکوپێکی کێشە دەخەمە بەردەمی، دەمم پڕ دەکەم لە بەهانە، 4
هەتا بزانم چۆن وەڵامم دەداتەوە و لەوە تێبگەم کە پێم دەڵێت. 5
ئایا بە زۆری هێز مشتومڕم لەگەڵ دەکات؟ نەخێر، بەڵکو پەلکێشی دادگام ناکات. 6
لەوێ کەسی ڕاست بەهانەی بۆ دەهێنایەوە و بۆ هەتاهەتایە لە دەست دادەورەکەم دەرباز دەبووم. 7
«بەڵام ئەگەر بەرەو ڕۆژهەڵات بچم لەوێ نییە، بەرەو ڕۆژئاواش هەستی پێ ناکەم. 8
کاتێک لە باکوور کار دەکات، بەرچاوم ناکەوێت؛ کاتێک بەرەو باشوور دەسووڕێتەوە، نایبینم. 9
بەڵام ڕێگام دەزانێت، دوای ئەوەی تاقیم دەکاتەوە وەک زێڕ دەردەچم. 10
پێیەکانم بە هەمان هەنگاوی ئەو ڕۆیشتوون، ڕێگای ئەوم گرتەبەر و لام نەدا. 11
لە فەرمانەکانی زمانی ئەو لام نەداوە؛ لە نانی پێویستی خۆم زیاتر قسەکانی دەمی ئەوم لە گەنجینەی دڵم هەڵگرتووە. 12
«بەڵام ئەو تاک و تەنهایە و کێ ڕێی لێ دەگرێت؟ ئەوەی ئارەزووی لێ بێت، دەیکات. 13
فەرزی خۆی لە دژی من جێبەجێ دەکات، پلانی وەک ئەمانەش زۆرە لەلای. 14
لەبەر ئەوە لەبەردەمی دەتۆقم؛ سەرنج دەدەم و لێی دەترسم. 15
خودا دڵی بێهێز کردم؛ توانادارەکە منی تۆقاند. 16
لەگەڵ ئەوەشدا تاریکی و تەمە چڕەکەش کە ڕوخساری داپۆشیم بێدەنگم ناکات. 17

< ئەیوب 23 >