< یەرمیا 23 >
یەزدان دەفەرموێت: «قوڕبەسەر ئەو شوانانەی مەڕی مێگەلەکەم دەفەوتێنن و پەرتوبڵاوی دەکەنەوە!» | 1 |
Biada pasterzom, którzy gubią i rozpraszają trzodę mego pastwiska! – mówi PAN.
لەبەر ئەوە یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل لەبارەی ئەو شوانانەی کە شوانایەتی گەلەکەی من دەکەن، ئەمە دەفەرموێت: «ئێوە مەڕەکانی منتان پەرتوبڵاوکردەوە و دەرتانکرد و گرنگیتان پێنەدا، لەبەر ئەوە منیش لەسەر خراپی کردەوەکانتان سزاتان دەدەم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 2 |
Dlatego tak mówi PAN, Bóg Izraela, do pasterzy, którzy pasą mój lud: Wy rozpraszacie moje owce i rozganiacie [je], a nie nawiedzaliście ich. Oto nawiedzę was za zło waszych uczynków, mówi PAN.
«بەڵام من پاشماوەی مێگەلەکەی خۆم لە هەموو ئەو خاکانە کۆدەکەمەوە کە دەرمکردن بۆی، دەیانگەڕێنمەوە بۆ لەوەڕگاکانیان و زاوزێ دەکەن و زۆر دەبن. | 3 |
I zgromadzę resztkę moich owiec ze wszystkich krajów, do których je rozpędziłem, i sprowadzę je do ich owczarni; będą płodne i rozmnożą się.
ئینجا شوانیان بۆ دادەنێم و شوانایەتییان دەکەن، ئیتر ناترسن و ناتۆقن و ون نابن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 4 |
Ustanowię nad nimi pasterzy, którzy będą je paść, aby już się nie lękały i nie trwożyły, i aby żadna z nich nie zginęła, mówi PAN.
یەزدان دەفەرموێت: «ئەوەتا سەردەمێک دێت، لقێکی ڕاستودروست لە داودەوە هەڵدەستێنم، پاشایەک بە دانایی پاشایەتی دەکات، ڕاستودروستی و دادپەروەری لە زەویدا پەیڕەو دەکات. | 5 |
Oto nadchodzą dni, mówi PAN, w których wzbudzę Dawidowi sprawiedliwą Latorośl i będzie panować Król, i będzie mu się szczęściło; będzie wykonywał sąd i sprawiedliwość na ziemi.
لە سەردەمی ئەودا یەهودا ڕزگاری دەبێت و ئیسرائیل بە ئاسوودەیی نیشتەجێ دەبێت. ئەو ناوەی کە پێی دەناسرێت:”یەزدان ڕاستودروستیمانە.“» | 6 |
Za jego dni Juda będzie zbawiona, a Izrael będzie mieszkał bezpiecznie. A to jest jego imię, którym będą go nazywać: PAN NASZĄ SPRAWIEDLIWOŚCIĄ.
یەزدان دەفەرموێت: «لەبەر ئەوە ئەوەتا سەردەمێک دێت، چیتر ناڵێن:”بە یەزدانی زیندوو، ئەوەی نەوەی ئیسرائیلی لە خاکی میسرەوە دەرهێنا،“ | 7 |
Dlatego oto nadejdą dni, mówi PAN, że nie będą mówić już: Jak żyje PAN, który wyprowadził synów Izraela z ziemi Egiptu;
بەڵکو دەڵێن:”بە یەزدانی زیندوو، ئەوەی ڕەچەڵەکی بنەماڵەی ئیسرائیلی لە خاکی باکوورەوە دەرهێنا و لە هەموو ئەو خاکانەوە بۆ ئەوێ دەریکردن.“ئەوانیش لەسەر خاکەکەی خۆیان نیشتەجێ دەبن.» | 8 |
Ale: Jak żyje PAN, który wyprowadził i który sprowadził potomstwo domu Izraela z kraju północnego i ze wszystkich krajów, do których rozpędziłem ich, i będą mieszkać w swojej ziemi.
سەبارەت بە پێغەمبەرەکان: دڵم لە ناخمدا وردوخاش بووە، هەموو ئێسکەکانم دەلەرزن. من وەک کەسێکی سەرخۆشم لێهات، وەک پیاوێک شەراب بەسەریدا زاڵ بووبێت، لەبەر یەزدان و لەبەر فەرموودە پیرۆزەکانی. | 9 |
Moje serce pęka we mnie z powodu proroków, wszystkie moje kości drżą; jestem jak człowiek pijany, jak człowiek, którego zmogło wino, z powodu PANA i z powodu słów jego świętości.
خاکەکە پڕ بووە لە داوێنپیسان، خاکەکە لەبەر نەفرەت دەناڵێنێت، لەوەڕگاکانی چۆڵەوانی وشک بوون. پێغەمبەران لەسەر ڕێڕەوی خراپە دەڕۆن و دەسەڵاتیان بۆ ستەم بەکاردەهێنن. | 10 |
Ziemia bowiem jest pełna cudzołożników i płacze z powodu przekleństwa; pastwiska na pustkowiu wyschły; ich dążenia są niegodziwe, a ich siła jest niewłaściwa.
«پێغەمبەر و کاهین هەردووکیان گڵاوبوون، تەنانەت لە پەرستگاکەشم خراپەی ئەوانم بەرچاوکەوت.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 11 |
Bo zarówno prorok, jak i kapłan są obłudnikami, nawet w moim domu znajduje się ich niegodziwość, mówi PAN.
«لەبەر ئەوە ڕێگاکانیان خلیسکە بۆیان، بۆ ناو تاریکی دەردەکرێن و لەوێ دەخزێن، چونکە بەڵایان بەسەردا دەهێنم لە ساڵی سزادانیان.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 12 |
Dlatego ich droga stanie się dla nich jak ślizgawica w ciemności, na którą będą popędzeni i upadną, gdy sprowadzę na nich nieszczęście w roku, kiedy ich nawiedzę, mówi PAN.
«لەنێو پێغەمبەرەکانی سامیرەدا قێزەونییەکەم بینی، بەهۆی بەعلەوە پێشبینی دەکەن و ئیسرائیلی گەلی من گومڕا دەکەن. | 13 |
Widziałem u proroków Samarii głupstwo: prorokowali w imię Baala i zwodzili mój lud Izraela.
لەنێو پێغەمبەرەکانی ئۆرشەلیمیش ئەوەی بینیم موچڕکە بە لەشدا دەهێنێت: داوێنپیسی و ڕێی درۆیان گرتووەتەبەر، خراپەکاران هاندەدەن بۆ ئەوەی کەس لە خراپەکەی نەگەڕێتەوە. ئەوان بۆ من وەک سەدۆمیان لێهاتووە، خەڵکی ئۆرشەلیمیش وەک عەمۆرا.» | 14 |
A u proroków Jerozolimy widziałem okropność: cudzołożą i postępują kłamliwie, utwierdzają też ręce złoczyńców, tak że żaden z nich nie odwraca się od swojej niegodziwości. Wszyscy stali się dla mnie jak Sodoma, a jego mieszkańcy jak Gomora.
لەبەر ئەوە یەزدانی سوپاسالار سەبارەت بە پێغەمبەرەکان ئەمە دەفەرموێت: «ئەوەتا من زەقنەبووتیان دەرخوارد دەدەم و ئاوی ژەهراوییان پێ دەنۆشم، چونکە لەلای پێغەمبەرەکانی ئۆرشەلیمەوە گڵاوی بۆ هەموو زەوی بڵاو بووەوە.» | 15 |
Dlatego tak mówi PAN zastępów o tych prorokach: Oto nakarmię ich piołunem i napoję ich wodą żółci, bo od proroków Jerozolimy rozeszła się niegodziwość na całą tę ziemię.
یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «گوێ لە قسەی ئەو پێغەمبەرانە مەگرن کە پێشبینیتان بۆ دەکەن، چونکە ئەوان تەفرەتان دەدەن. لە خەیاڵی بیری خۆیانەوە دەدوێن، نەک لەسەر زمانی یەزدانەوە. | 16 |
Tak mówi PAN zastępów: Nie słuchajcie słów tych proroków, którzy wam prorokują. Oni was zwodzą, zwiastują wam widzenie własnego serca, [a] nie z ust PANA.
ئەوانەی سووکایەتی بە من دەکەن، دەڵێن،”یەزدان دەفەرموێت، ئاشتیتان بۆ دەبێت.“هەروەها هەموو ئەوانەی بەدوای کەللەڕەقی خۆیان کەوتوون، دەڵێن،”خراپەتان بەسەرنایەت.“ | 17 |
Nieustannie mówią tym, którzy mną gardzą: PAN mówił: Będziecie mieć pokój. A każdemu, który postępuje według uporu swego serca, mówią: Nie spotka was nic złego.
بەڵام کامیان لە ئەنجومەنی یەزدان ڕاوەستا و بینی و گوێی لە فەرموودەکانی بوو؟ کامیان فەرموودەکانی بیست و گوێی لێ گرت؟ | 18 |
Któż bowiem stał w radzie PANA, widział i słyszał jego słowo? Kto rozważył jego słowa i usłyszał je?
ئەوەتا ڕەشەبای یەزدان لە تووڕەییدا هەڵدەچێت، گەردەلوولێکی ڕاماڵە لەسەر سەری بەدکاران هەڵدەکات. | 19 |
Oto wicher PANA wyjdzie z zapalczywością, wicher ciężki spadnie na głowę bezbożnych;
تووڕەیی یەزدان دانامرکێتەوە هەتا نیازەکانی دڵی خۆی بە تەواوی جێبەجێ نەکات. لە داهاتوودا بە ڕوونی تێی دەگەن. | 20 |
Nie odwróci się gniew PANA, aż spełni i wykona [on] myśli swego serca. W ostatecznych czasach dokładnie to zrozumiecie.
من ئەو پێغەمبەرانەم نەنارد، بە پەلە پەیامیان ڕاگەیاند، من قسەم لەگەڵیان نەکرد، کەچی خۆیان پێشبینییان کرد. | 21 |
Nie posłałem tych proroków, a oni jednak pobiegli. Nie mówiłem do nich, oni jednak prorokowali.
بەڵام ئەگەر لە ئەنجومەنی مندا بووەستابان، فەرموودەکانی منیان بە گەلەکەم ڕادەگەیاند و لە ڕێگا خراپەکانیان و لە خراپەی کردەوەکانیان دەیانگێڕانەوە. | 22 |
Lecz gdyby stali w mojej radzie i głosili mojemu ludowi moje słowa, odwróciliby go od jego złej drogi i od zła jego uczynków.
«ئایا من تەنها لە نزیکەوە خودام و لە دوورەوە خودا نیم؟» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 23 |
Czy jestem [tylko] Bogiem z bliska? – mówi PAN, a nie Bogiem [także] z daleka?
«یان کەس هەیە لە پەناگا خۆی بشارێتەوە و من نەیبینم؟ ئایا من ئاسمان و زەوی پڕناکەمەوە؟» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 24 |
Czy może się kto schować w ukryciu, abym go nie widział? – mówi PAN. Czy nie wypełniam nieba i ziemi? – mówi PAN.
«گوێم لە قسەی ئەو پێغەمبەرانە بوو کە بە درۆ بە ناوی منەوە پێشبینی دەکەن، دەڵێن:”خەونم بینی! خەونم بینی!“ | 25 |
Słyszałem, co mówią prorocy, którzy prorokują kłamstwa w moje imię, mówiąc: Miałem sen, miałem sen.
هەتا کەی ئەمە لە دڵی ئەو پێغەمبەرە درۆزنانە دەبێت کە بە خەیاڵی بیری خۆیان پێشبینی بکەن؟ | 26 |
Jak długo [to będzie] w sercu tych proroków, którzy prorokują kłamstwa? Są przecież prorokami złudy własnego serca;
بەو خەونانەی بۆ یەکتری دەگێڕنەوە وای لێک دەدەنەوە ناوی من لەبیری گەلەکەم ببەنەوە، وەک چۆن باوباپیرانیان لەبەر پەرستنی بەعل ناوی منیان لەبیرچوو. | 27 |
Którzy zamierzają sprawić, aby mój lud zapomniał moje imię przez swoje sny, które każdy opowiada swemu bliźniemu, jak ich ojcowie zapomnieli o moim imieniu dla Baala.
با ئەو پێغەمبەرەی خەونی هەیە خەونەکەی بگێڕێتەوە، بەڵام با ئەوەی فەرموودەی منی لەلایە بە دڵسۆزییەوە فەرموودەی من ڕابگەیەنێت! گەنم و کا زۆر لە یەکتری جیاوازن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 28 |
Prorok, który ma sen, niech ten sen opowiada, ale ten, który ma moje słowo, niech wiernie mówi moje słowo. Cóż plewie do pszenicy? – mówi PAN.
«ئایا فەرموودەکانم وەک ئاگر نین؟ وەک چەکوش بەرد وردوخاش ناکەن؟» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 29 |
Czy moje słowo nie jest jak ogień? – mówi PAN – i jak młot, który kruszy skałę?
یەزدان دەفەرموێت: «لەبەر ئەوە ئەوەتا من لە دژی ئەو پێغەمبەرانەم، ئەوانەی فەرموودەکان لە یەکتری دەدزن، جا دەڵێن کە لە منەوە هاتووە. | 30 |
Dlatego oto [powstaję] przeciwko tym prorokom, mówi PAN, którzy kradną moje słowa, każdy [kradnie je] swojemu bliźniemu.
ئەوەتا من لە دژی ئەو پێغەمبەرانەم، ئەوانەی زمانیان دەخەنەگەڕ و ڕایدەگەیەنن:”ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.“ | 31 |
Oto [powstaję] przeciwko tym prorokom, mówi PAN, którzy używają swego języka, aby mówić: [PAN] mówi.
ئەوەتا من لە دژی ئەو پێغەمبەرانەم کە بە خەونی درۆوە پێشبینی دەکەن، ئەوانەی بە شانازییەوە درۆکانیان دەگێڕنەوە و گەلەکەم گومڕا دەکەن، بەڵام من نە ناردوومن و نە فەرمانم پێکردوون. هیچ سوودێکیش بەم گەلە ناگەیەنن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 32 |
Oto [powstaję], mówi PAN, przeciwko tym, którzy prorokują sny kłamliwe, opowiadają je i zwodzą mój lud swymi kłamstwami i plotkami, chociaż ja ich nie posłałem ani im [niczego] nie rozkazałem. Dlatego nic nie pomagają temu ludowi, mówi PAN.
«کاتێک ئەم گەلە یان پێغەمبەر یان کاهینێک لێت دەپرسێت:”سروشی یەزدان چییە؟“پێیان بڵێ:”سروشی چی؟ یەزدان دەفەرموێت: من لە کۆڵ خۆمتان دەکەمەوە.“ | 33 |
A gdy ten lud albo prorok lub kapłan zapytają cię: Jakie [jest] brzemię PANA? – wtedy odpowiesz: Jakie brzemię? – właśnie takie: Opuszczę was, mówi PAN.
هەرکەسێک، پێغەمبەر یان کاهین یان لە گەل، ئەگەر وا بڵێت:”ئەمە سروشی یەزدانە،“خۆی و ماڵەکەی سزا دەدەم. | 34 |
A proroka i kapłana oraz ten lud, którzy powiedzą: Brzemię PANA, naprawdę nawiedzę [karą] – ich i ich dom.
ئاوا بە یەکتری دەڵێن، هەریەکە بە برادەرەکەی و هەریەکە بە براکەی:”وەڵامی یەزدان چی بوو؟ یەزدان چی فەرموو؟“ | 35 |
[Ale] tak mówcie każdy do swego bliźniego i każdy do swego brata: Cóż odpowiedział PAN? albo: Cóż mówił PAN?
بەڵام چیتر باسی”سروشی یەزدان“ناکەن، چونکە هەرکەسە و قسەکەی خۆی دەبێت بە سروشەکەی، ئێوە دەستکاری فەرموودەکانی خودای زیندووتان کرد، فەرموودەکانی خودامان، یەزدانی سوپاسالار. | 36 |
I nie wspomnicie już brzemienia PANA, bo brzemieniem stanie się dla każdego jego słowo, gdyż wy wypaczyliście słowa Boga żywego, PANA zastępów, naszego Boga.
ئاوا بە هەر پێغەمبەرێک دەڵێیت:”وەڵامی یەزدان چی بوو؟ یەزدان چی فەرموو؟“ | 37 |
Tak [więc] powiesz do proroka: Cóż ci odpowiedział PAN? albo: Co mówił PAN?
هەرچەندە وا بڵێن:”ئەمە سروشی یەزدانە،“یەزدان ئەمە دەفەرموێت: لەبەر ئەوەی ئەم قسەیە دەکەن:”ئەمە سروشی یەزدانە،“هەرچەندە من بۆم ناردوون کە وا نەڵێن:”ئەمە سروشی یەزدانە،“ | 38 |
Ale ponieważ mówicie: Brzemię PANA, to wtedy tak mówi PAN: Ponieważ mówicie to słowo: Brzemię PANA, chociaż nakazałem wam, mówiąc: Nie mówcie: Brzemię PANA;
لەبەر ئەوە بە تەواوی لەبەردەمی خۆم هەڵتاندەگرم و لە کۆڵ خۆمتان دەکەمەوە، خۆتان و ئەم شارەش کە بە خۆتان و باوباپیرانتانم داوە. | 39 |
Oto ja zapomnę o was całkowicie i odrzucę sprzed mego oblicza was i to miasto, które dałem wam i waszym ojcom.
ڕیسواییەکی هەتاهەتایی و سەرشۆڕییەکی هەتاهەتاییتان لەسەر دادەنێم کە هەرگیز لەیاد نەچێت.» | 40 |
I okryję was wieczną wzgardą i wieczną hańbą, która nigdy nie pójdzie w zapomnienie.