< ئیشایا 27 >

لەو ڕۆژەدا، یەزدان بە شمشێرە ڕەق و گەورە و بەهێزەکەی، سزای لیڤیاتان دەدات کە مارە هەڵاتووەکەیە، لیڤیاتان کە مارە پێچ خواردووەکەیە، ئەژدیهاکەی ناو دەریاش دەکوژێت. 1
In that day, the LORD with his fierce and great and mighty sword will punish leviathan, the fleeing serpent, and leviathan the twisted serpent; and he will kill the serpent that is in the sea.
لەو ڕۆژەدا «گۆرانی بۆ ڕەزەمێوی بەردار بڵێن: 2
In that day, sing to her, "A pleasant vineyard.
من یەزدانم، چاودێری ئەوم، هەموو ساتێک ئاوی دەدەم. بە شەو و بە ڕۆژ چاودێری دەکەم نەوەک ئازار بدرێت. 3
I, the LORD, am its keeper. I will water it every moment. Lest anyone damage it, I will keep it night and day.
هەڵچوونم نییە. کێ دەتوانێ لە جەنگدا دڕکوداڵ بخاتە بەرپێم؟ من پێشێلی دەکەم و دەیسووتێنم، پێکەوە گڕیان تێ بەردەدەم. 4
Wrath is not in me, but if I should find briers and thorns, I would do battle. I would march on them and I would burn them together.
بەڵام ئەگەر پەنا بداتە پاڵ من لەگەڵ من ئاشتی دەبەستێت، ئاشتی لەگەڵ من دەبەستێت.» 5
Or else let him take hold of my strength, that he may make peace with me. Let him make peace with me."
لە داهاتوودا، یاقوب ڕەگ دادەکوتێت، ئیسرائیل گوڵ دەکات و لق دەردەکات، ڕووی جیهان پڕ بەروبووم دەکات. 6
In days to come, Jacob will take root. Israel will blossom and bud. They will fill the surface of the world with fruit.
ئایا یەزدان لێیدان بەو شێوەیەی لەوانەی دا کە لێیان دەدان؟ یان ئەوەندەی لێ کوشتن وەک لە بکوژانی ئەوانی کوشت؟ 7
Has he struck them as he struck those who struck them? Or have they been killed as their killers were killed?
بە دوورخستنەوە و بە ڕاپێچکردن دژایەتی ئەوت کرد، ڕایماڵی بە بای بەهێزی خۆی لە ڕۆژێکی بای ڕۆژهەڵاتیدا. 8
In measure, when you send them away, you contend with them. He has removed them with his rough blast in the day of the east wind.
لەبەر ئەوە بەمە کەفارەت بۆ تاوانی یاقوب دەکرێت، ئەمەش هەموو بەروبوومی داماڵینی گوناهەکەیەتی بەوەی هەموو بەردەکانی قوربانگاکە وەک بەردی گەچی وردوخاشکراو لێ بکات، نە ستوونە ئەشێراکان و نە قوربانگاکانی خۆر بە پێوە نەمێنێت. 9
Therefore, by this the iniquity of Jacob will be forgiven, and this is all the fruit of taking away his sin: that he makes all the stones of the altar as chalk stones that are beaten in pieces, so that the Asherim and the incense altars shall rise no more.
شاری قەڵابەند تەنهایە، ماڵ چۆڵ و بەجێماوە وەک چۆڵەوانی، لەوێ گوێرەکە دەلەوەڕێت و لەوێ پاڵ دەداتەوە و لقەکانی تێکدەدات. 10
For the fortified city is solitary, a habitation deserted and forsaken, like the wilderness. The calf will feed there, and there he will lie down, and consume its branches.
کە وشک دەبێت پۆپکەکانی دەشکێن و ژنان دێن ئاگریان تێبەر دەدەن، چونکە گەلێکی تێگەیشتوو نییە، لەبەر ئەوە دروستکەرەکەی بەزەیی پێیاندا نایەتەوە و شێوەکێشەکەی لەگەڵیدا میهرەبان نابێت. 11
When its boughs are withered, they will be broken off. The women will come and set them on fire, for they are a people of no understanding. Therefore he who made them will not have compassion on them, and he who formed them will show them no favor.
لەو ڕۆژەدا یەزدان دەیکوتێت لە ئاوەڕۆی فوراتەوە هەتا دۆڵی میسر، ئێوەش یەک بە یەک هەڵدەگیرێنەوە ئەی نەوەی ئیسرائیل. 12
It will happen in that day, that the LORD will thresh from the flowing stream of the Perath to the Wadi of Egypt; and you will be gathered one by one, children of Israel.
لەو ڕۆژەدا فوو بە کەڕەنایەکی گەورەدا دەکرێت، جا ونبووەکان لە خاکی ئاشور و دوورخراوەکان بۆ خاکی میسر دێن و کڕنۆش بۆ یەزدان دەبەن لە کێوی پیرۆز لە ئۆرشەلیم. 13
It will happen in that day that a great trumpet will be blown; and those who were ready to perish in the land of Assyria, and those who were outcasts in the land of Egypt, shall come; and they will worship the LORD in the holy mountain at Jerusalem.

< ئیشایا 27 >