< ئیشایا 22 >
سروشێک سەبارەت بە دۆڵی بینین: چیتانە وا سەرکەوتوون، هەموو بۆ سەربان، | 1 |
论异象谷的默示: 有什么事使你这满城的人都上房顶呢?
ئەی شارە بە هاتوهاوارەکە، پڕ لە دەنگەدەنگ، شارۆچکە بە شانازییەکە؟ کوژراوەکانت کوژراوی شمشێر نین و مردووی جەنگ نین. | 2 |
你这满处呐喊、大有喧哗的城, 欢乐的邑啊, 你中间被杀的并不是被刀杀, 也不是因打仗死亡。
فەرمانڕەواکانت پێکەوە هەڵاتن، بێ بەرگری بە دیل گیران. هەموو ئەوانەی گیران، پێکەوە بران بۆ زیندان، ئەوانەش کە دوور بوون و هەڵاتبوون. | 3 |
你所有的官长一同逃跑, 都为弓箭手所捆绑。 你中间一切被找到的都一同被捆绑; 他们本是逃往远方的。
لەبەر ئەوە گوتم: «وازم لێ بهێنن، بە تاڵییەوە دەگریێم، زۆرم لێ مەکەن بۆ دڵدانەوەم لەسەر وێرانبوونی گەلەکەم.» | 4 |
所以我说:你们转眼不看我, 我要痛哭。 不要因我众民的毁灭, 就竭力安慰我。
یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار ڕۆژێکی هەیە لە دۆڵی بینین بۆ هاتوهەرا و سەرکوتکردن و سەرلێشێوان بۆ دیوار بڕین و هاوارکردن بۆ چیا. | 5 |
因为主—万军之耶和华使“异象谷” 有溃乱、践踏、烦扰的日子。 城被攻破, 哀声达到山间。
ئیلام تیردانی هەڵگرتووە بە گالیسکە و پیادە و سوارەوە، قییریش قەڵغانی دەرخست. | 6 |
以拦带着箭袋, 还有坐战车的和马兵; 吉珥揭开盾牌。
جا هەڵبژاردەی دۆڵەکانت پڕ دەبێت لە گالیسکە و لە سوارەکان، ڕیزیان بەستووە ڕووەو دەروازەکە. | 7 |
你嘉美的谷遍满战车, 也有马兵在城门前排列。
داپۆشینی یەهودا نامێنێت. جا لەو ڕۆژەدا دەڕوانیتە چەکەکانی کۆشکی دارستان، | 8 |
他去掉犹大的遮盖。 那日,你就仰望林库内的军器。
کەلێنەکانی شاری داود دەبینن کە زۆر بوون و ئاوی گۆمی خوارێ کۆدەکەنەوە. | 9 |
你们看见大卫城的破口很多,便聚积下池的水,
ماڵەکانی ئۆرشەلیم دەژمێرن و ماڵەکان دەڕووخێنن بۆ پتەوکردنی شووراکە. | 10 |
又数点耶路撒冷的房屋,将房屋拆毁,修补城墙,
ئەستێلێک دروستدەکەن لەنێوان دوو شووراکە، بۆ ئاوی گۆمە کۆنەکە. بەڵام نەتانڕوانییە یەزدانی دروستکەری، ئەوەی لەمێژەوە شێوەی کێشابوو نەتانبینی. | 11 |
又在两道城墙中间挖一个聚水池可盛旧池的水,却不仰望做这事的主,也不顾念从古定这事的。
یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار، لەو ڕۆژەدا بانگەوازی کرد بۆ گریان و شیوەن و سەرتاشین و پۆشینی جلوبەرگی گوش. | 12 |
当那日,主—万军之耶和华叫人哭泣哀号, 头上光秃,身披麻布。
بەڵام ئەوەتا خۆشی و شادی، مانگا کوشتنەوە و مەڕ سەربڕین، گۆشت خواردن و شەراب خواردنەوە! «با بخۆین و بخۆینەوە، چونکە سبەی دەمرین.» | 13 |
谁知,人倒欢喜快乐, 宰牛杀羊,吃肉喝酒,说: 我们吃喝吧!因为明天要死了。
گوێم لێگرت یەزدانی سوپاسالار بۆی ئاشکرا کردم: «کەفارەت بۆ ئەم تاوانەتان ناکرێت تاکو دەمرن،» یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار دەفەرموێت. | 14 |
万军之耶和华亲自默示我说: 这罪孽直到你们死,断不得赦免! 这是主—万军之耶和华说的。
یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «بڕۆ بۆ لای ئەو کارگێڕە، شەڤنا ئەوەی سەرپەرشتیاری کۆشکەکەیە: | 15 |
主—万军之耶和华这样说:“你去见掌银库的,就是家宰舍伯那,对他说:
چیت هەیە لێرە و کێ ڕوخسەتی پێداویت، هەتا گۆڕێک بۆ خۆت هەڵبکەنیت، ئەی ئەوەی لە بەرزایی گۆڕی خۆتت هەڵکەندووە و بۆ خۆت لەناو تاشەبەرد ماڵت تاشیوە؟ | 16 |
‘你在这里做什么呢?有什么人竟在这里凿坟墓,就是在高处为自己凿坟墓,在磐石中为自己凿出安身之所?
«ئەی پاڵەوان، ئەوەتا یەزدان خەریکە بە توندی تووڕت دەدات و بە هێزەوە لوولت دەکات، | 17 |
看哪,耶和华必像大有力的人,将你紧紧缠裹,竭力抛去。
وەک تۆپ بە توندی دەتپێچێتەوە و بەرەو خاکێکی بەرفراوان تووڕت دەدات. لەوێ دەمریت و گالیسکەکانی شکۆمەندیت لەوێ دەبێت، ئەی مایەی سووکایەتی ماڵی گەورەکەت! | 18 |
他必将你滚成一团,抛在宽阔之地,好像抛球一样。你这主人家的羞辱,必在那里坐你荣耀的车,也必在那里死亡。
لە پلەکەت دەرتدەکەم و لە پایەکەت فڕێدەدرێیتە خوارەوە. | 19 |
我必赶逐你离开官职;你必从你的原位撤下。’
«لەو ڕۆژەدا بانگی بەندەکەی خۆم، بانگی ئەلیاقیمی کوڕی حیلقیا دەکەم و | 20 |
“到那日,我必召我仆人希勒家的儿子以利亚敬来,
جلەکەی تۆی لەبەر دەکەم و بە کەمەربەندەکەی تۆ کەمەری توند دەکەم و دەسەڵاتی تۆ دەدەمە دەست ئەو و دەبێت بە باوک بۆ ئۆرشەلیم و بۆ بنەماڵەی یەهودا. | 21 |
将你的外袍给他穿上,将你的腰带给他系紧,将你的政权交在他手中。他必作耶路撒冷居民和犹大家的父。
کلیلی ماڵی داود دەدەمە دەستی و ئەوەی ئەو دەیکاتەوە کەس ناتوانێت دایبخات و ئەوەی دایدەخات کەس ناتوانێت بیکاتەوە. | 22 |
我必将大卫家的钥匙放在他肩头上。他开,无人能关;他关,无人能开。
وەک سنگ دەیچەقێنم لە شوێنێکی چەسپاو و دەبێت بە تەختی شکۆمەندی بۆ بنەماڵەکەی. | 23 |
我必将他安稳,像钉子钉在坚固处;他必作为他父家荣耀的宝座。
هەموو شکۆمەندی بنەماڵەکەی بەوەوە هەڵدەواسن، چڵەکان و لقەکان، هەموو دەفرە بچووکەکان، لە دەفرە پەلەکانەوە هەتا دەفرە قووڵەکان.» | 24 |
他父家所有的荣耀,连儿女带子孙,都挂在他身上,好像一切小器皿,从杯子到酒瓶挂上一样。
یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت: «بەڵام سەردەمێک دێت سنگە چەقاوەکە لە شوێنە چەسپاوەکە نامێنێت و دەشکێت و دەکەوێت، ئەو بارگرانییەی لەسەری بوو دەبڕدرێتەوە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 25 |
万军之耶和华说:当那日,钉在坚固处的钉子必压斜,被砍断落地;挂在其上的重担必被剪断。因为这是耶和华说的。”