< عەزرا 5 >

حەگەی پێغەمبەر و زەکەریای پێغەمبەر لە نەوەی عیدۆ، بە ناوی خودای ئیسرائیل کە دەسەڵاتی بەسەریانەوە هەبوو پەیامی خودایان بۆ ئەو جولەکانە ڕاگەیاند کە لە یەهودا و ئۆرشەلیم بوون. 1
Potem prorocy Aggeusz i Zachariasz, syn Iddo, prorokowali Żydom w Judzie i w Jerozolimie w imię Boga Izraela, [mówiąc] do nich.
ئیتر زروبابلی کوڕی شەئەلتیێل و یەشوعی کوڕی یۆچاداق هەستان و دەستیان بە بنیادنانەوەی ماڵەکەی خودا کرد لە ئۆرشەلیم، پێغەمبەرەکانی خوداش لەگەڵیان بوون و یارمەتییان دەدان. 2
Wtedy powstali Zorobabel, syn Szealtiela, i Jeszua, syn Jocadaka, i zaczęli budować dom Boży w Jerozolimie; a z nimi prorocy Boga, którzy im pomagali.
لەو کاتەدا تەتەنەیی پارێزگاری هەرێمی ئەوبەری فورات و شەتاربوزەنەی و یاوەرەکانیان چوونە لایان و لێیان پرسین: «کێ ڕێگای پێدان ئەم پەرستگایە بنیاد بنێنەوە و ئەم تەلارە تەواو بکەن؟» 3
W tym czasie przyszli do nich Tattenaj, namiestnik zarzecza, i Szetarboznaj oraz ich towarzysze i tak mówili do nich: Kto wam rozkazał budować ten dom i wznosić jego mury?
هەروەها لێیان پرسین: «ئەو پیاوانە ناویان چییە کە ئەم تەلارە بنیاد دەنێنەوە؟» 4
Odpowiedzieliśmy im, jakie są imiona tych mężczyzn, którzy pracują przy tej budowli.
بەڵام پیرانی جولەکەش خودای خۆیان چاودێری دەکردن، ئیتر لە کارەکە ڕایاننەگرتن هەتا هەواڵەکە بە داریوش گەیشتەوە، ئینجا بە نامەیەک دەربارەی ئەمە وەڵامیان دایەوە. 5
Lecz oko ich Boga czuwało nad starszymi z Żydów, tak że nie mogli im przeszkadzać, dopóki sprawa ta nie dotarła do Dariusza – o niej donosili [mu] przez list.
ئەمەش وێنەیەکی ئەو نامەیەی تەتەنەی پارێزگاری هەرێمی ئەوبەری فورات و شەتاربوزەنەی و یاوەرەکانیان، ئەوانەی کە کاربەدەستەکانی هەرێمی ئەوبەری فورات بوون، بۆ داریوشیان نارد. 6
[To jest] odpis listu, który do króla Dariusza posłali Tattenaj, namiestnik zarzecza, Szetarboznaj i jego towarzysze Afarsachajczycy, którzy byli za rzeką.
ئەو هەواڵەی کە بۆیان نارد بەم شێوەیە نووسرابوو: بۆ داریوشی پاشا: سڵاوێکی گەرم. 7
Posłali mu list, w którym było napisane tak: Królowi Dariuszowi wszelkiej pomyślności!
با لەلای پاشا زانراو بێت کە ئێمە چووینە ناوچەی یەهودا، بۆ پەرستگای خودای گەورە، بینیمان بە بەردی گەورە بنیاد دەنرێتەوە و کاریتە لەناو دیوارەکانی دادەنرێت، ئەم کارەش بە وردی دەکرێت و لەژێر سەرپەرشتییان سەرکەوتووانەیە. 8
Niech będzie królowi wiadomo, że przybyliśmy do prowincji Judy, do domu wielkiego Boga, który jest odbudowywany z wielkich kamieni, a [którego] ściany są wykładane drewnem. Ta praca posuwa się szybko i szczęści się w ich rękach.
پرسیارمان لەو پیرانە کرد و لێمان پرسین: «کێ ڕێگای پێداون ئەم پەرستگایە بنیاد بنێنەوە و ئەم تەلارە تەواو بکەن؟» 9
Pytaliśmy wtedy tych starszych, mówiąc do nich: Kto wam rozkazał budować ten dom i wznosić te mury?
هەروەها پرسیاری ناوەکانیانمان لێکردن تاوەکو بتوانین ناوی ڕابەرەکانیان بۆ زانیاریت بنووسین. 10
Pytaliśmy także o ich imiona, abyśmy mogli ci je oznajmić i zapisać imiona mężczyzn, którzy stoją na ich czele.
بەم شێوەیە وەڵامیان داینەوە و گوتیان: «ئێمە خزمەتکارانی خودای ئاسمان و زەوین، ئەم پەرستگایە بنیاد دەنێینەوە کە پێش ساڵانێکی زۆر بنیاد نرابوو، پاشایەکی گەورەی ئیسرائیل بنیادی نا و تەواوی کرد. 11
A tak nam odpowiedzieli: My jesteśmy sługami Boga nieba i ziemi i odbudowujemy dom, który został wzniesiony przed wieloma laty, a który zbudował i wystawił wielki król Izraela.
بەڵام دوای ئەوەی باوباپیرانمان خودای ئاسمانیان تووڕە کرد، ئەوانی دا بەدەست نەبوخودنەسری پاشای بابلی کلدانییەوە، ئەوەی کە ئەم پەرستگایەی وێران کرد و گەلەکەی بۆ بابل ڕاپێچ کرد. 12
Lecz gdy nasi ojcowie pobudzili do gniewu Boga nieba, on wydał ich w ręce Nabuchodonozora, króla Babilonu, Chaldejczyka, który zburzył ten dom, a lud uprowadził do niewoli w Babilonie.
«بەڵام لە یەکەم ساڵی کۆرشی پاشای بابل، کۆرشی پاشا فەرمانی دەرکرد بۆ بنیادنانەوەی ئەم ماڵەی خودا. 13
Jednak w pierwszym roku Cyrusa, króla Babilonu, sam król Cyrus wydał dekret, aby odbudować ten dom Boży.
کۆرشی پاشا تەنانەت قاپوقاچاغەکانی ئەم پەرستگایەی خودای لە پەرستگای بابلەوە دەرهێنا، کە لە زێڕ و زیوە، ئەوەی نەبوخودنەسر لەم پەرستگایەی ئۆرشەلیمی دەرهێنابوو و بۆ ئەو پەرستگایەی بردبوو کە لە بابلە. ئینجا کۆرشی پاشا قاپوقاچاغەکانی دایە یەکێک کە ناوی شێشبەچەر بوو، ئەوەی کردییە پارێزگار. 14
Ponadto złote i srebrne naczynia domu Bożego, które Nabuchodonozor zabrał ze świątyni w Jerozolimie i umieścił w świątyni w Babilonie, król Cyrus wyniósł ze świątyni w Babilonie i zostały przekazane niejakiemu Szeszbassarowi, którego ustanowił namiestnikiem.
پێی گوت:”ئەم قاپوقاچاغە ببە، بڕۆ و باری بکە بەرەو ئەو پەرستگایەی لە ئۆرشەلیمە، با پەرستگای خودا لە شوێنەکەی خۆیدا بنیاد بنرێتەوە.“ 15
I powiedział mu: Weź te naczynia, idź i złóż je w świątyni, która jest w Jerozolimie, a niech dom Boży zostanie odbudowany na swoim miejscu.
«لەبەر ئەوە ئەم شێشبەچەرە هات و بناغەکەی ماڵی خودای دانا ئەوەی لە ئۆرشەلیمە، لەو کاتەوە بنیاد دەنرێتەوە، بەڵام هەتا ئێستا تەواو نەکراوە.» 16
Wtedy ten Szeszbassar przyszedł i położył fundamenty domu Bożego w Jerozolimie, i od tego czasu aż do dzisiaj buduje się go, ale nie jest ukończony.
ئێستاش ئەگەر پاشا پێی باشە، با لەنێو ئەرشیفی شاهانەدا بگەڕێن کە لە بابلە، بۆ ئەوەی بزانین بەڕاستی لە کۆرشی پاشاوە فەرمان دەرچووە بۆ بنیادنانەوەی ئەم ماڵەی خودا کە لە ئۆرشەلیمە؟ با پاشا لەم کارەدا خواستی خۆیمان بۆ بنێرێت. 17
Jeśli więc król uzna to za dobrą rzecz, niech poszukają w skarbcach królewskich w Babilonie, czy [rzeczywiście] tak jest, że król Cyrus rozkazał, aby odbudować ten dom Boży w Jerozolimie, i niech król powiadomi nas o swej woli w tej sprawie.

< عەزرا 5 >